کەنەکە لەگەڵ حزبی شیوعی کۆبوونەوە

 

شاندێکی کەنەکە سەردانی حزبی شیوعی کرد و لەگەڵ کاوە مەحمود سکرتێری گشتی حزبەکە کۆبوونەوە و جەختیان لەسەر، وتار و هەڵوێستێکی نەتەوەیی گشتگیر کردەوە بۆ خزمەتکردن بە دۆزی ڕەوای گەلی کورد لە هەر چوارپارچەی کوردستان.

دوای کۆبوونەوەکە کاوە مەحمود سکرتێری گشتی حزبی شیوعی  ڕایگەیاندووە: ئەجێندای کۆبوونەوەکەمان بریتیی بوو لە هەڵسەنگاندنی پەرەسەندنە سیاسییەکانی هەر چوارپارچەی کوردستان، هەروەها ڕووداوە جیهانییەکان و کاریگەری لەسەر دۆزی ڕەوای کورد، هەروەها باسمان لە ئەنجامدانی چالاکییەک کرد لە سەد ساڵەی لۆزاندا.

کاوە مەحمود ئاماژەی بەوەشکردووە: بێگومان هەڵوێستی ئێمە لەگەڵ بزووتنەوەی ڕزگاریخوازی گەلی کوردە لە هەرچوارپارچەی کوردستان، هەروەها دەمانەوێت لایەنەکان لەیەک نزیک ببنەوە و هەماهەنگی بکەن و خزمەتی دۆزی ڕەوای کورد بکەن.

 

 

 

هەروەها چێکی بکە

زیندانەكانی سروشت و ژینگە لە هەرێمی كوردستان

ئەبوبەكر مەجید چەند ناشیرین و جێگەی داخە! ئەو هەموو دار و گوڵ و گەڵا و …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *