لەبەردەم لولەی تفەنگی ژنانی شەڕڤاندا زەلیل بوون 

عومەر محمەد

هەر بەئازایەتی شەڕڤان و سیاسەتی حەکیمانەی ڕۆژئاوا سەرسام نیم، بەبێ ئابڕویی و هیچوپوچی ئەو پیاوە موجاهیدانەش سەرسامم ! کە ریشیان بەرداوەتەوەو دەستی تەسلیمیان بەرزکردووەتەوە.
ئەو پیاوانە هەمووشتێکیان لەدەستداوە، کەرامەت و عزەتی نەفسیان نەماوە بۆیە مۆراڵی شەڕڤانیش نەیتوانیوە بیانکاتەوە بەمرۆڤ ! دەنا دەبوو یان خۆیان بکوژن یان ببنەوە بەمرۆڤ ! و جارێکی تر نەبنەوە بەکۆیلەی سوڵتان.
ئاخر “ئازایەتی شەڕڤان لەشەڕداو نەرمی و لێبوردەییان لەکاتی دیلکردنی ئەو هەموو دڕندانەی داعشدا” شایان بەسەرسامی و تێڕامانە.
کەچی عەجایەب ئەوپیاوانەی لەبەردەم لولەی تفەنگی ژنانی شەڕڤاندا زەلیل بوون و هەڵاتن و لەدواوە لێیاندراو دووجار قون و پاشەڵیان تەداوی کراوە، هەر دەیانەوێ بەدیل و زەلیلی بژین و بەمێشک پوچی بمرن !؟

بەڕاستی بەئازایەتی شەڕڤان و بێ ئابرویی موجاهیدانی داعش و هیچوپوچی کۆمەڵگەی نێودەوڵەتیش سەرسامم .

 

 

هەروەها چێکی بکە

کوردی ئازاد، مۆتەکەی پارتییە

ئامەد چیا پەدەکە و بنەماڵەی بارزانی دەیانەوێت بۆ هەمیشە کورد لە بندەستی خۆیان بهێڵنەوە، خۆشیان …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *