چۆن ڕوبەڕووی خۆڵبارین ببینەوە؟

خالد سلێمان

خۆڵبارین یەکێکە لە بەهێزترین دەرەنجامەکانی گۆڕانی کەش و هەوا. بەپلەی یەکەم کاریگەری لەسەر تەندروستی گشتی دەبێت، هەروەها ئابووری و بەروبوومەکانی دانەوێڵە. سێ هۆکار لە پشتەوەی زۆربوونی گەردەلوولی خۆڵەوەن:
یەکەم: تەوژمی خێرای با
دووەم: کەمیی ڕووبەری سەوزایی
سێیەم: کەمیی دابارین
لە ڕوبەڕوبوونەوەی کاتیی یان کورتخایەنی خۆڵباریندا، توندوتۆڵ کردنی دەرگاو پەنجەرەو ڕێڕەڕەکانی با بۆ ماڵان زۆر گرنگە، چونکە زریانی خۆڵ جۆرەها میکرۆب و بەکتریای جیاواز، هەروەها خوێ و گەردیلە ئاسن و پلاستیک و کەرەستەکانی تر لە زەوییەوە بۆ کەش و لە شوێنێکەوە بۆ شوێنێکی تریش دەگوازێتەوە. لەگەڵ هەموو ئەوانەشدا کاریگەرییەکی زۆری بۆ سەر ژێرخانی شارەکان و دامەزراوە ئابووریەکان دەبێت. پاککردنەوەی دەم و لووت بەشێوەیەکی بەردەوام، پێویستە بۆ ئەوەی میکرۆب و بەکتریاو خوێ و گەردیلەکان نەگەنە کۆئەندامی هەناسەو ئۆرگانەکانی تری لەش.
لە ڕوبەڕوبوونەوەی درێژخایەندا، لە ئاستی لۆکالی، نیشتمانی و هەرێمایەتیدا، سەوزاندنەوە یان سەوزکردنەوە یەکێکە لە ڕێکارە کاریگەرەکان، چونکە دارودرەخت جگە لەوەی وەک ئیسفەنجی دووەم ئۆکسیدی کاربۆن و هەروەها سەرچاوەی هەڵم و دابارین و دوورخستنەوەی تەوژمی گەرما ئەژمار دەکرێن، ڕۆڵێکی گەورەیان هەیە لە ڕاگرتنی توێژاڵی سەرەوەی زەویدا. ئەم توێژاڵە بەهۆی کەمیی دابارین و کەمبوونەوەی ڕووبەری سەوزاییەوە فشەڵ بوتەوەو لەگەڵ هەر بایەکی خێرادا دەبێتە هۆی بڵاوبوونەوەی لە کەشداو دروستکردنی گەردەلولی خۆڵ. بۆ کەمکردنەوەی گەردەلولی خۆڵیش، زاناکانی بواری ژینگە پێشنیاری ئەوە دەکەن کە دارو درەختی خۆماڵی بچێنرێنەوەو زیاد بکرێن بۆ ڕووپۆشکردنەوەی خاک، چونکە زیاتر بەرگەی گۆڕانکارییەکانی کەش دەگرن، لە کاتێکدا درختە نامۆکان توانای بەرگری و مانەوەیان کەمترە. لە کوردستاندا زۆر جۆری درەختی خۆڕسک و خۆماڵیمان هەیە وەک دارتوو، بەڕوو، دارەوەن، قەڵەمتۆز، قەزوان، تەروو … هتد.

هەروەها چێکی بکە

حەماس  و لیكود: لێكچوونی تاوان و  بیروباوەڕ 

عەلی مەحمود  محەمەد هەرچی پارت و كەسایەتی فاشیستی جوو هەیە، لە كابینێتەكەی ئێستای لیكۆد بەسەركردایەتی …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *