وتەبێژى کەجەکە ڕایگەیاندوە: شەوى رابردو گەریلا (28) سەربازى تورکیاى کوشتووە

وتەبێژى کەجەکە ڕایگەیاندوە: شەوى رابردو گەریلا (28) سەربازى تورکیاى کوشتووە

وتەبێژى کۆما جڤاکێن کوردستان (کەجەکە)، رایدەگەیەنێت؛ ئەو هێرشەى تورکیا ئەنجامى دەدات بەتەنها هێرش نیە بۆسەر گەریلا، بەڵکو هێرشە بۆسەر هەرێم و تەواوى دەستکەوتەکانى هەرێمى کوردستان.

زاگرۆس هیوا، وتەبێژى کەجەکە لە چاوپێکەوتنێکیدا ڕایگەیاندووە،” لە ماوەى پێنج رۆژدا 147 بۆردومانى سوپاى تورکیا هەبووە، بەڵام لە دوێنێ شەوەوە دەستیان بە ئۆپەراسیۆنێکى بە قۆناغ کردووە و ئەوەش بە دابەزاندنى لەشکر لەسەر لوتکەى چیاى کڕۆژار و ئەشکەوتى بریندار و وەرخلێ و چیاى رەش هەروەها لە هەندێک شوێنى هەرێمى ئاڤاشین”.

ئەوەشی باسکردووە، لە دوێنی شەوە شەڕ و پێکدادانى سەخت لە نێوان گەریلاو سەربازانى تورک دەستى پێکردووە و بەپێى زانیارییەکان (28) سەربازى تورک کوژراون و نۆ سەربازیش بریندارن، هەروەها دوو هەلیکۆپتەرى جەنگى سوپاى تورکیاش پێکراون.

زاگرۆس هیواى بەناوى کەجەکەوە داوا لە هێز و لایەنە سیاسییەکانى هەرێم و عێراق دەکات هاوکاربن بۆ بەرگرتن بەو هێرشانە و دەڵێت،” ئەو هێرشە، هێرشە بۆسەر هەموو باشورى کوردستان و تەنها هیرشێک نیە بۆسەر گەریلا، بەڵکو ئەوەى هەیە هێرشە بۆسەر کورد و دەستکەوتەکانى کورد لە باشور”.

وتەبێژى کەجەکە باس لەوەشدەکات، پێویستە هێزە هەرێمى و نێودەوڵەتییەکان کاریگەرییان هەبێت بۆ پاراستنى هەرێم و رێگریکردن لە هێرشەکانى سوپاى تورک.

ئەوەش لە کاتێکدایە، لە شەوى رابردووەوە سوپای تورکیا ئۆپەراسیۆنێکی زەمینی و ئاسمانی لە ناوچە سنورییەکانی نێوان باکور و هەرێمی کوردستان دەستپێکرد، لاى خۆشیەوە وەزیری بەرگری تورکیا رایگەیاند: سوپای وڵاتەکەی لە رێگەی وشکانی و ئاسمانییەوە ئۆپەراسۆسیۆنی “کلیل چنگ”-ی بۆ سەر ئامانجەکانی پەکەکە لە ناوچەکانی مەتینا، زاپ و ئاڤەشین- باسیان دەستیپێکردوە

هەروەها چێکی بکە

سەرهەڵدانی ۱۹ تەمموز لە ڕۆژئاواو باكوری سوریاو گەلی كوردو مرۆڤایەتیی پیرۆزبێت  

سەرهەڵدانی گەل لە ۱۹ تەمموز لە ڕۆژئاواو باكوری سوریاو گەلی كوردو مرۆڤایەتیی پیرۆزبێت بەناوی ئەندامانی …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *