“باشتریین چارسەر فراوانکردنی ناڕەزایەتیی و خۆپیشاندانەکانە”

ئەندامێکی دەستەی بەڕێوبەریی تەڤگەری ئازادیی رایدەگەیەنێت،  توندوتیژیی دەسەڵاتدارانی هەرێم بەرامبەر مامۆستایان و فەرمانبەران لەبەر ئەوەیە ترسی لە فروانبوونی ناڕەزاییەتییەکان هەیە و جەختیکردەوە: ئەو دەسەڵاتە لە هەموو بوارەکاندا فەشەلی  هێناوە و ئێستا لە قۆناغی هەڵوەشانەوەدایە!

هەرێم مەحمود سەمەن – ئەندامی دەستەی بەڕێوبەریی تەڤگەری ئازادیی کۆمەڵگەی کوردستان باس لە ناڕەزایەتییەکانی مامۆستایان وفەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان دەکات کە داواکارییەکانیان جێبەچی ناکات و دەڵێت چارەسەر لەبەرامبەر دەسەڵاتی حکومەتی هەرێمی کوردستاندا “باشتریین چارسەر فراوانکردنی ناڕەیەتیی و خۆپیشاندانەکانە” و لەم بارەیەوە بە ماڵپەڕی تەڤگەری ئازادیی راگەیاند: خۆپیشاندانی مامۆستایان و فەرمانبەران خۆپیشاندانێکی رەوایە، چونکە داوای مافی خۆیان دەکەن. لەگەڵ ئەوەی داوای مافی خۆیان دەکەن رووبەڕووی هەڕەشە و دستگیرکردن و توندوتێژیی دەبنەوە، لەبەر ئەوەیە ترسیان لە فراوانبوونی ناڕەزاییەتییەکان هەیە. ئەم هەڕەشە و توندوتیژییانە کۆتا کارتی ئەوانە و بەمشێوازە بەردەوامبێت ئەنجامەکەی باش نابێت و خۆیشیان درکیان بەوە کردوە.

وتیشی: لە راستییدا هەموو هاووڵاتییان وەک مامۆستایان ستەملێکراون و زۆربەیان مووچە خۆرن، بەڵام ئەو ماوەیە ئەوەندە زەبروزەنگیان لەسەر بووە و ئەوەندە تۆقێندراوەن! ناهاتنە سەر شەقام، بەڵام خۆشبەختانە ئێستا زۆربەی پشتیوان و هاوخەمی مامۆستایە، ئەمڕۆ سەلماندیان دیواری ترسیان رووخاندوە، ئەو زەبروزنگەی کەی دەسەڵاتیش لەبەر ئەوەیە ترسی لە فروانبوونی ناڕەزاییەتییەکان هەیە.

 ئاماژەی بەوەشکرد، دەسەڵاتداریی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە هەموو بوارەکاندای خۆیدا فەشەلی  هێناوە! واتە سێکتەرێک نییە ئەو تیایدا سەرکەوتوو بووبێت، ئێستا لە قۆناغی هەرە خراپ و لە قۆناغی هەڵوەشانەوەدایە!

ئەوەشی خستەڕوو، ئەوەی بازاڕ ئەجوڵێنێت ئەوەیە کە ئابووریی خەڵک هەموو لەسەر مووچەیە، کاسبکارانیش چاوەڕێی مووچەی مامۆستایان و فەرمانبەرانن.

هەرێم مەحمود، جەختی لەوەشکردەوە: گرنگتریین بابەت و باشتریین چارەسەر ئەوەیە کە ناڕەزاییەتیی و خۆپیشاندانەکان فراوانتر بکرێن، هەمووان بەشداریی خۆپیشاندانەکانی مامۆستایان بکەن، ئەمەیش بەشێوەی هێمنانە و ئاشتییانە بەردەوامبێت و ئەنجامی خۆی ئەبێت، چونکە هەموومان قووتی ژیانمان بەیەکەوە گرێدراوە و هیچ نەبێت بەرگریی لە قووتی خۆمان بکەین و یەکتری بپارێزین.

هەروەها چێکی بکە

“مۆدێرنیتەی سەرمایەداریی لە هێزی ژنان و فیکری ژنان دەترسێت”

سارا ڕەزا رایدەگەیەنێت، لە باشووری کوردستان بەهۆی نامووسگەراییەوە ژنان قوربانیی دەدەن، رەخنەشی لە خەباتی ژنان …