مارتینا ئەندرسۆن: پێویستە کەس وەک ئۆ-جا-لان گۆشەگیر نەکرێت

مارتینا ئەندرۆسۆن دەربارەی گۆشەگیرکردنی رێبەر ئۆ-جا-لان رایگەیاند” تێدەگەین لەوەی گۆشەگیرکردن و ڕاگرتن لە ژووری تاکە کەسییدا چۆنە، بەڵام پێویستە کەس وەکو عەبدوڵا ئۆ-جا-لان گۆشەگیر نەکرێت، ئۆ-جا-لان لەبەرئەوەی ئەڵتەرناتیڤێک بۆ سیستمی سەرمایەداریی پێشکەش دەکات زۆر لێی دەترسن.

ئەندام پەرلەمانی پێشووی پەرلەمانی ئەوروپا و ئەندامی سین فین مارتینا ئەندرسۆن لە ساڵی ١٩٧٠ چالاکوانی ئێرلەندا بوو. لە ساڵی ١٩٨٦ لە بەریتانیا دەستگیرکرا و دوای ١٣ ساڵ لە زیندانیکردن بە پەیمانی هەینی پیرۆز ئازادکرا و لە ناو سین فیندا پەیوەست بوو بە کاری سیاسییەوە.

مارتینا ئەندرسۆن لەبارەی تێکۆشانی خۆی، فیکری رێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان، گۆشەگیریی و ڕۆڵی لە قۆناغی ئاشتییدا بە ئاژانسی هەواڵی فورا-ی  راگەیاند: ئێمە لە ئیرلەنداوە هاتووین. پێشتر لە چالاکیەکاندا لەبارەی کوردەوە قسەم کردبوو. پەرلەمانتاری پەرلەمانی ئەوروپابووم.  پەیوەست بە تێکۆشانی کوردان کاری زۆرم کرد. پێشتر کە لەیلا گۆڤەن لە مانگرتنی لە خواردن راگەیاند، بۆ ئەوەی بیبینم سەردانی زیندانم کرد، بەڵام دەرفەتی ئەوەیان پێنەدام بینیبم. منیش گەڕامەوە بۆ ئەو ماڵەی ئەوکەسانەی لە مانگرتن لە خواردندا بوون. بۆیە لەگەڵ ئەو کەسە کوردانەی لە ناو تێکۆشاندان پەیوەندییەکی باشم هەیە. دەتوانم بڵێم لەوکاتەی من بە پەیمانی هەینی پیرۆز بەردرام، هەر لەو کاتەدا بوو عەبدوڵا ئۆجالان دەستگیرکرا یان ڕفێندرا.

ئێوە دەزانن، دوای ئەوەی بەردرام و ئەو هەموو ساڵەی ڕاگیرام. بۆیە وەک کۆماریی خوزەکان وەک کۆماری خوازە ئیرلەندییەکان، باوەڕمان بە ئەنتەرناسیۆنالیستی پێشکەوتوو، هەروەها بە ئەنتەرناسیۆنالیزمی چالاک هەیە. گرنگیەکی زۆری بۆ ئێمە هەیە کە پشتیوانی لە تێکۆشانی گەلی کورد بکەین، پشتیوانی لە گەلی فەلەستین و گەلانی تر بکەین.

ئاماژەی بەوەشکرد، پێش چەند هەفتەیەک بەشداری کۆنفرانسێک لە سەر سزادراوانی کورد، بەتەمنترین سزادراوانی سیاسیی، لەوێیش باسی عەبدوڵا ئۆجالانم دەکرد،  کە ڕامانەکانی بۆ گەلی کورد چ مانایەک دەگەینێنن، چ مانەیەکی هەیە بۆ ژنانی کورد. بۆیە ڕاماناکانی هەر لە ناو کۆمەڵگەی کوردییدا نەمایەوە و کاریگەری لە کەسانی تریش کرد. دەرفەتی ئەوەم نەبوو کە نوسینەکانی، هەموو کارەکانی بخوێنمەوە، بەڵام شتێکە کە دەمەوێت باشتر و زۆرتر کارەکانی ببینم.

باسی لەوەشکرد،  من لە ئینگلتەرەدا لە زیندان بووم، دوریش بووم لە ئیرلەندا؛ دەرفەتی سەردانیکردنم هەبوو. بۆیە کاتێک لەبەر هەندێک هۆکار لە لایەن زیندانەوە سزا دەدرام، تێدەگەم لەوەی گۆشەگیرکردن  و هێشتنەوە لە ژووری تاکەکەسیدا چ مانەیەک دەگەیەنێت بۆ مرۆڤ،  بەڵام هەرەوەک پێشتریش وتم نابێت کەس وەک عەبدوڵا ئۆجالان گۆشەگیر نەکرێت. بە روانینی من، لەبەرئەوەی ئەڵتەرناتیڤێک بۆ سیستەمی سەرمایەداریی پێشکەش دەکات، یان لەبەر ئەوە دەستگیرییان کردووە چونکە زۆر لێی دەترسن، لەبەرئەوەی فیکریان ناوێت. وا تێدەگەن بە بەندکردنی ڕێگە لە بڵاوبوونەوەی فیکری بگرن، بەڵام بە پێچەوانەوە ئەمە وا لە مرۆڤ دەکات و لە مەراقی ئەوەدا دەبێت کە بڵێت ئەم مرۆڤە بۆ زیندانیکراوە و ئەم کەسە کێییە. بۆچی بەم شێوەیە نزیکی دەبنەوە؟ کاتێک کەسێکی وا پێشەوکەوتوو دەبین، کە بیرۆکەی جێگرەوە پێشکەش دەکات، یان دەیگرن یان بێدەنگی دەکەن. هەر بۆخۆی ئەوەی ویستیانە هەر ئەمەیە؛ بەڵام سوپاسگوزارین کە ناتوانن ئەمە بەدەسبهێنن. لەبەر ئەوەی فیکر و رامانەکانی زۆر باشتر لە ناو کۆمەڵگەی کوردیی و مرۆڤایەتییدا بڵاوبووەتەوە.

هێمای بۆ ئەوەشکرد، لە ڕووی پێشەنگایەتی تێكۆشانەوە، لە نێوان تێكۆشانماندا بیرۆکەی هاوبەش هەیە. کاتێک هەوڵدەدین جێگرەوەیەکی بۆ شەڕ پێشکەش بکەین، لە ناو سیستەمی سەرەوەردا کەم مرۆڤ هەیە ئەم جێگرەوەیەیی قبوڵبێت. هەمووان ویستیانە کۆتایی بەشەڕ بهێنن و لە بارودۆخی کۆمەڵایەتییدا شتێک ناگۆڕێت و ڕێگەی لێدەگرن. دیسانەوە هەوڵدەدات جێگرەوەیەک پێشکەش بکات. بۆیە تێکۆشانمان کۆتایی نایەت بۆیە گەلی کورد، گەلی فەلەستین و ئەو مرۆڤانەی ڕووبەرووی گوشار و زۆرداریی دەبنەوە کۆدەبنەوە، پیشاندەری ئەوەی هیچ شتێک مەحاڵ نییە، هەموو شتێک شایەنی پێكهێنانە. لە ڕۆژی ٧٥ساڵەی رۆژبوونیدا ڕاگرتنی عەبدوڵا ئۆجالان لە زیندان و دیار نەبوونی چارەنووسی بۆ گەلەکەی زۆر زەحمەتە، بەڵام کاریگەرییەکەی گەورەیی لە ناو کۆمەڵگادا هەیە، لە دوای مردنیشی ئەم کاریگەرییە بەردەام دەبێت. بۆیە لە قۆناغی ئاشتییدا حکومەتی تورک کشایەوە. حکومەتی ئینگلیزیش لە زۆر ڕووە جیاوازییەکی ئەوتۆیی نییە، کاتێک لە قۆناغی دانوستاندا ویستی کشانەوەی هەبوو، ئێمە لە کۆمەڵگەی نێونەتەوەییدا پشگیرییمان وەرگرت. گەر ئەو پشتگیرییە نەبووایە ئەوە قۆناغی ئاشتیی نەدەبوو.

مارتینا ئەندرسۆن ئەوەش دەڵێت: بێگومان ناونیشانەکە ئازادییە. قۆناغێکی ئازادیی بۆ عەبدوڵا ئۆجالان، ئاشتیی بۆ کوردستان. کاتێک زیندان بووم گەر یەکێک پێی بگوتما من لەناو حکومەتدا دەبمە وەزێکی بچووک، من دەبمە ئەندام پەرلەمانی ئەوروپا منیش پێم دەگوت ڕەوشت باش نییە، ئەم هەمووە هیچ کاتێک درووست نابێت، بەڵام ئەوەی مەحاڵ بوو من پێکمهێنا، ئێوەش بە هەمان شێوە بکەن. ئەمە بابەتێکە کە پێکدێت، تەنها لەسەر ئەوە وەستاوە کەی پێكدێت. بۆیە دەستبەرداری مەبن.

باسی لەوەشکرد، ، بە هەمان بڕیارەوە بەردەوام بن و لەو کەسەوە سوود وەرگرن کە بە تەنها گۆشەگیرکراوە و جگە لە خەڵکی کورد، کاریگەری لەسەر چەندین مرۆڤ دەکات. یانی لە ڕووی سەرکردایەتیکردنەوە سەرکردەیەکی بێهاوتایە. نازانین تاکەی دەژیت، بەڵام میراتییەکی وای جێهێشتووە لە قۆناغی ئاشتیدا بەرەوپێش دەچێت. لە تورکیادا هەموو شتێک دەگۆڕێت و هەموو کاتێک هەمان حکومەت لەسەر دەسەڵاتداریی نابێت. جاری واهەیە لەناو سیاسەتدا لە هەفتەیەکدا شتی زۆر دەگۆڕێت. بۆیە چ دەبێت با ببێت بڕیاری  لە سەر داهاتوو لەدەستی گەلی کورددا دەبێت، نەک لەدەست کەسی تردا، لەبەر ئەمە بەردەوام بن، دەستبەرداری مەبن.

هەروەها چێکی بکە

سەید خالید: ئەنجامی سیاسەتی نا دیموکراتیی و وابەستەیی و گەندەڵکاریی ئەو دۆخەیان ھێناوەتە ئاراوە

سەید خالید مستەفا هاوسەرۆکی هەرێمی راپەڕیینی تەڤگەری ئازادیی بە ماڵپەڕی تەڤگەری راگەیاند، لە ھەرێمی کوردستان …