کەمال چۆمانی
حوکمڕانیی مەسرور بارزانی لەو سێ ساڵەی رابردو نیشانیداوین کە ئەو بۆ ئەوە نەهاتوە حوکمڕانییەکی دیموکراتیک و عەدالەتخواز دابمەزرێنێت، بەڵکو هاتوە حوکمڕانیی لەڕێی تۆقاندن و ترسەوە تەسلیمی کوڕەکەی بکات.
مەسرور بارزانی هەرچەندە هەوڵدەدات خۆی وەک سەرکردەیەکی <<ڕیفۆرمخواز>> نیشانبدات، بەڵام تەنانەت لای بنەماڵەکەشی، نەیتوانیوە ئەو وێنەیە بچەسپێنێت و لە تاکڕەوێک کە دەیەوێت زیاتر دەستەڵاتی ئابوری و سیاسی و عەسکەریی خۆی لەڕێی ئیستیخباڕاتە نائینسانییەکەیەوە بچەسپێنێت، نەیتوانیوە شتێکی تر پێشکەشبکات.
ئێوە تەماشابکەن کەسێکی وەک نێچیرڤان بارزانیی، ئامۆزا و هاوژینی خوشکی مەسرور بارزانی، کە خۆی بەرپرسی هەرە سەرەکییە لەو هەمو نەهامەتی و ماڵوێرانییانەی هەرێمی کوردستانە و خۆی یەکێکە لە هەرە گەندەڵترین و نادیموکراتترین بەرپرسەکانی پارتی و هەرێمی کوردستان، لە مەسرور بارزانی بێزارە و بۆی دەرکەوتوە مەسرور بارزانی مەترسییەکی گەورەیە لەسەر پێکەوەژیان و ئاشتی و داهاتوی هەرێمی کوردستان.
کەیسی زیندانییانی بادینان وای کردوە لە دەرەوەش مەسرور بارزانی وەک تاکڕەوێکی مەترسیدار ببینرێ بۆیەشە سەرەڕای خەرجکردنی چەندان ملیۆن دۆلار تا ئێستا نەیتوانیوە بەرپرسێکی ئەوروپی لە ئاستێکی باڵا ببینێ لە سەردانەکانیدا و داوای هەر سەردانێکی کردبێ رەتکراوەتەوە، بەتایبەت لەلایەن بەڕیتانی و ئەڵمانی و فەڕەنسییەکانەوە کە مەسرور بارزانی توشی گرێیەکی گەورەی خۆبەکەمزانین بوە کە ئەوانە تا ئێستا مامەڵەیەکی ئەوتۆیان لەگەڵ نەکردوە.
کەیسی بادینان سەلماندنی ویستە تاکڕەوییەکانی مەسرور بارزانیی بو و بۆیەشە لای گەل و تەنانەت دۆستانی کوردیش لە دەرەوە وەک کەیسێکی هەرە جدیی تەماشادەکرێ و وێنەی تاکڕەوییانەی مەسرور بارزانی دڵنیاکردۆتەوە.