وەزارەتی نەوتی عێراق، ئاماری هەناردەی نەوتی مانگی نیسانی ئەمساڵی بڵاوکردەوە، داهاتەکەی زیاتر لە حەوت میلیارد و ٦٩٩ ملیۆن دۆلار-ە.
ئەمڕۆ یەکشەممە لەڕاگەیەندراوێکیدا، وەزارەتی نەوتی حکومەتی عێراق ئاماژەی بەوەکردوە، بڕی هەناردەی نەوتی خاو لە مانگی مانگی نیسانی ٢٠٢٣ دا ٩٨ میلیۆن و ٦٣٤ هەزار و ٩٤٧بەرمیل بووە، کۆی گشتیی داهاتەکەی حەوت میلیارد و ٦٩٩میلیۆن و ٢٧٢ دۆلارە.
ئاماژەی بەوەشکردوە، هەر بەرمیلێکی نەوت بە ٧٨.٠٥٨ دۆلار فرۆشراوە، کە رۆژانە سێ میلیۆن و ٢٨٨ هەزار بەرمیل نەوت هەناردەکراوە.
ئەوەشی خستەڕوو “کۆی ئەو بڕە نەوتەی بۆ مانگی رابردوو لە کێڵگە نەوتییەکانی ناوەڕاست و باشووری عێراق هەناردە کراوە، بڕی ٩٨ ملیۆن و ٦٣٤ هەزار و ٩٤٧ بەرمیل بووە، هیچ نەوتێک لە کێڵگەکانی کەرکوک هەناردە نەکراوە.