کچێکی تەمەن ١٧ ساڵان لە قەڵادزێ خنکا

ئێوارەی ئەمڕۆ کچێکی تەمەن ١٧ ساڵانی دانیشتوی شارەدێی سەنگەسەری دەڤەری پشدەر بە خنکاوی تەرمەکەی گەیەندرایە نەخۆشخانە.

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی ڕاپەڕین بڵاویکردەوە  ئێوارەی ئەمڕۆ “تەرمی کچێک بەناوی ( خ . ئـ . و ) تەمەن 17 ساڵان، پیشەی خوێندکار، دانیشتووی ناحیەی سەنگەسەر ـ سەر بە قەزای پشدەر (قەڵادزێ) لەلایەن بنکەی پۆلیسی سەنگەسەر گەیەندرایە نەخۆشخانەی گشتی قەڵادزێ”.

پۆلیس ئەوەشی ڕاگەیاندووە “پاش توێکاری بۆ لاشەکەی دەرکەوت شوێنەواری پەت بە ملیەوە هەیە و بەگوێرەی زانیاریە سەرەتایەکانیش پێدەچێ بە پەت خنکابێ”.

ئەوەشی ڕوونکردووەتەوە “بەمەبەستی هۆکاری ڕاستەقینەی مردنەکەشی تەرمەکەی ڕەوانەی پەیمانگای پزیشکی دادی سلێمانی کرا، دۆسیەی لێکۆڵینەوەش بۆ ڕووداوەکە ڕێکخراوە.

هەروەها چێکی بکە

ژنانی تەڤگەری ئازادیی راگەیاندراوێکی لەبارەی ٨ی مارسەوە بڵاوکردەوە

هەشتی مارس ڕۆژی جیهانی ژنانی تێكۆشەر و ڕەنجدەر پیڕۆزبێت ‎بە درێژای مێژوویەكی هەزاران ساڵە، ژنان …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *