خۆپیشاندانی فراوانی مامۆستایان دەستی پێکردەوە _ وێنە

ئەمڕۆ جارێکی دیکە خۆپیشاندانی مامۆستایان و فەرمانبەران دەستی پێکردەوە، جەختیان لەبەردەوامیی بایکۆتی هۆڵەکانی خوێندن کردەوە، هاوسەرۆکی تەڤگەری ئازادیی و ئەندامانی دەستەی بەڕێوبەریی تەڤگەر بەشداریی خۆپیشاندانەکەیان کرد و پشتیوانی خۆیان بۆ مامۆستایان دەربڕی.
ئەمڕۆ یەک یەک شەممە – سلێمانیی، مامۆستایان و فەرمانبەران لەبەردەم پەروەردەی رۆژئاوای شاری سلێمانیی هەتا بەردەم بینای پارێزگای سلێمانیی بە خۆپیشاندان بەردەوام بوون، لە خۆپیشاندانەکەدا مامۆستایان و فەرمانبەران جەختیان لە بەردەوامی بایکۆت کردەوە، هاوکات لە خۆپیشاندانەکەدا تارا حسێن هاوسەرۆکی تەڤگەری ئازادیی کۆمەڵگەی کوردستان، ئەندامانی دەستەی بەڕێوەبەریی تەڤگەری ئازادیی و ئەندامانی تەڤگەر بەشداریی خۆپیشاندانەکەیان کرد و پشتیوانیی و هەڵوێستی خۆپیان بۆ مامۆستایان و فەرمانبەران دووپاتکردەوە.

هەروەها چێکی بکە

سەرهەڵدانی ۱۹ تەمموز لە ڕۆژئاواو باكوری سوریاو گەلی كوردو مرۆڤایەتیی پیرۆزبێت  

سەرهەڵدانی گەل لە ۱۹ تەمموز لە ڕۆژئاواو باكوری سوریاو گەلی كوردو مرۆڤایەتیی پیرۆزبێت بەناوی ئەندامانی …