نەورۆز فازیل
کاتێک باسی ئازادی ئەکرێت، ڕاستە مرۆڤ ئازادە، هەرگیز بەبڕوای من ئازاد نییە، تا دەسەڵاتی دەوڵەتداری و هەیمەنەی سەرمایەداری و میللیگەرای نێو کۆمەڵگەی مرۆڤایەتی لە سەرپێیخۆیبێت.
زۆر بەئاسانی لە نێو هەر گوزەرانێکدا هەیه مرۆڤ بێئاگایە لە ئازادیی، چونکە گرێدانی مرۆڤی ئازاد گرێدانەبە کۆمەڵگەی ئازادەوە، ناکرێت تاک خۆی بە ئازاد ببینێت کاتێک کۆمەڵگە لەژێرکاریگەری دەسەڵاتخوازاندا گیریخواردبێت، یاخود سامان و ماڵی بەبنەمای ئازادی ئەبینێت، ئەمە ناکاتەئەوەی ژیانێکی شایستەت هەبێت، تێروتەسەل بژیت، ماشێن و ژنی جوان و باڵەخانەت هەبێت، ناوت نابێت بەختەوەری یان سەربەخۆیو بێکێشه، چونکە تۆ گرێدراوی سیستەمی،گرێدراوی دەسەڵاتێکیت هەمیشە تۆ بەهیخۆی ئەزانێت، ڕێگەت پێنادات ئازادبیت، لەچوارچێوەی سنووری ئەو دەربازبیت، هەمیشە بەدواتەوەیە،گرێدانێکی پێوەکردویت داتئەڕوتێنێت، ئەبێت بەخواستی ئەوبیت.
بۆ درێژەدانی ئەم سیستەمە تۆ بەکاردێنێت، بۆیە باسی ئازادیی مەکە تا ئەو کاتەی بۆ ئازادی شەڕنەکەیت، کەشەڕیشتکرد ئەبێت بزانیت دژی کێ ئەیکەیت، یان بۆچی شەڕئەکەیت، ئایا شەڕی بەدەستهێنانی ئازادی چییەو چۆنە.
شارستانیەتی دەوڵەت-نەتەوە هیچ بۆ مرۆڤ ناکات، بەڵکو مرۆڤەکانی وابەستەو گرێدراوکردووە، تاڕادەی کوشتنی مروڤی بەبنەماگرتووە، ئەم شارستانیەتە شەڕی شارستانێتێکی کردووە مرۆڤەکان بەسروشتی خۆیان ژیانیان کردووە،لەگەڵ ژینگەدا هەماهەنگبون، خۆیان وننەکردووە، بۆیە کەباسی شارستانێتی سروشتی بکەین ناکرێت ڕۆڵی ژن نەبینین کە چەندە لەبەڕێوەبردندا کاریگەرییان لە ئاواکردنی شارستانیەتی سروشتی هەبووە.
کەواتە ئەمڕۆ مرۆڤەکان لە عێراق و هەرێمدا چ ژیانێک ئەکەن لەژێرکاریگەری ئەم دەوڵەتدارییەدا، بێ ژیانی، بێ خزمەتگوزاری، بێ کاری، بێ ئازادی، نەبونی سەروەری کۆمەڵگە، لەبەرامبەردا دەسەڵاتی مەزهەبی و نەتەوەیی خۆسەپێنانە لەسەر کۆمەڵگە حوکومڕانی ئەکەن، ئەمەش ئەوەمان پێئەڵێت عێراق کۆیلە گەراییە، وابەستەییە بە دروشمە درۆزنانەکانەوە کە ژیانی کۆمەڵگەی ژێرپێخستووە، ژنانی خستۆتە ژێرکاریگەری ئەقڵی پیاوسالاری، کەوابەستەی تیرەو هۆزو پیاوی ئاینی دەکات، ئەمەش سیستەمی سەرمایەداری بۆلێدان لە کۆمەڵگە ڕێبەرایەتی ئەکات.
ئێستا خراپترین دۆخی مرۆڤە لەژێرکاریگەری دەوڵەتدا، بێبەهاکراوە، پڕ ئاڵۆزییە، بچوککراوەتەوە تاڕادەی کۆیلەبون و شکستی داخوازییەکانی، ئیتر لێرەوە دەسپێکی شەڕە بۆ ئازادی،چونکە تاک و کۆمەڵگە بڕیاری ژیانی شکۆ نەدات ناتوانێت بۆ ئازادی بژی.