ئەو کەسەی سەرلەبەیانی ئەمڕۆ، لە شاری سلێمانیی لەبەر دەم رێکخراوی میزۆپۆتامیا هەوڵی تیرۆکردنی درا، خەڵکی باکووری کوردستان.
بە گوێرەی زانیارییەکانی تەڤگەر پرێس، ئەو کەسەی لە بەردەم رێکخراوی میزۆپۆتامیا سەرلەبەیانی ئەمڕۆ تەقەی لێکراوە، ناو حسێن ئارسان-ە.
ئاماژەی بەوەشکراوە، حسێن ئاراسان لە دایک بووی ئزمیر و خەڵکی ماردینی باکووری کوردستانە و چەند ساڵێکە لە هەرێمی کوردستان پەنابەری سیاسییە.
لە ئێستادا حسێن، لە نەخۆشخانە لە ژێر چاودێری پزیشکدایە.