ئامادەکاری بۆ پێکهێنانی بەرەیەک دەکرێت

نوێنەری بەشیک لە هێزی سیاسی و ڕێکخراوەکانی کۆمەڵگەی مەدەنی و کەسایەتی دیار و نوسەر و ڕۆژنامەنوس ئامادەکاری دەکەن بۆ پێکهێنانی بەرەیەکی فراوانی نیشتمانی و بەرەکەش بەناوی سەکۆی کاری نیشتمانیەوە دەبێت.
دوێنێ لە شاری سلێمانی کۆبونەوەیەکی تایبەت بە ئامادەکاریەکانی پێکهێنانی سەکۆیەک بە ناوی سەکۆی کاری نیشتمانی بەڕێوەچو، کە ماوەیەکە کار بۆپێکهێنانی دەکرێت و ئەمەش وەک یەکەم هەنگاوی کردەیی بۆ ئامادەکاریەکان هەژمار دەکرێت.
بەپێێ سەرچاوەکان سەکۆکە لیژنەیەکی کاتیی ئامادەکار پێکهاتوە بە مەبەستی پەیوەندیکردن بە لایەن و کەسایەتی و ڕێکخراوەکانی تر و رێکخستنی کارەکانی ئامادەکاریەکە بۆ هەنگاوەکانی داهاتوو تر.

نەبەز خالید یەکێک لە ئەندامانی دەستەی ئامادەکار و وتەبێژی کاتیی دەستەکە بە ڕاگەیاندنەکانی ڕاگەیاندووە” ژمارەیەک لە هێزە سیاسیەکان و ڕێکخراوەکانی کۆمەڵگەی مەدەنی و کەسایەتی سیاسی و ڕۆشنبیران و ڕۆژنامەنوسان و چالاکانی مەدەنی لە دەستەی ئامادەکاریەکەن و لە هەوڵی فراوانکرانی بەرەکەدان و دەرگایان کراوەیە بۆ هەر هێز و کەسایەتی و ریکخراوێک کە بیەوێت بێتە نێو بەرەکەوە و لە کاری نیشتمانیدا ئامادەیی هەبێت”.

لەسەرکارو چالاکیەکانی سەکۆکە نەبەز خالید باسی لەوەشکردووە، هەموو پرسێکی نیشتمانی کاری سەکۆ و بەرەکەیان دەبێت، وەک پرسی سیاسی و کۆمەڵایەتی و جوگرافی و جێندەری و زۆر کاری تر.

نەبەز خالید وتیشی ، کە دوور لە هەموو ئاین و یایدۆلۆژیاو بیرکردنەوەیەکی تەسکی حزبی بڕیاریان داوە پێکەوە کاری نیشتمانی بکەن کە خۆی دەبێنێتەوە بوارەکانی کاری سیاسی و کۆمەڵایەتی و ژیاری و هەر بابەتێکەوە کە پەیوەست بێت بە نیشتمانەوە بە نمونەی هەڕەشەکانی سەر خاکی کوردستان و داگیرکاری وڵاتان و پێشێلکردنی مافەکانی تاکی کوردستانی لە هەر شویێنێک بێت.

وتەبێژی دەستە کاتیەکە ئەوەشی ڕاگەیاندووە، داوا لە هەموو ئەوکەس و هێز و ڕێکخراو دەستانە دەکەین کە ئامانجیان کاری هاوبەشە لەپێناو نیشتماندا با بێنە پێشەوەو ئێمە ئامادەکاریمان کردوە بۆ کاری هاوبەش و هەموو پێکەوە دەبنە بەشێک لە چارەسەری کێشەو گرفتەکانی کۆی نیشتمانەکەمان دوور لە هەر جیاوازییەک کە لە نێوانیاندا هەبێت.

هەروەها چێکی بکە

سەرهەڵدانی ۱۹ تەمموز لە ڕۆژئاواو باكوری سوریاو گەلی كوردو مرۆڤایەتیی پیرۆزبێت  

سەرهەڵدانی گەل لە ۱۹ تەمموز لە ڕۆژئاواو باكوری سوریاو گەلی كوردو مرۆڤایەتیی پیرۆزبێت بەناوی ئەندامانی …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *