شاندێکی کۆمیسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکانی عێراق سەردانی تەڤگەری ئازادیی کرد

شاندێکی کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆیی هەڵبژاردنەکانی عێراق، لە شاری بەغداد سەردانی نووسیینگەی تەڤگەری ئازادیی کۆمەڵگەی کوردستانی کرد.

ئەمڕۆ دوو شەممە، لە شاری بەغداد شاندێکی کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆیی هەڵبژاردنەکانی عێراق بەشی پارتە سیاسییەکان و رێکخراوەکان کە پێکهاتبوون لە  “عودەی جاسم كەريم و مەیثەم سەلمان  عەليوی”، سەردانی نووسیینگەی بە‌غدادی تەڤگەری کرد و لەلایەن حسێن کەرکوکیی بەرپرسی نووسیینگەی بەغدادی تەڤگەری ئازادییەوە پێشوازیی لێکرا.

شاندەکەی کۆمیسیۆن خۆشحاڵیی خۆی نیشاندا، لەوەی کە تەڤگەری ئازادیی کۆمەڵگەی کوردستان لە عێراق و هەرێمی کوردستان لەرووی قانوویی و فەرمییەتەوە پابەندی خۆی جێبەجی کردوە.

شاندەکەی کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆیی هەڵبژاردنەکانی عێراق جەختی لەوە کردەوە، تەڤگەری ئازادیی کێشەی قانوویی و سیاسیی نییە و لەگەڵ کۆمیسیۆن پەیوەندیی باشە و حەزدەکەن هەموو لایەنە سیاسییەکان وەک تەڤگەری ئازادیی پابەندبن.

بەرپرسی نووسیگەی تەڤگەری ئازادیی، خۆشحاڵیی خۆی بەسەردانی شاندەکەی کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆیی هەڵبژاردنەکانی عێراق دەربڕی کە وەک لایەنێکی فەرمیی حکومەت ئەرکەکانی خۆی بێ جیاوزیی لەگەڵ لایەنە سیاسییەکان جێبەجێ دەکات.

هەروەها چێکی بکە

كاروبارە تەندروستییەكانی هەرێمی کورستان بووە بە بازرگانیی

ئەبوبەكر مەجید سیستەمی تەندروستیی بابەتێکی گرنگە بۆ مرۆڤ، بە درێژایی مێژوو مرۆڤ لە گەڕاندابووە بۆ …