پەرلەمانی عێراق؛ داوای کۆبوونەوەی نائاسایی لەبارەی هێرشەكەی فڕۆكەخانەی عەربەت دەكرێت

ئەندامێكی لیژنەی ئاسایش و بەرگریی پەرلەمانی عێراق رایدەگەیەنێت، هێرشکردنە سەر فڕۆكەخانەی كشتوكاڵیی عەربەت بۆ تێكدانی سەقامگیریی ئاسایشی هەرێمی كوردستانە، داواشیکرد پەرلەمانی عێراق دانیشتنێكی نائاسایی لەو باریەوە بکات.

محەممەد شەمەریی ئەندامی لیژنەی ئاسایش و بەرگریی پەرلەمانی عێراق

رایگەیاند بەئامانج گردنی فڕۆكەخانەی كشتوكاڵی عەربەت لە چوارچێوەی هەوڵە دەرەكییەكان بۆ تێكدانی سەقامگیریی ئاسایشی هەرێمی كوردستانە، پێویستە لێپرسینەوە لە توركیا بكرێت، عێراق سكاڵایەكی نێودەوڵەتیی لە دژی پێشكەش بكات.

ئەوەشی خستەڕوو، ئێمە ئیدانەی ئەو ئۆپەراسیۆنە تیرۆریستیانەی توركیا دەكەین كە ناوبەناو هەرێمی كوردستان دەكاتە ئامانج و ژمارەیەكی زۆر لە خەڵكی مەدەنیی دەكاتە قوربانیی، هاوكات داوای دانیشتنی نائاسایی پەرلەمانی كرد، بۆ گفتوگۆكردن لەسەر پەرەسەندنی هێرشەكانی توركیا بۆ سەر سەروەریی عێراق.

 

هەروەها چێکی بکە

کۆڕێک بۆ ناسادنی کتێبی هەرێمێکی خنکاو بەڕێوەچوو

لە شاری رانییە کۆڕێک بۆ خالید قادر نووسەری کتێبی هەرێمێکی خنکا و بەڕێوەچوو، لە کۆڕەکەدا …