یەختێکى دیکەی کۆچبەران ژێر ئاو کەوت

 

لەماوەی تەنهایەک هەفتەدا سێ یەختی کۆجبەران لە دەریای (ئیجە-یۆنان) بە دەیان کۆچبەرەوە نقوم بوون و بەشیکی زۆریان بێ سەرو شوێنن، شایەنی باسە ئەمە سێهەمین  ڕووداوی دڵتەزێنە لەماوی ئەم هەتەیەدا ڕووبدات. لە یۆنان یەختێکى دیکە بە زیاتر لە (100) کۆچبەرەوە ژێرئاو کەوت

بەشێکی زۆری میدیاکانی یۆنان هەواڵی نقوم بوونی بەلەمێکی(٦٠)کۆچبەریان بڵاکردۆتەوە کە نقوم بووە. میدیاکانی ئەو وڵاتە ئەوەشیان بڵاکردۆتەوە کە: شەوی رابردوو بەلەمێکى کۆچبەران بە (60) سەرنشینەوە ژێر ئاو کەوتووە. ئەوەشیان خستۆتەڕوو: لە روداوەکەدا دوو کۆچبەر خنکاون و (57)ی دیكەش رزگاركراون ئەوە جگەلەوەی یەکێک لە کۆچبەرەکان بێسەروشوێنە.

ئەم رووداوەش لە نزیك دوورگەی بارۆس-ی یۆنانی بووە و ئەمەش بە بەپێی راگەیەنراوی ئەو هێزانە پرۆسەی گەڕان و رزگاكردن لە باكووری ڕۆژئاوای دورگەكە دەستیپێكردووە و لەلایەن هێزەكانی ئێشكگری كەناراوەكانی (یۆنان)ـەوە فڕۆكە و كەشتی ڕەوانەی ناوچەكە كراون.

 

س_ع

 

 

 

 

 

هەروەها چێکی بکە

ڕوناک مەجید: بەشداری نەکردنی پارتی دیموکراتی کوردستان لە هەڵبژاردنەکانی بە ئەمری ئەردۆغان بووە

روناک مەجید ئەندامی دەستەی بەڕێوەبەرایەتی تەڤگەری ئازادیی رایدەگەیەنێت: داهاتووی ئەردۆغان بەندە بە پارتی دیموکراتی کوردستانەوە، …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *