بۆ بەدواداچوونی کێشەکانیان لیژنەیەک سەردانی کفریی ئەکات

جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانیی رایگەیاند، لیژنەیەکی فراوانی پارێزگاکە سەردانی قەزای کفریی ئەکات.

ئەمڕۆ یەک شەممە ٢٠٢٣/٧/٢٣ بارزان محەمەد جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانیی لە کۆنفراسێکی رۆژنامەنووسییدا بە مێدیاکانی راگەیاند، لەگەڵ ئەدامانی ئەنجومەنی نوێنەرانی گەرمیان کۆبوونەوەیەکی ئاساییمان ئەنجامدا.

هێمای بۆ ئەوەشکرد، داواکایی هاووڵاتییانی کفریی داواکارییە لە حکومەتی هەرێمی کوردستان و دەستخۆشیی لە هەر بڕیارێک ئەکەین کە بۆ خزمەتی شارەکە جێبەجێ ئەکرێت، بەڵام کفریی زیاتری پێویستە.

جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانیی ئەوشی خستەڕوو: رۆژی چوارشەممە، لیژنەیەکی فراوانی پارێزگا سەردانی ئیدارەی گەرمیان دەکەین و کۆئەبینەوە، دوای ئەوەش سەردانی خەڵکە مانگرتووەکەی کفریی ئەکەین، ئێمە هەمیشە لەگەڵ خەڵکی کفرییدا بووین.

هەروەها چێکی بکە

كاروبارە تەندروستییەكانی هەرێمی کورستان بووە بە بازرگانیی

ئەبوبەكر مەجید سیستەمی تەندروستیی بابەتێکی گرنگە بۆ مرۆڤ، بە درێژایی مێژوو مرۆڤ لە گەڕاندابووە بۆ …