لە شەنگال بێدەنگی دەشکێنن

ئیدریس سدیق

 

لە شەنگال بێدەنگی دەشکێنن، بێباکی لە خاچدەدەن لە بیرەوەرییەکانی موسا عەنتەر، باس لە زاڵی باوکی رۆستەم دەکات کاتێ بە تەمەندا دەچێت و دوژمنەکانی سوود لەو دەرفەتە دەبینن، دێن هەرچی مەڕوماڵات هەیە دەیدزن، زاڵ ئاگادار دەکرێتەوە دەڵێ هیچ کێشە نییە، ئەمجارەیان تەواوی گوریسی چادرەکان دەبڕن، زاڵ ئەمجارەشیان دەڵێ هیچ کێشە نییە، ئێمەش زۆرمان دەست بەسەر مەڕوماڵاتیان داگرتووە و چادرەکانی ئەوانمان پارچە پارچە کردووە، دوژمن ئەمجارەیان دەستدرێژی دەکەنە سەر کچ و ژنەکانیان، کاتێ زاڵ بەو رووداوە ئاگادار دەکرێتەوە هار دەبێ و دەڵێ: نامووس ها. دەروێش عەبدیش لە سەروبەندی فرمانە تراژیدیا تۆقێنەرەکانی سەر ئێزدییەکان، رووداوێکی ناخهەژێن بەرجەستە دەکات، کاتێ کۆمەڵە سوارێك بە قەراغی کانیاوی ژنان تێپەڕ دەبن، ژنەکان کۆشیان هەڵدەدەنەوە، سوارەکان لێیان دێنە گۆ و بەسەریاندا هاواردەکەن و دەڵێن: شەرم ناکەن؟ ژنەکانێش لە وەڵامدا دەڵێن: ما پیاو ماوە! کۆمەڵگای ئێزدیەکان لە دیرۆکدا و بە درێژایی چەندین سەدە، هیچ سەردەمێك تێپەڕ نەبوە تووشی فرمانی کوشتن و قڕکردن نەبن لەسەر دەستی داگیرکەران و دەسەڵاتدارە کۆنەپەرستەکانی دژە مرۆڤایەتی و دڕندە و تاریکپەرستانی عەرەب و تورك، وەك چۆن دڕندە برسییەکانی دارستانەکانی ساڤانای ئەفریقیای رەشتاڵە دەکەونە سەر نێچیرەکانیان. لە ٣ی ئابی ٢٠١٤ حەفتا و دووەمین فرمان ( ئەنفال ) ی رەش دەرگەی لێگرتن و کەوتنە بەر تیغی داعش و لە هەموولایەك گەمارۆدران ، هەزاران رەشەکوژکران و رفێندران، کچان و ژنان بە سەبایا کران، بە هەزارانیش چارەنووسیان نادیار بوو، ئەمەش لەبەرچاوی هەموو دنیا و لە ئەنجامی هەڵهاتنی هێزی پڕچەکی کوردی پتر لە بیست هەزار پێشمەرگە و فەرماندەی باڵای سەربازی، بە بێ ئەوەی فیشەکێك بتەقێنن، بریندارێك یا شەهیدێکیان هەبێت لە بەرەی شەڕ پاشە کشەیانکرد، ئەو کۆمەڵکوژییە ناخهەژێنەی لێکەوتەوە و فەرماندە سەربازییەکانیش پاداشت و خەڵاتکران ! لەشکر کێشییەکەی ئەمجارەی ئۆپەراسیۆنەکانی مووسڵی سوپای عێراق بۆ سنۆنێ ، کۆمەڵگای دووگرێ ، خانە سۆر، لەلای گوندی تریکاوەی سەر بە رەبیعە و لەلای حەردانیشەوە، هاوکات بوو لەگەڵ هێڕشە داگیرکارییەکەی چنگی قوفڵی ١٧ ی نیسان ٢٠٢٢ ی تورکی داگیرکەر بۆسەر باشوور لە حەفتانین و ئاڤاشین ومەتینا. شەنگال لەبەر هەڵکەوتەی جوگرافیای سەر لێواری سێگۆشەی عێراق و تورکیا، وەك پشتێنەیەکیش بۆ بەستنەوەی باکووری عێراق بە سوریاوە و سوودمەندبوونی ئێرانیش لەو رێڕەوە؛ یارییەکی قێزەون و مەترسیداری ژێر بەژێری نهێنی لەسەر ئەو پانتاییە جوگرافییایە بەڕێوەدەچێت. پرەنسیپی سەرەکی دەوڵەتی تورك و ئەردوغان نکوڵیکردن و شەڕکردنە دژی گەلی کورد، پێداگرییەکانیشی لەسەر پڕۆژە داگیرکارییەکەی بە بێ سڵەمینەوە، بەهۆی قۆستنەوەی ئەو بار و دۆخە جیهانییەی شەڕی رووسیا و ئۆکرانیا هاتۆتە پێشەوە  دۆخە چەقبەستوووەکەی پێکهێنانی حکومەتی عێراق، ناسەقامگیری پەیوەندی سیاسی لایەنەکانی عێراق، پەرتەوازەی شەقامی کوردی، کەواسووری بەرلەشکر و دووڕوویی سیاسییەکانی کورد، هاوکاری بەشێك لە هێزە سوننییەکان، پرسی گاز و .. دەرفەتێکی زێڕینە نایەوێ لە دەستیبدات بۆ هەڵبژاردنی ساڵی ٢٠٢٣ ، خنکاندنی رۆژئاوا، فشار خستنە سەر باشوور و تەنگپێهەڵچنینی و بچووککردنەوەی قەوارەکەی، بەتایبەتیش هەستکردن بە نەبوونی ئیڕادە بۆ بەڕەنگاربوونەوە دژی داگیرکاری، دەستبەسەراگرتن و چاودێریکردنی سنوورەکانی باکوور – باشوور و رۆژئاوا – باشوور ، ئاودیوکردنی کێشەکانی ناوخۆ بۆ ئەودیوی سنوور. کاتێ نیشتیمان تووشی خوێنبەربوون دەبێ، تاریکی ئاسمان دادەپۆشێ، خاك داگیردەکرێ، خۆشەویستی نیشتیمان زیندەبەچاڵدەکرێ و مرۆڤ لەمرۆڤبوون دەکەوێ، هەوڵی دڕندە و چەپەڵ و نەگریسەکان، بەکرێگیراو و زۆڵەکان، عارەب و تورکەکان و هەزاران بوومەلەرزە، بڵێسەی لالش وەك دەیان سەدە، بە شەو و بە رۆژ دەبریسکێتەوە و دڕ بە شەوەزەنگی تاریکی دەدا . ئەمڕۆ جڤاکی ئێزدییەکان و دانیشتوانی شەنگال، دوای جینۆسایدی ٣ ی ئابی ٢٠١٤ و قڕکردنەکەیان و کارەساتە کوشندەکە پەندیان وەرگرت، خۆیان رێکخستەوە و بوون بە خاوەن هێزێکی کاریگەر ، لە دەوری ئەنجوومەنی گەل کۆبوونەوە ، دیارترین وەچەرخانی مێژووییان نیشانی جیهاندا لە بنیاتنانی دیموکراسی ، پێکەوەژیان ، تەبایی، ئازادی و وشیاری کۆمەڵگە و  مافی خۆیانە بە ئاشتی و ئازادی بژین و بەردەوامی بە خۆسەرێتی خۆیانبدەن و بەرخودانبکەن دژی ژێر دەستەیی و مانەوەی خۆیان ، کە شەمشەمە کوێرەکانی میراتگرەکانی داعش لێیدەترسێن ببێتە بەردی بناغەی گۆڕانکاری لە کۆمەڵگە نەك تەنها لە عێراق بەڵکو لە تەواوی رۆژهەڵاتی ناوین ، بۆیەش رێککەوتنە خیانەتکاری و پیلانگێڕییەکەی ٩ ی ئۆکتۆبەری ٢٠٢٠ یان لە گۆڕنا ، ئۆپەراسیۆنە داگیرکارییەکەی چنگی قفڵ، قفڵ کرد و کلۆمیاندا ، ئازایانە و چاو نەترسانە لەبەردەم لەشکرکێشییەکەی سوپای عێراق لەژێر فشاری تورکیا، فرۆشتنی شەنگال بۆ تێپەڕاندنی غاز و داخستنی رۆژئاوا وو وەستانەوە. پێویستبوو UN رێکخراوەکانی مافی مرۆڤ ، ناتۆ ، یەکێتی ئەوروپا ، ئەنجوومەنی ئەوروپا ، کۆمکاری عەرەبی ، رێکخراوە نێو دەوڵەتییەکان و ……. هەڵوێست وەرگرن و بێدەنگی بشکێنن بەرامبەر ئەو لەشکرکێشییە کە ئیرادەی گەلانی عێراق دەخاتە بەردەم چارەنووسێکی ترسناك و تونێڵێکی داخراو. پارتە سیاسییەکانی باشوور دەبێ هەڵوێست وەرگرن بەرامبەر دەستدرێژییەکان بوەستنەوە و درك بە بەرپرسیارێتی مێژوویی ئەو دۆخە هەستیارە لە رێگەی گفتوگۆ چارەسەر بکرێ.

هەروەها چێکی بکە

حەماس  و لیكود: لێكچوونی تاوان و  بیروباوەڕ 

عەلی مەحمود  محەمەد هەرچی پارت و كەسایەتی فاشیستی جوو هەیە، لە كابینێتەكەی ئێستای لیكۆد بەسەركردایەتی …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *