دەوڵەتی تورک بە هاوکاری پارتی بەرەو سەنگەرەکانی گەریلا رێگا دروست دەکات

سەرحەد ئارارات

زانرا کە دەوڵەتی تورکی داگیرکەر بە پشتیوانی پارتی دیموکراتی کوردستان (پەدەکە) هەوڵ دەدات بەرەو سەنگەرەکانی گەریلا رێگە دروست بکات و دەیەوێت بە حەفارە سەنگەرەکانی گەریلا بڕوخێنێت.

دەوڵەتی تورکی داگیرکەر ٢ ساڵە بێ پسانەوە هێرش دەکاتە سەر هەرێمی شەهید دەلیلی رۆژئاوای زاپ.

هێزەکانی دەوڵەتی تورک کە لە زستانی رابردوودا بۆ ئەوەی زیاتر گورزی گەریلایان بەرنەکەوێت، ناچار بوون لە گۆڕەپانەکە بکشێنەوە.

هێزەکانی داگیرکەر بۆ ئەوەی لەو گۆڕەپانە بمێننەوە، جارێکی دیکە داوای هاوکارییان لە پەدەکە کرد.

ئەوە ماوەیەکی درێژە، پەدەکە بە ئاشکرا پشتیوانی هێرشە داگیرکەرییەکانی دەوڵەتی تورک دەکات. ئامانجیانە بە هاوکاری و پاڵپشتی پەدەکە بارەگای سەربازی نوێ ساز بکەن.

سوپای تورک بە هاریکاری پەدەکە بە تایبەتی لە هەوڵی درەوستکردن و راکێشانی رێگەیە بەرەو سەنگەرەکانی گەریلا.

بە گوێرەی زانیارییەکان حەفارە هێنراوە و دەیانەوێت سەنگەرەکانی گەریلا بڕوخێنن.

ئەو دیمەنانەی لە گۆڕەپانەکەوە دەست کەوتوون، کارەکانی دروستکردنی رێگەیە لە لایەن هێزەکانی دەوڵەتی تورک کە جارێکی دیکە پەدەکە هاوکاری و هاوبەشی لەو تاوانەدا کرد.

ئەو پەردە و بەربەستانەی کە سوپای تورک لەپێناو پاراستنی لە بەرامبەر چالاکییەکانی گەریلا دایناوە، سەرنجەکان بۆلای خۆیان رادەکێشن.

دەوڵەتی تورک بە پشتیوانی پەدەکە دەیەوێت داگیرکاری بکات

ئەندامی کۆمیتەی بەڕێوەبەریی پەکەکە موراد قەرەیلان سەبارەت بە خیانەتی پەدەکە رایگەیاندبوو:

“دووژمن تووشی چەقبەستن و بە بنبەست گەیشتن بووە. زۆر جار ئەمەمان وتووە، لەوێ چەقیوە. نە دەتوانێت بیخاتە ژێر کۆنتڕۆڵەوە، نە دەکشێتەوە. ساڵی رابردووش لە هەندێک ناوچەی وەک شاخی جودی، شاخی ئامێدی و شاخی پیردۆغان کشابوونەوە. ئەمساڵ دیسان ویستی بێت و ئەو شوێنانە داگیر بکاتەوە، بەڵام ئەمجارەیان پشتی بە پەدەکە بەست. بە پشتگیریی پەدەکە دەیانەوێت ئەو شوێنانەی کە ساڵی رابردوو نەیانتوانی داگیری بکەن و لە دەستی ئێمەی دەربهێنن، داگیریان بکەن. هەروەها لە مەتینا- بۆ نمونە هێزەکانی پەدەکە لە چیایەک کە ئێمە پێی دەڵێین ئۆرتێ لە پشت کانی ماسی جێگیر بوون. هاوڕێیانمان لەوێ بوون؛ وتمان کاریان بە سەریانەوە نەبێت و ئێمە لەوێ کشاینەوە. خۆی لە خۆیدا چیاکە درێژە دەتوانن لەلایەکی جێگیر بن، وتمان کێشە نییە. بەڵام ئەمساڵ دوژمن بە هەلیکۆپتەر هاتن و لە ١٠٠ مەتری ئەوانەوە سەربازیان دابەزاند. واتە لە ژێر پارێزگاری ئەواندا دادەبەزن و لەوێ دەچنە گۆڕەپانەکان. چەند رۆژ پێش ئێستا لە راگەیاندنەوە بڵاوکرابووەوە؛ ئەو سەربازانەی کە لە بەردەم بارەگای پەدەکە دەبینرێن، لە رێگەی ئاسمانیەوە دابەزین. بە پێشەنگایەتی پەدەکە لە ناوچەی چارچەل رێیان کرد و سێگریان گرت. واتە دەیەوێت هەستیاری ئێمە بەکاربهێنێت، بیقۆزێتەوە و پشت بە پەدەکە ببەستێت، داگیری بکات و تیایدا جێگیر بێت. پێگەی دەوڵەتی تورک ئەمەیە. گەر بەهێز بووایە ئەمەی نەدەکرد. ئەمە نیشانەی لاوازیانە. لەم رێگەوە راستەوخۆ دەیانەوێت شەڕی کورد- کورد هەڵبگیرسێنن. خۆی لە خۆیدا شەڕ هەیە. با رای گشتی شرۆڤە بکات کە ئەمە بە چ واتایەکە”.

هەروەها چێکی بکە

تەڤگەری ئازادیی سەردانی حیزبی پێشکەوتنخوازیی دیموکراتی کوردستانی کرد

شاندێکی تەڤگەری ئازادیی کۆمەڵگەی کوردستان، سەردانی حیزبی پێشکەوتخوازیی دیموکراتی کوردستانی کرد، هەردوولا لە بارەی رەوشی …