سوپای توركیا و پارتی هێرش ئەکەنە سەر هێزەکانی گە-ریلا

هه_‌په‌گه‌ رایگه‌یاند” سوپای توركی داگیركه‌ر، كه‌ گورزی قورسی له‌لایه‌ن گه‌ریلاكانی ئازادیی كوردستانه‌وه‌ به‌رده‌كه‌وێت و ناتوانێت له‌به‌رامبه‌ریان بوه‌ستێته‌وه‌، به‌ پشتیوانی پارتی هێرش ده‌كات”.

ناوه‌ندی ڕاگه‌یاندن و چاپه‌مه‌نی هه_‌په‌گه‌ له‌ ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا بڵاویكرده‌وه‌، گه‌ریلاكانی ئازادیی كوردستان له‌به‌رامبه‌ر هێرشه‌كانی دوژمن به‌ ئیراده‌ و پێداگرییه‌كی زۆره‌وه‌ خۆڕاگری ده‌كه‌ن. له‌ گارزان هه‌تاكوو زاپ به‌ رۆحی فیدایی ئاپۆیی تێكۆشانێكی ئه‌فسانه‌یی به‌ڕێوه‌ده‌به‌ن. سوپای تورك كه‌ له‌به‌رامبه‌ر به‌رخۆدانی هێزه‌كانمان بێ ئه‌نجام بووه‌، به‌ هاوكاری پارتی له‌ گۆڕه‌پانی به‌رخۆدانی شاخی ئۆرتێ له‌ مه‌تینا هێرش ده‌كاته‌ سه‌ر هێزه‌كانمان و هه‌وڵ ده‌ده‌ات له‌ گۆڕه‌پانه‌كه‌ جێگیر ببێت.

هه‌په‌گه‌ له‌باره‌ی چالاكییه‌كانی گه‌ریلا و هه‌روه‌ها هێرشه‌ داگیركارییه‌كان زانیاری وردی بڵاوكردووه‌ته‌وه‌، كه‌ به‌مجۆره‌ له‌ ڕاگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا هاتووه‌:

له‌ هه‌رێمی شه‌هید ده‌لیلی ڕۆژئاوای زاپ:

٢٨ی تەمووز کاتژمێر ٠٧:٣٠ لە گۆڕه‌پانی بەرخۆدانی شاخی جودی، گورز له‌ ٢ سه‌نگه‌ری داگیرکەران وه‌شێنرا. چالاکییەکە لەلایەن هێزەکانی یەژاستارەوە ئه‌نجامدرا.

٢٨ی تەمووز کاتژمێر ١٣:٣٠ لە گۆڕه‌پانی بەرخۆدانی شاخی جودی، کامێرایه‌كی چاودێری داگیرکەران كرایه‌ ئامانج و له‌ناوبرا. چالاکییەکە لەلایەن هێزەکانی یەژاستارەوە ئه‌نجامدرا.

٢٩ی تەمووز کاتژمێر ١٥:٣٠ له‌ گۆڕه‌پانی به‌رخۆدانی شاخی جودی، بە چەکی قورس سه‌نگه‌ره‌كانی داگیرکەران كرانه‌ ئامانج، و گورز له‌ سه‌نگه‌رێك وه‌شێنرا.

٢٩ی تەمووز کاتژمێر ١٦:٠٠ لە گۆڕه‌پانی بەرخۆدانی شاخی جودی، بە چەکی قورس له‌ داگیرکەران درا و له‌ ئه‌نجامدا داگیرکەرێك  سزا درا.

٢٩ی تەمووز کاتژمێر ١٦:٣٠ لە گۆڕه‌پانی بەرخۆدانی شاخی جودی، کاتێک داگیرکەران دەستیان بە جموجۆڵ کرد، بە چەکی قورس كرانه‌ ئامانج و له‌ ئه‌نجامدا داگیركه‌رێك سزا درا. چالاکییەکە لەلایەن هێزەکانی یەژاستارەوە ئه‌نجامدرا.

٢٩ی تەمووز کاتژمێر ١٨:٠٠ لە گۆڕه‌پانی بەرخۆدانی شاخی جودی، بە چەکی نیمچە ئۆتۆماتیک، پانێڵێکی وزەی خۆری داگیرکەران كرایه‌ ئامانج و لەناوبرا.

هه‌رێمی مه‌تینا

٢٩ی تەمووز کاتژمێر ٠١:٢٠، هه‌لیكۆپته‌ر له‌ گۆڕه‌پانی به‌رخۆدانی شاخی ئۆرتێ  ده‌سوڕانه‌وه‌. هەلیکۆپتەرەکانی سوپای توركی داگیرکەر ٣ جار سەربازە توركه‌ داگیرکەرەکانی لە بنكه‌یه‌كی پارتی له‌ شاخی ئۆرتێ دابه‌زاند. داگیرکەران لەو شوێنە كه‌وتنه‌ جمۆجۆڵه‌وه‌ و دەستیان بە هێرشی زەمینی کرد. هێزەکانمان بە چەکی سووك و نیمچە ئۆتۆماتیک له‌و داگیرکەرانەیان دا.

 

٣٠ی تەمووز، لە نێوان کاتژمێر ٠٢:٠٠ بۆ ٠٤:٠٠، هه‌لیکۆپتەرەکانی سوپای توركی  داگیرکەری ٣ جار سەربازە توركه‌ داگیرکەرەکانی له‌ بنكه‌ی پارتی له‌ شاخی ئۆرتێ دابه‌زاند.

هه‌رێمی خواکورک

٢٩ی ته‌مووز، کاتژمێر ١٦:٥٥ خولەک، به‌ چەکی قورس لە داگیرکەران له‌ شاخی شه‌هید ئاخین درا. چالاکییەکە لەلایەن هێزەکانی یەژاستارەوە ئه‌نجامدرا.

 

هێرشەکانی سوپای توركی داگیركه‌ر،

 

٢٩ی تەمووز، جارێك گۆڕه‌پانی بەرخۆدانی شاخی جودی لە هه‌رێمی شه‌هید ده‌لیلی ڕۆژئاوای زاپ، پێنج جار گۆڕه‌پانی بەرخۆدانی شاخی ئۆرتێی سه‌ر به‌ مه‌تینا، جارێک گۆڕه‌پانی کانیسارکی گارێ، بە گشتی ٧ جار به‌ فرۆكه‌ی شه‌ر بۆردومان کران.

 

هه‌رێمه‌كانی زاپ و شه‌هید ده‌لیلی ڕۆژئاوای زاپ و مەتینا تۆپباران کران.

 

 

هەروەها چێکی بکە

تەڤگەری ئازادیی لەبارەی رەوشی سیاسیی هەرێمی کوردستان و عێراقەوە بەیاننامەیەکی بڵاوکردەوە

لەبارەی دۆخی عێراق و هەرێمی کوردستانەوە  تەڤگەری ئازادیی کۆمەڵگەی کوردستان، لەبارەی بەدۆخی ئێستای هەرێمی  کوردستان …