ژیانی سەختی کرێکاران لە وەرزی زستاندا

هۆشیارجەمال
چینی کرێکارانی کوردستان لە هەرچوار وەرزەکەی ساڵدا ژیانێکی سەخت دەبەنەسەر، بەهۆی ئەوەی ئەم چینە لەسادەترین مافەکانی بێبەشە و بەردەوام ستەمی لێدەکرێت، ڕۆژانە لەو کاتژمێرانە زیاتر کاری پێدەکرێت کە دیاریکراوە بۆ هەر کرێکارێک و کاری زۆر قورسی پێ دەکرێت، بە پارەیەکی کەم، هەروەها بە بەردەوامی دەبنە قوربانی شوێنی کار بەهۆی نەبوونی سەلامەتی لەو شوێنەدا. بەڵام بۆ کرێکاران بە گشتی و کرێکارانی بیناسازی وەرزی زستان وەرزێکی سەختە، چونکە لە سەرەتای زستانەوە هەتا نیوەی وەرزی بەهاریش بێکارن و چ بەهۆی ئەوە بێت کارکردن کەم هەیە چ بەهۆی ئەوەی بە بەردەوامی بارانە کە ئەمەش دەبێتە هۆی ئەوەی لە ژیانێکی سەختی داراییدا بژین، چ ئەو کرێکارانەی تەنهان و چ ئەو کرێکارانەی خاوەن خێزان و منداڵن کە ئەمەی دووهەمیان بێ پارەی و بێ بژێوی دەرگای چەندین کێشەی تر دەکاتەوە بە ڕووی خێزانی ئەو کرێکارانەدا. هەرچی حکومەت و لایەنە پەیوەندیدارەکانە کە جیاوازترین حکومڕانی جیهانە بەڕای من کە تێکەڵەیەکە لە دەسەڵاتی حیزب و خێڵ و سەرمایەدار نەک هەر هەوڵیان نەداوە ئەم کێشەیە چارەسەر بکەن کە کێشەی هەزاران کرێکار و خێزانەکانیانە، بەڵکو هیچ باکیان وەنیە کە چینێکی چالاکی ئەم وڵاتە لە دۆخێکی سەختی ئابوریدایە و ناتوانێت ژیانێکی شایستە بژی، هەرچی وەزارەتی کاروکاروباری کۆمەڵایەتیە، نەیتوانیوە ئاگاداری ژیانی سەختی هیچ کرێکارێک بێت، یاسای کاریش لە نووسراوی سەر کاغەز بەولاوە هیچی تر نیە.

هەروەها چێکی بکە

حەماس  و لیكود: لێكچوونی تاوان و  بیروباوەڕ 

عەلی مەحمود  محەمەد هەرچی پارت و كەسایەتی فاشیستی جوو هەیە، لە كابینێتەكەی ئێستای لیكۆد بەسەركردایەتی …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *