کوردستانی کچە مۆدێل و کوردستانی دایکە مۆدێل!

سیهاد یاسین

هەر گەلێک دەستە قلیشاو و دەم و چاوە چرچ و لۆچ و مووە سپیەکانی قژی دایک نەکات بە ئاتەشگا و خوێندنگەی خۆی، دووچاری دۆڕان و سەرگەردان و دەردی بێ شووناسی دەبێت.
لەهەر وڵاتێک قوونی کچە مۆدێل لەهەموو شتێک زیاتر چاو و خواستی لەسەر بوو، لەوێ ئیفلیجی کۆمەڵایەتی هەیە، ئیفلیجی بەرگری و ئینتیمای خاک و خۆناسین هەیە.
فەشەلی خێزانی و ئابووری و سەربازی و سیاسی هەیە.
کارەسات دوای کارەسات وەک ڕیزە تەسبیح ڕوو لەو وڵاتە دەکەن و دەبن بە دیاردە.

هەر بۆ نموونە: حەسەکە و کۆبانێ و سەری کانی و عەفرین، کوردستانی دایکە مۆدێلەکانمانن، هەر بۆیە لەوەڵامی هەر هێرشێکدا دەیان دایک دەبینیت لەسەنگەر، لە وەڵامی هەر هەڕەشەیێکدا هەزاران دایک دەبینیت لەسەر شەقام.
ئاخر کە دایک دێتە سەر شەقام هیچ پیاوێک جورئەت ناکات لەماڵەوە بێت، سیاسیەکان شەرم دەکەن خۆیان حەشاردەن.
بەپێچەوانەشەوە کە باشوور بووەتە کوردستانی کچە مۆدێل کاتێک دەبینیت کچە مۆدێل لەسەنگەرە، یان گریمان لەسەر شەقامە، یان لەهەرشوێنێکیتر بێ، چاوی خەڵکەکە هەر لەسەر سیسەم ئەیبینێت، ئاخر کچە مۆدێل نەقسەی دەڕوات نە بینینی نەهەستی بیستنی بەڵکو پشتەوەو سینگی و لێوی کۆمەڵگە تەرتیب دەدەن….

یەکسانی
لەهەر شوێنێک یەکسانی لەنێوان سیاسی و خەڵکدا هەبێت، لەوێ خۆشەویستی هەردووکیان بۆ نیشتیمان گەشە دەکات،
مەسەلەن وەک ئەوەی لە حەسەکە هەیە.
لەوێ سیاسی هەر سیاسییە و ناڕەوایە ببێت بە بازرگان، کاتێک لە کاتە سەخت و دژوارەکاندا سیاسی دەبێتە شەڕڤان، خەڵکیش بەو پەڕی هێز و ئیرادەیەوە دوای دەکەوێت….
لەهەر شوێنێکیش سیاسیەکان ببن بە بازرگان و خەڵکیش ڕووت و ڕەجال و پێخواس بوو، لەوێشدا خۆشەویستی هەردووکیان بۆ نیشتیمان دەگاتە خوار سفر و سیاسیەکان لەبری خۆشەویستی دەست هەڵدەکەن لەدزی و خەڵکیش ڕقئەستوور دەبێت بەرامبەر ئەو نیشتیمانەی شیر و گۆشتەکەی بۆ سیاسیەکانە و پاشماوە و ئێسقانەکانیشی لەسەر خوانی خۆی دەبینێتەوە!

هەروەها چێکی بکە

حەماس  و لیكود: لێكچوونی تاوان و  بیروباوەڕ 

عەلی مەحمود  محەمەد هەرچی پارت و كەسایەتی فاشیستی جوو هەیە، لە كابینێتەكەی ئێستای لیكۆد بەسەركردایەتی …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *