رێکخراوێک: ئەگەر خزمەتی کفری ناکەن رێگریی لە حکومەتی عێراق مەکەن خزمەتی شارەکە بکات

رێکخراوێک رایدەگەیەنێت، هەڵوێستى توندیان ئەبێت بەرامبەر ئەو رەفتارە دوژمنکارانەیەى دەسەڵات و ئیدارەى ناوچەکە کە بەرامبەر کفرى و خەڵکەکەى ئەکرێت و سامانى ژێر زەوییان دەبرێت و جەختیش ئەکەنەوە، گەر خزمەتى ئێمەتان پێ گرانە، رێگریش مەبن لەلایەن حکومەتى عێراق و پارێزگاى دیالەوە ئیدارە بدرێین.

رێکخراوى پاڵپشتی کفرى بۆ پەرەپێدان لە راگەیەنراوێکیدا ئاماژە بەوە ئەکات: لە کۆبونەوەى رۆژى 20ى ئەم مانگەى جێگرى سەرۆکى حکومەتەوە، بەتەواوى شارى کفرى پەراوێزخراوە و بە هیچ شێوەیەک باس و خواستى پڕۆژەکان و داخوازى خەڵکى ناوچەکە نەکراوە.

جەختیان لەوە کردوەتەوە،  هەڵوێستى توندیان ئەبێت بەرامبەر ئەم رەفتارە دوژمنکارانەیەى دەسەڵات و ئیدارەى ناوچەکە کە بەرامبەر کفرى و خەڵکەکەى دەکرێت.

هێما بۆ ئەوەش ئەکەن خزمەتکردن و گوێگرتنى دەسەڵاتداران لە ناوچەکانى کەلار و رزگاریى بۆ گرانبەهایی زەوییەکانى ئەو ناوچەیە ئەگەڕێننەوە و وتیان: بۆچى لە کۆبونەوەکەدا نوێنەرى کفرى بەشدار نەبوە و جێگرى سەرۆکى حکومەتیش بەلایەوە گرنگ نەبووە.

رێکخراوى پاڵپشتیی کفرى بۆ پەرەپێدان راشیگەیاندوە: گەر خزمەتکردن و گوێگرتن لە داواکارییەکانمان بۆ ئێوە گرانە و ناڕەوایە و خۆتان بە خاوەنى شارەکە نازانن، ئەوا رێگریش مەبن کە کفرى لەلایەن پارێزگاى دیالە و حکومەتى ناوەندەوە ئیدارەى بدرێت و لەڕێى ئەوانەوە خزمەتى شارەکە بکرێت و سامانى ژێر زەوییەکەیشى بخرێتە خزمەتى خەڵکەوە نەک بۆ کۆمەڵێک گروپ و دەستە و حیزب بێت و خەڵکەکەیشى بەدەست کێشەوە بناڵێنن.

هەروەها چێکی بکە

“دەبێت سی پی تی ئاشکرای بکات کە لە ئیمراڵی چی روودەدات”

پارێزەر ژان پرۆسپێر رایگەیاند، کە گۆشەگیرکردنی عەبدوڵا ئۆجالان لە دژی پەیماننامەی مافەکانی مرۆڤی ئەوروپایە و …