پشتیوانی تەواوی داواكانی خۆپیشاندەرانین

لەماوەی چەند ڕۆژی ڕابوردوو شاهیدی بینینی ناڕەزایەتی بەرفراوانی ڕەوای خوێندکاران و لاوان بووین، ئەم خۆپیشاندانانەش تائێستاش بەردەوامی هەیە و خوێندكاران داواكاری دەرماڵەو باشتر كردنی خزمەت گوزاریەكان و چاكردنی ڕەوشی بەشە ناوخۆییەكان و پێداویستیەکانی تری خوێندنن.
خوێندکاران بەشێوەیەکی شارستانی و مەدەنی و هێمنانە هاتنە دەنگ لەسەر داوا و پێویستیەکانیان ، کە پێداوویستی زۆر سەرەتایی و مافێکی ڕەوای خۆیان بوو.
بەڵام بەداخەوە وەک هەمیشە دەسەڵاتی هەرێمی کوردستان بەشێوەیەکی نا مرۆڤانە و دوور لەهەر بەهایەکی مرۆڤانە و ئەخلاقی ، بەشێوەیەکی توند و دوژمناکارانە بەرپەرچی خوێندکارانیان دایەوە . تا وای لێ هات خۆپشاندان گەشەی سەندو داواکانی خوێندکاران هەموو بێ بەشان و ماف زەوتکراوانی کۆمەڵگای کوردی گرتەوە و ڕۆژ دوای ڕۆژ دەنگە ناڕازیەکان بەرامبەر بەم حکومەت و دەسەڵاتە بنەماڵەیی و سەرکوتکەرە دزو گەندەڵە پەرەی سەند و ئێستا ئیتر شەقامەکانی کوردستان هەر لە سلێمانی و هەولێر و سۆران و بادینان و گەرمیان بوەتە مەیدانی خەبات و دەنگ هەڵبڕینی هەموو چین و توێژە بەش مەینەت و نەدارەكان بە پێشەنگایەتی خوێندکاران .

ئێمەش وەک کوڕان و کچان و خەڵکی کۆمەڵگای باشوور کە ڕۆژگارێ لەدەست دەسەڵاتی ڕەش و دیکتاتۆری و گەندەڵی هەردوو حێزب و بنەماڵە ڕێگەی هەندەران و دەرەوەی ووڵاتمان گرتە بەر ، ئەمڕۆ لێرەوە دەنگی خۆمان دەخەینە پاڵ دەنگی دلێر و حەق بێژی خوێندکاران و تەواوی چین و توێژەکانی تری کۆمەڵگاکەمان .
وە بەڵێنیان پێدەدەین وەک نوێنەری دەنگ و داخوازی ئەوان لێرەوە پشتیوانی ئازادیخوازانی دەرەوەی وڵاتیان بۆ زیادبکەین و هەموو داواو داخۆزی و بێزاریەکانیان بگەیەنینە لایەنە سیاسی و پەیوەندی دارەکانی ڕێکخراوی مافی مرۆڤ و پەرلەمان و حکومەتەکانی دەرەوە.
وە لەهەوڵی ناساندنی هەموو ئەو کارە قێزەون و دژە ئازادی و سەرکوتگەریانەی دەسەڵاتی هەرێم و دەزگا ئەمنیەکان دەبین بە ناوەندەکانی بڕیارو ڕێکخراوەکانی پارێزەوان لە مافی ئازادی و دیموکراسی

بژی ئیرادەی سەربەخۆی خوێندکاران
بژی ئیرادەی جەماوەری کوردستان بۆ بەدەست هێنانی ماف و داخوازیەکانیان.
بڕوخێ حکومەتی دزو گەندەڵ .
کۆردیناسیونی باشوری کوردستانی
کۆنگرەی کۆمەڵگەی دیموکراتی کورد /ئەوروپا
24/11/2021

هەروەها چێکی بکە

تەڤگەری ئازادیی لەبارەی تیرۆکردنی سێ هاووڵاتی مەدەنیی راگەیاندراوێکی بڵاوکردەوە

فاشیزمی تورک لە خوێنی کوردان تێرنابێت جارێکی تر، دەوڵەتی تورکی رەگەزپەرستی دژ بە کورد، تاوانێکی …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *