کێ دەڵێت ئۆجەلان یەکجار لە دایک بووە؟!

نیاز حامید

ئۆجەلان و گابرێل گارسیا، یەکێکیان بە پراکتیک ودووەمیشیان بە نوسین!.

خیانەتکار جارێک لە دایک دەبێت، سەدانجاریش لەژیانیدا دەمرێت!.

ئۆجەلان، رێبەر و رێزانی گەلان، لە ٤ نیسان لە دایک بووە، وەک هەموو مرۆڤێکی ئاسایی رۆژێکی لە دایکوونی هەیە، لێ ئەوەی جیای دەکاتەوە، ئۆجەلان چەندینجار لە ناو هەناوی گۆڕانکارییەکاندا، دووبارە لەدایک دەبێتەوە و، لەگەڵ خۆشیدا گۆڕانکاری دیکە دەئافرێنێت.

لە پێشەکی کتێبەکەی’ بنیاتنانی ژیانی ئازاد- Building free life’ کە تایبەتە بە راوبۆچوونی چەندین رووناکبیر و زانای جیهانی لەسەر هزری ئۆجەلان، ئەم پەرەگرافە سەرنجراکێشە هاتووە، کە پێویستە هەموو تاکێکی کورد بەقوڵی بیری لێبکاتەوە و، لە خۆی بپرسێت، گەلۆ چەندجار لە دایک بووە؟!، ئەگەر تەنها یەکجار بێت، دیارە ژیان لە پێناو بەهاکانی بەرزی مرۆیی هێشتا ناچاری نەکردووە دووەم و سێیەمجار لەدایک بێت! ..لە پێشەکییەکەدا دەڵێت :زۆربەمان باس لە رۆژی لەدایکوبوونی جەستەیی دەکەینەوە، لێ عەبدوڵا ئۆجەلان زۆرجار دووپاتی ئەوە دەکاتەوە کە ئەو سێجار لە دایک بووە:

– کاتێ لە رووی فیزیکییەوە لە دایک دەبێت.

– کاتێک پارتی کرێکاران دورست دەبێت(دایدەمەزرێنێت لەگەڵ گروپە فیکرییەکەی هەڤاڵانی).

– کاتێ بۆ هزر و چەمکی’ شارستانی دیموکراسی’ دەگۆڕێت.

ئەم کتێبە باس لەو دایکبوونەی سێیەم دەکات کە گرنگە و، (کەخەریکە نەک هەردەبێتە هەوێنی چارەسەریی بۆ کوردستان و ناوچەکە بەڵکو تەواوی جیهان. دنیابینییەکی فەلسەفییە، رەگی لە مێژوودا داکوتاوە و سەریشی لە ئایندەدا دەردەهێنێت).

پرۆفیسۆر دەیڤد گرەیبەر لە کتێبەکەدا دەنوسێت: ‘دەخوازم چەند پەیڤێک لەمەڕ پێگەی ئۆجالان وەک بیرمەندێک بنووسم. ئەو چەند کتێبێکی نووسیوە، بەڵام لە دەرەوەی چوارچێوەی بزاوتی کوردی، سەختە بۆ جیهانی دەرەوە مامەڵە لەگەڵ ئەو کتێبانەدا بکات. وادیارە ئەو کتێبانە بوونەتە مایەی قورس حاڵیبوون سەبارەت بە پرسیاری ئەوەی کە ئۆجالان چ جۆرە بیرمەندێکە.

‘بە دڵنیاییەوه کارەکانی ئۆجالان جگە لەوەی کە بەرهەمگەلێکی ئاسایی نین، بەتایبەت لە ماوەی ژیانی زیندانیدا، تیۆریی گەلێکی بەرهەم هێناوە کە لە ڕاستیدا ناخرێنە خانەی کاری ڕووناکبیریی باوەوە. بۆ نموونە، کارەکانی وەک میکانیزمی دیموکراسییەتی ڕاستەوخۆ، فەلسەفەی سۆسیۆلۆژیی لەسەر بنەمای فیزیای کوانتەم، ڕاڤەی مێژووی دونیا و بەتایبەتی ڕۆژهەڵاتی ناوین. مەودای گرانیی کارەکانی لەوەوە دەردەکەوێ کە ئەو هەموو نووسینانەی لە حاڵێکدا بەرهەم هێناوە بەبێ دەستڕاگەیشتن بە ئینتەرنێت.’

لە کۆتاییدا دەمەوێ چەندجار لەدایکبوونی رێبەری گەلان ‘ئۆجەلان’، گابرێل گارسیا مارکۆز، گەورە رۆماننوسی کۆلۆمبیا و زمان ئیسپانی خاوەن خەڵاتی نۆبل، لە خۆشەویستی لە زەمەنی کۆلێرادا، بکەمە شاهێد کاتێ دەڵێت: مرۆڤەکان تەنها یەکجار لە دایک نابن، وەلی ژیان ناچارییان دەکات چەندجارێک لە دایک ببن.

خیانەتکارەکانیش تەنها جارێک لەدایک دەبن، وەلی رۆژانە دەمرن، وڵاتفرۆشەکانی و بێناموسەکان، ژیانیان نییە، تەنها مردن. گەورە شاعیر وبیرمەندێکی روسی بۆریس پاستەرناک دەڵێت: هیچ خۆشیم بەو کەسانە نایەت کە ژیانیان تێکۆشان و خەبات وکەوتن وهەستانەوە نییە، چونکە ئەو جۆرە کەسانە بۆ ژیان دورست نەبوون و، نازانن تامی ژیان چۆنە .

خیانەتکارانیش یەک هێڵی ژیانیان هەیە کە خۆفرۆشی وڵاتفرۆشییە، هێڵی مردنی ژیانە هەر رۆژێ بەتەرزێک.

لە سەرانی پدک و ئەوانی دیکە بپرسن، چ ژیانێکی پڕ لە مردنیان هەڵبژاردووە و، لێیان بپرسن رۆژێ چەند جار دەمرن؟!.

ئۆجەلان رێبەری گەلان، لە کونجی زیندان بۆ ٢٤ ساڵ زیاترە، ژیان لەدەرەوە دەئافرێنێت، دەرسی ئازادیی بە مرۆڤەکان دەڵێتەوە .

کێ ژنانی شنگالی پێش ٢٠١٤ بینیبوو، بۆچی چی روویدا دوای ٢٠١٤ و تاوەکو ئێستا، ژنانی شنگال بوونە ئەو مرۆڤە سەربەرز وئازادانە، مەگەر هزر و بیری ئۆجەلان ئافرێنەرییان نەبوو؟!

ئۆجەلان هەموو رۆژێ لەدایک دەبێت، نەمرە.

هەروەها چێکی بکە

تۆ چۆن یادی ئەنفال دەکەیتەوە؟

هۆمەر محەمەد زۆرجار میدیاکاری وریا و زیرەک پرسیاری باش دەوروژێنن، ئایا ئەنفال لەڕابوردوماندایە یان لە …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *