ئارام ڕەفعەت

پڕۆژەی بەعەورەتکردنی ژنی باشوربنەماڵە حوکمڕانە گەندەڵەکانی باشوور و کاهینە هاوپەیمانەکانییان هەموو هەوڵ وتەقەلایەکییان بۆ ئەوەیە ژنی باشوور لە سرووشتی کوردبوونی خۆی داببڕن.هەموو خەم و هەمی گەندەڵ و کاهینەکانی باشوور بۆ ئەوەیە نەهێڵن ژنی باشووربچێتەوە سەر دەراوە پاک و سازگارەکەی رۆژاڤا و لە تەوارە شەڕڤانەکانی ڕۆژاڤا نەچن و شوێن پێی ئەوان هەڵنەگرن.

بەشێک لە نهێنی مانەوەی ئەم حوکمڕانە گەندەڵە وباڵادەستی و هەژموونی بێ رەقابەی کاهینەکانیش لە گرەوی بەکۆیلە هێشتنەوەی ژنانی باشوردایە. ئاخر ژن نیوەی کۆمەڵ ۆ بەروەردەکاری نیوەکەی تریشن.بێننە پێشچاو ئەگەر ژنانی باشووریشهاوشێوەی ژنانی رۆژاڤا ببنە کوردێکی ئازاد و سەرفراز، ئەوا بەرەی ئادیخواز و دژە گەندەڵ دەبنە چ هێزێکی فراوانی لەشکان نەهاتوو.

بۆ ڕێگری کردن لەوەی ژنی باشووور نەبنە هاوتایژنە ئازاد و سەلار و باوەڕبەخۆکانی رۆژاڤا،گەندەڵو کاهینەکانی باشوور،کەمپینێکی فراوانی بە عەورەتکردنی ژنانی باشووریان ئەنجام داوە و ئەنجام دەدەن.پڕۆژەی بەعەورەتکردن چۆنە؟

گەندەڵەکان بەم شێوەیە ژن دەکەنە پارچەیەک عەورەتئەوان ژن دەکەنە بووکەڵەی سەر شاشەکان،سمت و لێو و سینگیان پێ دەردەپەڕێنن،ئەم مۆدە لە ژنە عەورەتییەکانی کاهینەکان،لەهموو شتێک بچن لەژنی کورد ناچن…ئەگەر هەزا و یەک دەمار و جەنەتیکیشییان هەبێت، تاکە یەک دەمار یان جەنەتیکیشی ناچێتەوە سەر ژنە شەڕڤانانی رۆژاڤا،لای کاهینەکانیش ژن یەک پێناسەی هەیە ئەویش عەورەتە.واتە ژن جگە لە عورەتبوون کە لەلایەکەوەسەرچاوەی هەموو ئافات و موسیبەتەکانی ناو کۆمەڵگایە و

لەلایەکی تریشەوە ئامرازی دامرکاندنەوە شەهوەتی پیاوانە.بۆیە دەبێت ئەو عەورەتە وەک چوکلێت و شیرینی دابپۆشریێت،بۆ ئەوەی مێش و مەگەز لێی نەدات،ئەم بە چوکلێتکردنەی ژنی کورد،کائینێکی لێ بەرهەم هاتووە،کە لهموو کەس دەچێت،

لە ژنە سۆماڵی دەچێت، لەژنە ئەفغانی و سەعودی و ئێرانی دەچێت،بەڵام هەرگیز لە دایە حاجی نەنە خونچەی دوو سێ دەیە لەمەوبەر ناچێت.ئەوە هیچ ئەگەر هەزار ویەک کیلۆش قورسایی بێت،تاکە غرامێکیشی ناچێتەوە سەر ژنە شەڕڤانە سەربڵند و شکۆمەندەکانی رۆژاڤا.

جگە لەوە، بۆ ئەوەی ئەم عەورەتە نەبێتە سەرچاوە موسیبەتەکانی ناو کۆمەڵگا، دەبێت دووان و سیان وتەنانەت چواریشیانبخرێنە ژێر رکێفی حەزە شەهوانییەکانی پیاوێکەوە.ناوی یەک کاهینم پێ بڵێن کە تەنها ژنێکی هەبێت، یان بەتەمای ژنی دووەم نەبێت

گەندەڵ و کاهینەکانی کوردستان پڕۆژە بە عەورەتکردنی ژنی کورد ئەنجام دەدەن.ماهییەتی ژن لە پڕۆژە جەهەننەمییەکەی گەندەڵ و کاهیندا تەنها و تەنها یەک شتە ، ئەویش عەورەتبوونییەتی.ئامانج لە بەعەورەتکردنی ژنیش تەنها و تەنها دوو شتە،ئەویش بۆ دابڕینی ژن لە سرووشتە کوردەواییەکەی بە گشتی،وە دامرکاندنەوەی شەهوەتە حەیوانییەکانی پیاوە گەندەڵ و کاهینەکانە.

هەڵبەت هەریەک لەداگیرۆەری فارسی و تورکی هاوکار و نەخشەڕێژی ئەم هەوڵەی گەندەڵ و کاهینەکانی باشورن.دواجار داگیرکەری فارسی وتورکی و عێڕاقیبراوەی سەرەکی بە عەورەتکردنی ژنی کوردە.

هاوپێچ:داکێکی سەرفرازی کورد لە رۆژاڤا، ژنێک کە گەردیلەیەک لە سرووشتە کوردەوارییەکەی خۆی دانەبڕاوە.

هەروەها چێکی بکە

حەماس  و لیكود: لێكچوونی تاوان و  بیروباوەڕ 

عەلی مەحمود  محەمەد هەرچی پارت و كەسایەتی فاشیستی جوو هەیە، لە كابینێتەكەی ئێستای لیكۆد بەسەركردایەتی …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *