بەبۆنەی ساڵ یادی ٤/۲٤ /١٩٧٤ رۆژی بۆمبارانی شاری قەڵادزێی خۆراگروە .
٤٨ ساڵ لەمەو بەر لەلایەن فرۆکە جەنگیەکانی رژێمی بەعسی داگیرکەر بە بۆمبی قەدەغەکراوی ناپاڵم بۆمبارانی ناوەندی شاری قەڵادزێ یان کردو کۆمڵکوژیان ئەنجامدا و ئەو شاریان بەخوێنی ژن ومنداڵ و قوتابیانی زانکۆی سلێمانی سور کرد دەیان ماڵ ، قوتابحانە و نەخۆشخانە و شارەوانی شوێنی مانەوەی خوێندکارانی زانکۆی سلێمانی بۆمبارانکران و خاپورکران کەلەئەنجامدا ۱۳۸ هاوڵاتی شەهید و دووئەوەندش بریندارو کەم ئەندام بوون،
ئەو کارەساتەمەرگەساتاویە ھەتا ئێستاش ئاسەوارو کاریگەریەکانی بەسەر خەڵکی ئەوشارەوە ماوە کومەڵکوژی سەرخەڵکی ئازاو کورد پەروەری پشدەر لەلایەن رژێمی بەعسی درندەوە بۆ شاکاندنی ئیرادە و باوەری خەڵکی ئەوشارە بوو کەوەک قەڵایەک بەرووی ھێزی دوژمناندا وەستابۆوە، بەئێستاشەوە ئەو روحیەتە شۆرشگێری و وڵات پارێزیە ی ئەو شارە بەھێزترو گەشترە ھەر بۆیە هەرکاتێک داگیرکەران نەیان توانیبێت سەرکەوتن بەدەست بێنن و خەڵکەکەی بخەنە ژێر رکێفی خۆیانەوەو تەسلیمیان بکەن بەدرندانەترین شێوە رووبەرووی بوونەوە مێژوومان شاھیدی چەندین تاوان و کۆمەڵکوژیە لەلایەن دوژمنانی گەلی کوردەوە لەهەڵەبجە بەچەکی کیمیای و لە گەرمیان وبادینان و دۆڵی جافایەتی بەئەنفال جینۆسایدو قەتڵوعامیان ئەنجامداوە بەبەرچاوی جیهانی کەرو کوێر . لەرۆژگاری ئەمرۆشدا داگیرکەرانی کوردستان بەھەمان عەقڵیەتی شەرخوازی و نکوڵیکردن بەردەوامن لە وێرانکردن وکۆمەڵکوژکردنی سەرگەلەکەمان بەتایبەت دەوڵەتی فاشستی تورکیا لەهەرکاتێک زیاتر بۆ شکاندنی هێڵی تێکۆشانی گەلی کوردو بزوتنەوە ئازادیخوازیەکەی بەهەموو توانای خۆی و هاوپەیمان و نۆکەرانی ناوخۆییەوە بەردەوامە لەھێرش وداگیرکاری و ئەجامدانی کۆمەڵ کوژی و تاوانی دژبەمرۆڤایەتی لەباکوری کوردستان تادەگاتە رۆژئاواو شارەکانی کۆبانێ و عەفرین وسەرێکانی وگرێسپی داگیرکراو لەئێستاشدا ھێرشی درندانەی بۆسەر باشوری کوردستان بەدرندانەترین شێوە دەستپێکردوەو تاوان لەسەرتاوان بەبەر چاوی جیھانەوەئەنجام ئەدات. لەکاتێکدا یادی ئەو مەرگەساتەی شەھیدانی ٤/٢٤ ی قەڵادزێ دەکەینەوە دەوڵەتی فاشست وداگیرکەری تورکیا بەھاوکاری ھێزی بەرژەوەندخواز ونۆکەر ھێرشی سەرکوردستانی لەناوچەکانی شیلادزێ وئامێدی ، زاپ و ئاڤاشین ومەتینا بەچری بۆسەر سەنگەرەلەشکان نەھاتوەکانی گەریلای ئازادی کوردستان دەستپێکردووە، ھەڵوێستی بەشکۆی گەلەکەمان و ھێزی پۆڵاینی گەریلا دوژمنی بەچۆکدا ھێناوە ، ئەوەی شەرمەزاریە بۆ دەسەڵاتداران و بێ ھەڵوێستی ئەو ھێزانەیە کە لەپێناو دەسەڵاتە گەندەڵ و سەرکوتگەرەکەیان کەوتوونەتە خزمەت سیاسەتی داگیرکەران ،
دەسەڵاتدارانی باشوری کوردستان ئەوەندە لەئامانج و ویستی گەل دوورکەوتوونەتەوە بووێری ئەوەشیان نیە بەشکۆوە ئەو یادانە لەگەڵ کەس وکاری شەھیدان بکەنەوە؟ خەڵکی چیتر گوێ بۆ بەڵێن و درۆکانیان ناگرن بەڵکو لە بۆنەکاندا شەرمەزارو ریسوایان دەکەن ـ
دەبێت خانەوادەی سەر بەرزی شەھیدان و تێکرای خەڵکی ئازاو چاونەترسی کوردستان رێگەنەدەن چیتر لەلایەن بنەماڵەو حیزب و کەسە تاڵانچیەکانەوە یاری بە چارەنووس وپیرۆزیەکانیان بکرێت ، پێوویستە بەشکۆ وە دوور لەدەسەڵاتدارانی گەندەڵ ئەو یادانە شکۆدار بکرێن و تاجەگوڵینەی گەل لەسەر مەزاری شەھیدان دابنرێت نەوەک ھی حیزبە نۆکەرو گەندەڵەکان .
یادی شەهیدانی٤/۲٤ ھەمیشە لەبەرزیدا دەھێڵینەوە تابەدیھێنانی ئامانجەکانیان و گەیشتن بە سەرکەوتن دەست بەرداری تێکۆشان نابین ـ
نەمری بۆشەهیدانی قەڵادزێ و سەرجەم شەهیدانی کوردستان.
روورەشی بۆ داگیرکەران و هاوکارانیان.
تەڤگەری ئازادی ئەنجومەنی هەرێمی راپەرین – ۲۰٢٢/٤/۲٤