‘گۆشەگیرکردنی عەبدوڵڵا ئۆجالان سزادانی گەلی کوردە’

چالاکوان و پاڕێزەر پاولا مارتین پۆنز رایدەگەیەنێت، گۆشەگیرکردنی رێبەری گەلی کورد عەبدوڵڵا ئۆجالان بەمەبەستی سزادانی گەلی کوردە.

پاڕێزەر پاولا مارتین پۆنز ناڕەزایەتیی خۆی بەرامبەر گۆشەگیرکردنی رێبەری گەلی کورد عەبدوڵڵا ئۆجالان نیشاندا و وتی، “گۆشەگیریی شێوازێکی ستەمکارانەیە کە حکومەت بۆ سزادان و ئازاردانی زیندانییەک بەکاریدەهێنێت؛ گۆشەگیریی ئەشکەنجەیە”.

پارێزەر پاولا مارتین پۆنز ئەوەی بە بییریهێنایەوە کە رێبەری گەلی کورد عەبدوڵڵا ئۆجالان ٢٤ ساڵی رابردوو لەناو گۆشەگیرییدا بووە و وتی، ” ئەو دۆخەی تیایدایە، بە شێوەیەکی روون و بەرچاو هەوڵێکە بۆ لەناوبردنی مافە سەرەتایی و مافەکانی مرۆڤ. بەڕێز ئۆجالان لە ١٥ی شوباتی ١٩٩٩ بەدواوە لە زیندانی ئیمرالی لە ژوورێکی تاکەکەسییدایە. لە ساڵی ٢٠١٤ەوە تەنیا ٥ جار رێگە دراوە کە بنەماڵەکەی ببینێت. دوایین جار لە ئاداری ٢٠٢٠ توانیبووی رووبەڕوو براکەی ببینێت. لە ٢٥ی ئاداری ٢٠٢١ دا رێگەدرابوو کە بە تەلەفون قسە بکات، لەو کاتەوە ناتوانرێت پەیوەندی پێوەبکرێت. تەنیا ئەگەر مرۆڤ سەیری ئەمانە بکات دەبینێت کە مافە سەرەتاییەکانی عەبدوڵڵا ئۆجالان پێشێلکراون. سەرباری ئەوەش دەبێت مرۆڤ کاریگەریی ستەمکارانە، لە دژی مرۆڤایەتیی و سوکایەتیی پێکردنەکانی ئەم مامەڵەیە بەرامبەر عەبدوڵڵا ئۆجالان لەبییر نەکەن.

وتیشی: نابێت لەبییر بکرێت، کە هەر هەوڵێک بۆ سووکایەتییکردن بە زیندانییەک، ھاوکاتە لەگەڵ سزادانی بنەماڵە و لایەنگرانی. وەک لە نموونەی عەبدوڵڵا ئۆجالانیشدا دەبینرێت، سزادانی گەلی کوردە.

پارێزەر پاولا مارتین پۆنز وتیشی: لە ١٢ ساڵی یەکەمدا مافی دیداری پارێزەران لە گەڵ عەبدوڵا ئۆجالان لە هەفتەیەکدا تەنیا یەک کاتژمێر بووە، بەڵام ئەو مافەش بە بەردەوامیی ڕێگریی لێکرا و وتی: “ئەگەر مافی دیداری ئێوە لەگەڵ تیمە یاساییەکەتان ڕێگریی لێبکرێت، ئێوە ناتوان بەشێوەیەکی دادپەروەرانە بەرگریی لە خۆتان بکەن، بەڵام لە نێوان ساڵانی ٢٠١١ بۆ ٢٠١٩ تەنیا ٥ جار دیدار لەگەڵ پارێزەران ئەنجامدراوە و لە ساڵی ٢٠١٩ـەوەش هیچ دیدارێک لەگەڵ پارێزەران ئەنجام نەدراوە، داواکارییەکی زۆر بە مەبەستی دیدار یان ڕەتکراونەتەوە یان بێ وەڵام ماونەتەوە، ئەمەش بەو واتایەیە کە نەتەنیا مافی بەرگرییکردنی یاسایی پێشێل دەکرێت، لە ھەمان کاتدا ڕێگە نادرێت لەبارەی بارودۆخی بەڕێز عەبدوڵڵا ئۆجالان و کەسانی دیکە نێو زیندانەکە زانیاریی وەربگرێت، وەک مافێکی مرۆڤ دەبێت قبوڵ بکرێت، کاتێک کەسێک لە زینداندایە، بتوانێت پارێزەرێکی هەبێت، بتوانێت بە ئاسانی دەستی بە پارێزەر و بەڵگەنامەکانی پەیوەست بە دۆسێیەکەی بگات، بتوانێت گفتوکۆ و دانوستاندن لەگەڵ ئیدارە و کاربەدەستانی زیندان بکات، مافی سەردانی بەردەوام و رێکوپێکی هەبێت. ئەوەش بۆ بەرگریی و دادگاییکردنێکی دادپەروەرانە پێویستە”.

هەروەها چێکی بکە

ماکرۆن و ئەوروپای مردوو

عادل عوسمان دوای چەند دەیە لە شەڕو و سەدەیەک لە هەژمونیەتی ئەوروپا بەسەر جیهاندا، واتە …