سزای زیندانی هەتاهەتایی بەسەر هاوسەرەکەی شنیار هونەردا سەپێنرا

پارێزەری دۆسیەی شنیار هونەر رایگەیاند، دادگای تاوانەکانی سلێمانی بڕیاردبە زیندانیکردنی هەتاهەتایی بۆ “بکوژ”ی شنیار هونەر کە هاوسەریەتی.

ئەمڕۆ یەکشەممە، لەمیانی کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا ئاودێر عەلی پارێزەری دۆسیەی شنیار ئەنوەر رایگەیاند، دادگای تاوانەکانی سلێمانی-٢” دوای چەندین دانیشتن ئەمڕۆ بڕیاریدا بە سەپاندنی سزای زیندانی هەتا هەتایی بەسەر هاوسەری شنیار هونەر، هەروەها بڕیاریدا بە ئازادکردنی تۆمەتبار ئەنوار کە بەتۆمەتی هاندان لە کوشتنی شنیار لە دۆسیەکەدا تۆمەتبارکرابوو.

ئەوەشی روونکردەوە، بڕیارەکە تەمیز ئەکەینەوە و پێمانوایە دەبو سزاکە توندتر بێت، پاڵپشت بە ئەحکامەکانی ماددە ٤٠٦ بڕگەی (١-ج) تۆمەتبار سزادراوە، پێمانوایە کوشتن بە سوتاندن دەچێتە چوارچێوەی شێوەیەکی وەحشیانە و ئەوەش دەبێت سزای لەسێدارەدان بێت، بۆیە بڕیاری دادگا تەمیز دەکەین بەنیسبەت هەردو تۆمەتبارەکە هەم هاوسەرەکەی و هەم تۆمەتبارەکەی دیکەش کە پێمانوایە هۆکاری تاوانەکەیە“.

لە ٢٣ی مانگی ٢ی ٢٠٢٢ دوای مانەوەی بۆ ماوەی پێنج رۆژ لەنەخۆشخانەی سوتاوی سلێمانی، شنیار هونەر ئەو ژنە تەمەن ٢١ ساڵەی کە دەوترا “بەدەستی هاوسەرەکەی سوتێنراوە”، گیانی لەدەستدا.

هەروەها چێکی بکە

گه‌نجۆ ژیندا سه‌د ساڵی رابردوو بزووتنه‌وه‌ی چه‌كداری و سیاسی له‌ باشووری كوردستان به‌رده‌وام هه‌بووه‌، هه‌ر …