گه‌نجۆ ژین‌دا
رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی داگیركه‌ری له باكووری كوردستان له خه‌یاڵ ده‌چوو، دوای شكستی ساڵی 1975یش له‌باشوور، هیوایه‌ك به سه‌ركه‌وتن و چاره‌سه‌ری پرسی كورد نه‌مابوو. بۆیه دامه‌زراندنی په‌كه‌كه له ساڵی 1978 و پاشان به‌رخودانی قاره‌مانانه‌ی زیندان له ساڵی 1982، رێگه‌ی خۆشكرد كه بزووتنه‌وه‌ی ئازادی كوردستان هه‌نگاوێكی نوێ بنێت. 38 ساڵ پێش ئه‌مڕۆ بیركردنه‌وه له قه‌ڵه‌مبازێكی به‌وشێوه‌یه بێگومان له‌مه‌حاڵ ده‌چوو، له راستیدا پلانسازی له ساڵی 1983 و له رۆژی به‌رخودانی مه‌زن واتا له 14ی ته‌ممووز بڕیار بوو ئه‌و هه‌نگاوه بنرێت، به‌ڵام له‌به‌ر كه‌می ئاماده‌كاری دواخرا بۆ ساڵی داهاتوو، دیسان ویسترا له رۆژی 14ی ته‌ممووزی 1984 چالاكیه‌كان ئه‌نجامبدرێن، به‌ڵام له‌به‌ر ئه‌وه‌ی كۆبوونه‌وه‌كان له هه‌رێمی برادۆست له ناوچه‌ی خنێره ئه‌نجامدران، چونكه زۆرینه‌ی سه‌ركردایه‌تی ناوه‌وه‌ی وڵات له‌و هه‌رێمه بوون، بۆیه گه‌یشتن به بۆتان و وان و شه‌مزینان كاتی ده‌ویست. راسته شه‌مزینان نزیكتره، به‌ڵام ناوچه‌ی دێهی ” ئه‌روهه”ی سێرت و چاتاغی وان، ئاسان نییه به‌ماوه‌یه‌كی كه‌م پێی بگه‌ی كه ئه‌وكات سنوره‌كانی عێراق و توركیا له‌دوو لاوه له‌لایه‌ن هه‌ردوو سوپای توركیا و عێراقه‌وه توندكرابوون. كه‌می ده‌رفه‌ته‌كانی ئه‌وكات و كه‌می ژماره‌ی گه‌ریلا و كه‌می ئازوقه و چه‌ك و جبه‌خانه، سه‌ره‌ڕای ئه‌وانه‌ش بڕیاردان بۆ رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی گه‌وره‌ترین داگیركه‌ری سه‌ركوردستان و ئه‌ندامی هاوپه‌یمانی ناتۆ، كارێكی هه‌روا ئاسان نه‌بوو.
رێبه‌ر ئاپۆ به شیكار و هه‌ڵسه‌نگاندنه‌كانی كه له ئه‌كادیمیا له بیقاع كردبوونی، قه‌ڵه‌مبازه‌كه‌ی ده‌ست پێكردبوو، له كادیرێك و سه‌ركرده‌یه‌ك ده‌گه‌ڕا بیخاته بواری جێبه‌جێكردن، هه‌ڤاڵ عه‌گید رۆڵی پێشه‌نگایه‌تی قۆناخه‌كه‌ی خسته سه‌رشانی خۆی.
هه‌ڤاڵ عه‌گید “مه‌عسوم قۆرقماز” كه له‌دایكبووی شارۆچكه‌ی فارقینی ئامه‌ده، به‌ڵام له شاری با‌تمان گه‌وره بووه، هه‌ر له باتمانیش هه‌ڤاڵ مه‌زلوم دۆغان ده‌ناسێ و به‌شداری ناو ریزه‌كانی شۆڕش ده‌بێ. دوای ده‌رچوونیش له وڵات، له ساڵی 1981 له‌گه‌ڵ هه‌ڤاڵ مه‌حمه‌د قه‌ره‌سونگور له كادیره یه‌كه‌مه‌كان ده‌بێ كه بگه‌ڕێته‌وه وڵات و خۆیان بگه‌ێنه هه‌رێمی برادۆست له سه‌ر ئێرانه‌وه. له‌م ماوه‌یه‌دا زیاتر هه‌ڤاڵ عه‌گید خه‌ریكی سازكردنی په‌یوه‌ندی بوو له‌گه‌ڵ ده‌وڵه‌تی ئێران و هێز و لایه‌نه‌كانی كوردستان، هه‌مانكات ئه‌و كادیر و ئه‌ندامانه‌ی رێكخستن كه له لوبنان ده‌گه‌ڕانه‌وه ئاماده‌كردنیان بوو بۆ شه‌ڕی چه‌كداری. له‌لایه‌ك ناسین و كه‌شف كردنی مۆڵگه‌كانی دوژمن، له‌لایه‌كیتریش خۆناساندن به دێهاتیه‌كان و ئاماده‌كاری بۆ هه‌ڵمه‌تێك كه مرۆڤی كورد چاوه‌ڕێی نه‌ده‌كرد.
15ی ئابی 1984 ئه‌و رۆژه مێژوویه‌یه كه یه‌كه‌م فیشك به‌شێوه‌یه‌كی رێكخستنی نرا به مێشكی داگیركه‌ر، كه ده‌یگوت شتێك نییه به‌ناوی “كورد و كوردستان”. به‌ڵام ئه‌و تێكۆشانه‌ی كه له نه‌ورۆزی 1973 ده‌ستی پێكردبوو، به سازكردنی پارتی و به رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی زیندان و خۆگه‌یاندن به رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و گیرسانه‌وه له‌گه‌ڵ لایه‌نه شۆڕشگێڕه فه‌له‌ستینیه‌كان له ناوچه‌ی بیقاعی لوبنان، باوه‌ڕیه‌كی دروستكردبوو ئیدی ده‌كرێ به شه‌ڕی چه‌كداری وه‌ڵامێكی به‌هێزتری قۆناخه‌كه بده‌ینه‌وه. دوای به‌ده‌ست خستنی جێگه و رێگه و ده‌رفه‌تی سه‌ره‌تایی بۆ ژیان، رێبه‌ر ئاپۆ هه‌ڤاڵانی بانگهێشت كرد، له‌گه‌ڵ په‌روه‌رده‌كردن و ناساندنی قۆناخه‌كه، هه‌مانكات مه‌شق و راهێنانی گه‌ریلاتیشیان له رێگه‌ی دۆسته فه‌له‌ستینیه‌كانه‌وه پێده‌كرا، له‌بیرنه‌كه‌ین، یه‌كه‌مین كۆنفرانسی په‌كه‌كه كه به‌ناوی كۆنفرانسی گه‌ڕانه‌وه به‌ره‌و وڵات به‌ناو كرا، ئیدی له‌سه‌ر چۆنیه‌تی خۆ ئاماده‌كردن بۆ وڵات ئاماده‌كاریه‌كان ده‌كران.
پرسیاره‌كه لێره ئه‌وه‌یه چۆن ئاماده‌كاریه‌ك و چۆن گه‌ڕانه‌وه‌یه‌ك؟
له‌سه‌ده‌ی رابردوو زۆر راپه‌ڕین و سه‌رهه‌ڵدانی كوردان رووی‌دابوو، به‌ڵام هیچیان ته‌مه‌نیان نه‌گه‌یشبووه ساڵێك و له‌ناوچووبوون، هه‌روه‌ها راپه‌ڕین و به‌رخودانه‌كان له هه‌رێمێكی ته‌سك و له‌ناو توێژێكی دیاریكراو رووی‌دابوو، له‌لایه‌كیتریش لایه‌نه هزری و بیروباوه‌ڕ و ئایدیۆلۆژیه‌كانیان هه‌ركه‌سه و وه‌كو خۆی بیری كردبووه‌وه، واتا چۆنی ده‌زانێ و چه‌ندی ده‌زانێ، ئه‌مه و رێبه‌رانی تێكۆشانیش شوێن و پێگه‌یه‌كیان هه‌ڵنبژاردبوو بۆ ئه‌وه‌ی زوو ده‌ستی داگیركه‌ری نه‌گاتێ، بۆیه داگیركه‌ر به‌ئاسانی راپه‌ڕینه‌كانی خامۆش ده‌كرد و سه‌ركرده‌و پێشه‌نگانیشی له‌ناو ده‌برد.
له‌دوای به‌رخودانی دێرسیمی ساڵی 1937 – 1938 جاری یه‌كه‌مبوو، گه‌لی كورد به‌شێوه‌یه‌كی رێكخستنی رووبه‌ڕووی داگیركه‌ر ببێته‌وه. پێویستی به پێداگری و سووربوونێكی له راده به‌ده‌ربوو بۆ ئه‌وه‌ی بتوانێ له‌سه‌ر قاچی خۆی بووه‌ستێ و ئیراده‌یه‌ك له‌به‌رامبه‌ر داگیركه‌ران نیشانبدات. ده‌ستپێكردنی شه‌ڕی چه‌كداری له 15ی ئابی 1984 له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی پێویستیه‌كی قۆناخه‌كه بوو بۆ وه‌ڵامدانه‌وه‌ی به‌رخودانی زیندان، واتا به‌رخودانی ژێر زه‌مینی زیندانه‌كان گه‌یاندنی به سه‌رچیا سه‌ركه‌شه‌كان بوو. بۆیه ئه‌گه‌ر هه‌لومه‌رج و پێویستیه‌كانی قۆناخه‌كه و ئه‌و هزر و بیره‌ی ئه‌و قه‌ڵه‌مبازه‌ی ده‌ستی پێكرد ئه‌گه‌ر باش نه‌ناسین، ئه‌وكات نازانین چۆن 38 ساڵه به‌رده‌وام ده‌كا و به‌ڵێنیشی داوه تا گه‌یشتن به‌سه‌ركه‌وتنی یه‌كجاره‌كی به‌رده‌وامبێ.
قه‌ڵه‌مبازێك كه 38 ساڵه به‌رده‌وام ده‌كات، له‌و پێناوه به ده‌هه‌زاران گه‌ریلا و شه‌رڤان و مرۆڤی ئازادیخواز بوونه قوربانی و شه‌هیدبوون، به هه‌زاران گوند خاپوور كران، به ده‌هه‌زاران كه‌س بۆی كه‌وتنه كونجی زیندانه‌كان. ئه‌و قه‌ڵه‌مبازه به ده‌هه‌زاران كوڕ و كچی شۆڕشگێڕی گه‌یانده سه‌ر شاخه‌كان و له‌شكرێكی گه‌ریلایی رێكخستووی به‌رهه‌م هێنا كه بووه هیوای نه‌ته‌وه‌یه‌ك و چقڵی چاوی دوژمنان. هه‌ر ئه‌و قه‌ڵه‌مبازه به هه‌زاران فه‌رمانده و كادیر و شاره‌زای بواری شه‌ڕی گه‌ریلایه‌تی پێشخست له هه‌ڤاڵ عه‌گیده و تا زه‌كی شه‌نگالی و هه‌ڵمه‌ت و ئاته‌كان ماهیر و عه‌گید گارزان و رێزان جاوید. ئه‌و قه‌ڵه‌مبازه فه‌لسه‌فه‌ی شه‌ڕی گه‌ریلایه‌تی له كوردستان رواند و گووتی، ئیتر به‌شێوه‌ی رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی كلاسیكی و پێشمه‌رگایه‌تی ناتوانرێ به‌رده‌وامی به‌تێكۆشان بدرێت، بۆیه شێوازێكیتری له شه‌ڕی گه‌لی شۆڕشگیڕی به‌رهه‌م هێنا.
قه‌ڵه‌مبازی 15ی ئاب له‌شكرێكی بۆ ژنانی كورد به‌رهه‌مهێنا و كردنی به‌خاوه‌ن هێز و ئیراده و باوه‌ڕیه‌ك كه ژنی كورد له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی ده‌توانێ خۆی به‌ڕیكخستن بكات، هه‌مانكات ده‌توانێ به‌بێته خاوه‌ن هێزی چه‌كدار، ئه‌گه‌ر ئه‌مڕۆ له سه‌نگه‌ره‌كانی زاپ و مه‌تینان و ئاڤه‌شین، هه‌مانكات له رۆژئاوا‌و شه‌نگال و سه‌رجه‌م كوردستان هێزی گه‌ریلای ژنان هه‌یه و به سه‌دان فه‌رمانده‌ی وه‌ك بێریتان، زیلان، شیلان، ڤیان، ده‌لال و به‌رفینی پێگه‌یاندووه، ئه‌وا به‌رهه‌می ئه‌و قه‌ڵه‌مبازه‌یه. ئه‌گه‌ر ئه‌مڕۆ جیهان حیساب بۆ گه‌لی كورد ده‌كات و له كۆنگره و كۆنفرانسه‌كانی ناتۆ و سووچی و تاران و جه‌ده ناوی كورد ده‌هێنن و ناتوانن له‌ناوی ببه‌ن و ناچارن پیلانگێڕی دووقۆڵی و سێ قۆڵی له‌سه‌ر ده‌گێڕن، له‌لایه‌كیتریش گه‌لی كوردیش ده‌ڵێت، تاكه هیوایه‌كمان هه‌یه ئه‌ویش گه‌ریلایه، ئه‌وه‌ش به‌رهه‌می ئه‌و قه‌ڵه‌مبازه‌یه.
داگیركه‌ران و زلهێزه نێوده‌وڵه‌تیه‌كانی سیسته‌می مۆدێرنیته‌ی سه‌رمایه‌داری، ئه‌مڕۆ له باشوور و باكوور و رۆژئاوا‌و رۆژهه‌ڵات به‌هه‌موو جۆره چه‌كێك رووبه‌ڕووی گه‌ریلای ئازادی كوردستان ده‌بنه‌وه. ئاشكرابوو له‌گه‌ڵ چه‌كی قه‌ده‌خه كراوی كیمیاوی، هه‌مانكات بۆمبای ئه‌تۆمی سنورداریش به‌كاردێنن. واتا تا ئێستا بۆمبی ئه‌تۆمی ته‌نها له‌سه‌ر هیرۆشیما و ناكازاكی تاقی كرابووه‌وه، به‌ڵام ئێستا له به‌رانبه‌ر گه‌ریلای كوردستانیش به‌كارده‌هێنرێت.
كۆبوونه‌وه‌كانی ناتۆ له ئه‌سپانیا بۆ وه‌رگرتنی سوید و فیله‌ندا، هه‌روه‌ها كۆبوونه‌وه‌كانی تاران و سووچی له‌نێوان ئێران و رووسیا و توركیا كۆمه‌ڵێك پێشهاتی له‌گه‌ڵ خۆی هێناوه. ده‌بینین ده‌ستی داگیركه‌ری تورك زیاتر ئاوه‌ڵاكراوه بۆ لێدانی شۆڕشگێڕانی كوردستان له باشوور و رۆژئاوا. ده‌وڵه‌ته‌كان به‌درێژای ته‌مه‌نیان هیچ پێوانه‌یه‌كی ئه‌خلاقی و ویژدانیان ره‌چاو نه‌كردووه، بۆ به‌رژه‌وه‌ندیه‌كانیان دۆست و كه‌سه نزیكه‌كانیان فرۆشتوه، بۆیه ناكرێ هیچ شتێك چاوه‌ڕێ بكه‌ین له‌و ده‌وڵه‌ته زلهێزه ئیمپریالیستانه، به‌ڵام له‌پێناو ئه‌وه‌ی ده‌سكه‌وته‌كانی شۆڕش به‌خۆمان بپارێزین و بیگه‌ێنین به سه‌ركه‌وتنی یه‌كجاره‌كی، ده‌بێ گه‌ل و گه‌ریلا و شه‌رڤانان، شانبه‌شانی یه‌كتری رووبه‌ڕووی داگیركه‌ری ببنه‌وه. ئه‌گه‌ر ئه‌مریكا و رووسیا و …هتد، یارمه‌تی لۆجستی و هه‌واڵگری نه‌ده‌ن به داگیركه‌ری تورك، ئه‌وا ناتوانێ هه‌روا به‌ئاسانی له‌ناوه‌ندی شاره‌كان كادیر و گه‌ریلا و فه‌رمانده و شۆڕشگیڕانی كوردستان خه‌ڵتانی خوێن بكات. ناتوانین بڵێین فلانه گه‌ریلا یان فلانه شۆڕشگێڕ له فلانه شوێن چی ده‌كرد، ئه‌ی ئه‌گه‌ر ئه‌و له‌وێ نه‌بێ كێ كاروباره‌كانی شۆڕش راده‌په‌ڕێنێ، ده‌بێ له‌پێناو ئه‌وه‌ی شۆڕشگێڕان و گه‌ریلا و شه‌رڤانانی كوردستان كاره‌كانیان راپه‌ڕێنن، پێویسته هه‌موومان ببینه یه‌ك جه‌سته له‌گه‌ڵیان و رێگه نه‌ده‌ین له‌به‌رچاوی ئێمه دوژمن رۆڵه‌كانمان له‌ناو ببات.
فه‌رمانده و پێشه‌نگێكی شۆڕش و گه‌ریلایه‌تی هه‌ڤاڵ رێزان جاوید كه به ئه‌ركی شۆڕشگێڕانه و نه‌ته‌وه‌یانه‌ی به‌سه‌ردان له رۆژئاوای كوردستان بوو، به‌ڵام دوژمن توانی له‌ناو دڵی ئێمه‌دا شه‌هیدی بخات، یان هه‌ڤاڵ فه‌رهاد شبلی له شاری كه‌لار شه‌هید بخات، ئه‌وكات وه‌ك گه‌لی كورد ده‌بێ پرسیار له‌خۆمان بكه‌ین، چۆن شۆڕشگێڕان و فه‌رمانده‌كانمان بپارێزین، چیبكه‌ین كه پیلانی دوژمنان پووچه‌ڵبكه‌ینه‌وه؟ واتا وه‌ك چۆن گه‌ریلا و شه‌رڤان ئه‌ركیان پاراستنی گه‌له، به‌هه‌مانشێوه ئه‌ركی گه‌لیش پاراستنی ئه‌وانه، وه‌ك ئه‌و گووته به‌ناوبانگه‌ی ده‌ڵێت، ماسی و ئاو بێ یه‌كتری نابن.
له 39مین ساڵوه‌گه‌ڕی قه‌ڵه‌مبازی 15ی ئابدا، وێڕای پیرۆزبای ئه‌و رۆژه پیرۆزه له فه‌رمانده و گه‌ریلا سه‌ره‌به‌رزه‌كان، هه‌مانكات سه‌ری رێزیش بۆ سه‌رجه‌م شه‌هیدان داده‌نوێنم، لێره‌وه تا ئیمرالیش چه‌پكێك له رێز و وه‌فا و پێ‌زانین بۆ رێبه‌ری گه‌له‌كه‌مان رێبه‌ر ئاپۆ.
بۆیه له‌كۆتایدا ده‌ڵێم، ده‌ست له‌ناو ده‌ست بۆ سه‌رخستنی قه‌ڵه‌مبازی 15ی ئاب و پووچه‌ڵكردنه‌وه‌ی هێرشه‌كان.