ئه‌مرۆ8/3 حه‌وت ساڵ تێده‌په‌ڕێت به‌سه‌ر جینـۆسایدى شه‌نگـال ئه‌و تاوانـه دژ مرۆڤایه‌تیـه‌یی كه قوربانیه‌كه‌ى ده‌یان كچ وژنى ئێـزدى بوو.
سه‌ڕه‌رای بوونى چه‌ندین به‌ڵگه‌ى ڕوون، گرنگه له‌ئێستا دادگایی تایبه‌ت به‌تاوانه‌كانى داعش دابمه‌زرێت سه‌ڕه‌رای دادگایكردنى تیرۆریستان هه‌موو ئه‌وانه‌ى له‌پشت ڕاده‌ستكردنى شه‌نگالن دادگایی بكرێن به‌سزای خۆیان بگه‌یه‌نرێت له‌پێناو شادكردنى ڕووحى قوربانیانى ئه‌و تاوانه نامرۆڤایه‌تیه.
دوای حه‌وت ساڵ هێشتا ئه‌و ده‌سه‌ڵاته‌ى به‌یاننامه‌ى نیگه‌رانى له‌م یاده ده‌رده‌كات، به‌رێگایی جیاجیا رێگره له گه‌ڕاندنه‌وه‌ى ئاواره‌كانى شه‌نگال و گه‌یشتنی هاوكاری و پێداویستیه سه‌رتایه‌كان و ئاوەدانکردنەوە و سەقامگیرکردنی شەنگــال و قەرەبووکردنەوەی خەڵکەکەی، كه‌ئه‌مه‌ش پێشه‌لكاریه‌كى ڕوونى مافه‌كانى مرۆڤه.
به‌نده له‌ماوه‌ى 3 ساڵی كاركردنم له‌ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق خه‌مى شه‌نگال یه‌كێك بووه له‌و دۆسیه‌یانه‌ى لێبڕاوانه كارم تێكردوه له‌نزیكه‌وه ئاگاداری مه‌ینه‌تیه‌كانى ئێزدیه‌كانی شەنگالم.
بۆیە بە پێویستی ده‌زانین حكومه‌تی فیدڕاڵی له‌رێگه‌ى ناوه‌نده ده‌ره‌كیه‌كان كاری جدی بكات له‌پێناو ئاشكراكردنى چاره‌نووسی ده‌یان بێ سه‌روشوێن لە كچان وژنــانی شه‌نگال.
دروود بۆ ڕوحی شه‌هیدان ئازادى
نه‌فره‌ت له‌تاریك په‌ره‌ستان وهاوكارانیان
یوســـڕا ره‌جــــه‌ب
ئه‌ندامى لیژنه‌ى مافی مرۆڤ
له په‌رلـــه‌مانى عێراق