بازرگانێکی ماددەی هۆشبەر دەستگیرکرا

هێزەکانی ئاسایشی رۆژئاوای سلێمانیی، لە قەزای بازیان، بازرگانێکی ماددەی هۆشبەریان دەستگیرکرد.

ئەمڕۆ دوو شەممە، بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی گشتیی سلێمانیی راگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە و تیایدا ئاماژەی بەو کردوە، هێزەکانی ئاسایشی رۆژئاوای سلێمانیی بە بڕیاری دادوەری لێکۆڵینەوەی ئاسایش بازرگانێکی ماددەی هۆشبەریان بەناوی (ی، ع، ح) لە قەزای بازیان دەستگیرکرد.

ئەوەشخراوەتەڕوو، تۆمەتبار هەریەک لە ماددەکانی (کریستاڵ، حەشیش، تلیاک، شروبی هۆشبەر)ی بەکارهێناوە و بازرگانیی پێوەکردوە.

ئاسایشی رۆژئاوای سلێمانیی هێمای بۆ ئەوەشکردوە، لە ئێستادا تۆمەتبار بەیاسای بەرەنگاربونەوەی ماددەی هۆشبەر و کارتێکەرە ئەقڵییەکان راگیراوە و لێکۆڵینەوە لە دۆسیەکەی بەردەوامە.

هەروەها چێکی بکە

گه‌نجۆ ژیندا سه‌د ساڵی رابردوو بزووتنه‌وه‌ی چه‌كداری و سیاسی له‌ باشووری كوردستان به‌رده‌وام هه‌بووه‌، هه‌ر …