لەهەرێمی کوردستان  داوای گۆڕینی سزای لەسێدارەدان دەكرێت

ئەندامێکی لیژنەی كاروباری كۆمەڵایەتی و داكۆكی لە مافی مرۆڤ زكری ئەحمەد لە پەرلەمانی كوردستان ڕایگەیاندووە، پێشنیازیان كردووە پرۆژە بڕیارێك بۆ جێگرەوەی سزای لەسێدارەدان ئامادە بكرێت.

 

لە لێدوانێكیدا بۆ رۆژنامەنوسان زكری ئەحمەد ئەوەی ڕاگەیاندووە، لیژنەكەیان پێشنیازیان بۆ سەرۆكایەتی پەرلەمان كردووە پرۆژە بڕیارێك بۆ جێگرەوەی سزای لەسێدارەدان ئامادە بكرێت.

 

ئاماژەی بەوەشکردووە، مەبەست لەو پێشنیارە گۆڕینی سزای لە سێدارەدانە بۆ سزای زیندانی هەمیشەیی، چونكە ماوەی زیاتر لە 15 ساڵە ئەو سزایە بۆ تاوانباران دەردەچێت بەڵام جێبەجێ ناكرێت، بۆیە پێویستە چارەنوسی ئەو سزادراوانە یەكلا بكرێتەوە.

زكری ئەحمەد باسی لەوەشکردووە، ئەو داواییەی لیژنەكە كردوویەتی دوای بەسەركردنەوەی رەوشی سزادراوانی چاكسازییەكان دێت، كە بەشێك لەوانەی زیاتر لە 10 ساڵە حوكمی لە سێدارەدانیان بۆ دەرچووە تاكو ئێستا بەو شێوەیە ماوەتەوە.

هەروەها چێکی بکە

“ئەگەر گەمارۆی سەر شەهبا هەڵنەگیرێت، مەترسیی گەورە سەرهەڵدەدات”

جێگری هاوسەرۆکی ئیدارەی خۆبەڕێوەبەری عەفرین و شەهبا، هۆشدارییدەدات: ئەگەر گەمارۆی سەر هەرێمەکە بەردەوام بێت، پێویستییە …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *