ANF Images

ناسنامەی گە*ر*یلا*یەکی شەهیدی هەرێمی کوردستان ئاشکراکرا

هە*پە*گە ناسنامەی گەریلایەکى شەهیدی خەڵکى سلێمانى ئاشکرا کرد، کە لە مانگی ئایاری ئەمساڵدا لە زاپ شەهیدبووە.

ناوەندی ڕاگەیاندن و چاپەمەنی هێزەکانی پاراستنی گەل (هە*پە*گە)، ڕاگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە و ناسنامەی گەریلایەکى شەهیدی ئاشکرا کرد، تیایدا هاتووە، هاوڕێمان زەردەشت باشووریی، لەسەر رێبازی گیانبازیی بەشداریی لە تێکۆشانی ئازادیی گەلەکەماندا کردووە، لە ٢٤ی ئایار لە هەرێمی شەهید دەلیلی رۆژئاوای زاپ شەهید بووە، شەهید زەردەشت بەهۆى ئەوەى هێرشی دژواری کۆمەڵکوژی دەکرایە سەر گەلەکەمان، لە سلێمانییەوە رووی کردە ریزەکانی بەرخودان.

ئاماژەی بەوەشکردوە، شڤان محەمەد ناسراو بە شەهید زەردەشت وەک شۆڕشگێڕێکی لێهاتوو لە شۆڕشی ئازادیی ڕۆژئاواوە تا هەرێمەکانی پاراستنی مەدیا لە زۆر گۆڕەپاندا لە ڕیزەکانی پێشی پێشەوە شەڕی کرد.

باس لەوەشکراوە، هاوڕێمان زەردەشت لە بنەماڵەیەکی وڵاتپاڕێزی شاری سلێمانی، کە خاوەنی نەریتی بەرخودانە لەدایکبوو.

جەختکراوەتەوە، شەهید زەردەشت کاتێک بەشداریی خەباتی هێزەکانی تایبەتی کرد، داوای کرد بچێتە ئەو هەرێمانە، کە شەڕی دژواریان تێدایە و بۆ ئەوەش پێداگریی کردبوو و بە رەنجی خۆی ببووە جەنگاوەرێکی پێشەنگی ئاپۆیی.

راشیگەیاندوە،  ئەم شەهادەتە لە ناکاوەی ئێمەی زۆر خەمبار کرد و جارێکی دیکە بەڵێن دووبارە دەکەینەوە، کە لە کەسایەتی هەڤاڵ زەردەشتدا ئێمە تێکۆشان و بەرخودانی هەموو هەڤاڵانی شەهیدمان گەشتر بکەین.

ئاماژە بەوەشکراوە، سەرەخۆشی لە بنەماڵەی بەنرخی دەکەین، کە هاوڕێیەکی وەک زەردەشتیان گەورە و تێکەڵ بە تێکۆشانی ئازادیی گەلەکەمان کرد.

 

هەروەها چێکی بکە

گه‌نجۆ ژیندا سه‌د ساڵی رابردوو بزووتنه‌وه‌ی چه‌كداری و سیاسی له‌ باشووری كوردستان به‌رده‌وام هه‌بووه‌، هه‌ر …