تا زیاتر لەسەری بخوێنیتەوە، زیاتر بۆت دەردەکەوێ ئەم پیاوە زیندانییە چەند ئازادە

کەژاڵ نوری
ئەگەر جۆرج وانشنتۆن تەنیا ئەمەریکای لە کۆڵۆنی بەریتانیا و ئەوروپیەکان رزگارکردبێت و سەربەخۆیی ئەمەریکای راگەیاندبێت. ئەوە دەکرێت مانیڤێستی کۆنفیدرالیزمی دیموکراتیکی ئۆجالان، رێنیسانسی تەواوی رۆژهەڵاتی ناوین بکات و، کوردستان و رۆژهەڵاتی ناوین بگەڕێنێتەوە بۆ پێشکەوتنی کۆمەڵگەی کڵتوری و نیۆلۆتیک بە ناوەندێتی کەوانەی زێڕین و کوردستان. ئەم پیاوە تەنیا کوردێکی دیل نیە لە زیندانی گۆمەڵگەی نێودەوڵەتییدا. بەڵکو رزگارکەری کۆمەڵگەکانی رۆژهەڵاتی ناوینە. حەیف ئێمەی کورد بایەخ بە نوسینەکانی نادەین و نایخوێنینەوە، تا بزانین چۆن ریشەی چارەسەری کێشەکانی گەلەکەمان دەگەڕێنێتەوە بۆ ئەو ساتانەی کورد رێبەرایەتی جیهانی دەکرد لە کەوانەی زێڕیندا. بۆ کۆمەڵگەی دیموکراتیکی سەردەمی کەوانەی زێڕینی چیاکانی زاگرۆس و تۆرۆس.. لە سەردەمی ئاریاو ئیمپراتۆریەتی گەورەی ماد لە بیست هەزار ساڵ پێشتر تا پێنج هەزار ساڵ پێش زایین.
ئەم پیاوە حەیف، ئێمەی کورد خاوەندارێتی لێناکەین. ئەگینا لە راستییدا ئەو لە ژێر ئەشکەنجە و دیسپلینی ئیمرالییدا بە جەستە دیل و بەفکر ئازادە و، ئێمەش بەسەر شەقامەکانی کوردستان و وڵاتانی رۆژئاواوە بەجەستە ئازاد و بە فکر دیلین.. کەوایە با خاوەندارێتی لەم بەجەستە دیلە بکەین، بەڵکو ئێ ئەمە خوایە بێتەدەرەوەو ئەویش ئێمە بە فکر ئازادکات.
هەزار ساڵ بە جەستە دیلی کەن. بناغەیەکی واپتەوی دامەزراندووە کە بە هیچ نالەقێت. سەرکردە و خەڵکی وای پێگەیاندووە کە ئامادەنەبوونی فیزیکی ئەو، هیچ تەگەرەیەک نەخاتە سەر رێگەو رێبازەکەی…
ئازادی بۆ پیاوە ئازادەکەی زیندان. ئەوەی وا بە ئازادی فکر چۆکی بە دیلێتی دادا و خۆی بە پێوە وەستا و شۆڕشێکی خستە سەرپێ…
بەتەنیا ژن ژیان ئازادییەکەی بەسە، گەلانی دنیا بگەڕێنێتەوە ناو پێشکەوتنەکانی کۆمەڵگەی کڵتوریی و ئۆتۆریتەی کۆمەڵایەتی دایک بە پێشەنگایەتی ناوەندێتی کەوانەی زێڕین پێش دووانزە هەزار ساڵ پێش ئێستا.
تا زیاتر لەسەری بخوێنیتەوە، زیاتر بۆت دەردەکەوێ ئەم پیاوە زیندانییە چەند ئازادە..
ــــــــــــ
“دەرگاشم بۆبکەنەوە، من زیندان جێناهێڵم، بەجێهێشتنی ئیمڕاڵی بۆمن هیچ مانایەکی نییە، چونکە ئەو هۆکارانەی کە بوونەتە هۆی ئەوەی من بخرێمە زیندان، هێشتا لانەبراون”.
ئۆجالان
٢٤ ساڵ تێکۆشان بۆ ئازادی لە ئیمراڵی

هەروەها چێکی بکە

هەشتی مارسی ژنان

*رووبار یوسف   هەموو ٨ی مارس، لە هەموو جیهاندا ڕۆژی ژن وەک دانپێدانانێک بە دەستکەوتەکانی …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *