کەمال چۆمانی
ئەگەر بە سیاسەتی نەوتی نەرویژ بڵێین سیاسەتی چاک، ئەمە راستیی حکومڕانیی چاکە. خۆ ئەگەر بە سیاسەتی نەوتی حکومەتی هەرێمی کوردستان بڵێین سیاسەتی چاک، ئەوە گەمژەیی و بێعەقڵیی و گەندەڵپەروەرییە.
ناکرێ گەلێک ٣٠ ساڵ قوربانیی چەتەگەرایی دو حیزب و دو بنەماڵە بێ. ئەگەریش ئەو گەلە توانای گۆڕینی ئەو چەتەگەرایییەی نییە، ناکرێ بە بیانوی <<کوردایەتی>>یەوە هەندێک هێز و لایەن و کەس دژ بە چەسپاندنی دەستوری عێراق بن.
ئێمە یان دەبێ دژ بە دەستوری عێراق بین، کە بەدڵنیایی هەڵەیەکی ستراتیجیک دەبێ، یان دەبێ دژ بە هەر سیاسەتێک بین کە لەگەڵ دەستوری عێراق یەکانگیر نییە. ئەوانەی لە دەرەوەی چەتەگەرایی یەکێتی و پارتین، لەگەڵ دەستوری عێراق دەبن بە جێبەجێکردنی کۆی بەندەکانیەوە. ئەوانەشی لەگەڵ چەتەگەرایی یەکێتی و پارتین، هەزار و یەک بیانو دەدۆزنەوە بۆ ئەوەی دژ بە دەستوری عێراق بن و ب