لەبارەی چوونی هێزی سوپای عێراق بۆ گەڕەکێكی کەرکوک، سه‌رۆكى “هاوپه‌یمانیی كه‌ركوك هێزو ئیراده‌مانه” رایگەیاند: ئه‌وكارانه‌ی سوپا له‌و گه‌ڕه‌كه ده‌یكات نایاساییه‌و ترس‌و تۆقاندنه له‌كه‌ركوك، ئه‌وه كارى سوپا نییه بچێته سه‌ر گه‌ڕه‌كێك، دادگا هه‌یه‌و هێزه‌كانى پۆلیسى كه‌ركوك هه‌یه.
سه‌رۆكى هاوپه‌یمانیی كه‌ركوك هێزو ئیراده‌مانه له‌كۆنگره‌یه‌كى رۆژنامەنووسییدا رێبوار ته‌ها رایگه‌یاند، به‌داخه‌وه‌ین ئێستا ده‌بینین سوپا هێزى هێناوه‌ته ناو گه‌ڕه‌كى نه‌ورۆزى شارى كه‌ركوك‌و داواى چوونه ده‌ره‌وه‌ى دانیشتوانى ئه‌م گه‌ڕه‌كه ده‌كه‌ن به‌بیانوى ئه‌وه‌ى گوایه زه‌ویه‌كانى ئه‌م گه‌ڕه‌كه موڵكى وه‌زاره‌تى به‌رگرىی عێراقن.
ئاماژەی بەوەشکرد، مه‌كته‌بى سیاسیى یه‌كێتیی، تیمى پارێزه‌رانى ڕاسپاردوه بۆ كۆكركردنه‌وه‌ى خروقاته‌كان‌و دواتر تۆماركردنى سكاڵا، ساڵى 2019 ته‌نها 24 كاتژمێر دانرابوو بۆ چۆڵكردنى گه‌ڕه‌كه‌كه، به‌ڵام ئه‌وكات پوچه‌ڵمان كرده‌وه، ئه‌وكارانه‌شى ئێستا سوپا له‌و گه‌ڕه‌كه ده‌یكات نایاساییه‌و ترس‌و تۆقاندنه له‌كه‌ركوك، ئه‌وه كارى سوپا نییه بچێته سه‌ر گه‌ڕه‌كێك، دادگا هه‌یه‌و هێزه‌كانى پۆلیسى كه‌ركوك هه‌یه.
ئەوەشی خستەڕوو، سوپا به‌گوێره‌ى ده‌ستور كارى دیاریكراوه، كارى ئه‌و هێزه نییه بچێته سه‌ر گه‌ڕه‌كێكى كه‌ركوك‌و خه‌ڵكى بتۆقێنێت، ساڵى 2020 ئه‌نجومه‌نى وه‌زیرانى عێراق لیژنه‌یه‌كى دروستكردوه بۆ به‌دواداچونى ئه‌و زه‌ویانه‌ى موڵكى سوپاى عێراقن، كه ژماره‌یه‌ك ده‌زگاو دامه‌زراوه‌ش ئه‌ندامن تێیدا، ده‌ركه‌وتوه ئه‌م گه‌ڕه‌كه ناوى تێدانییه، پێمان خۆشه ئه‌و به‌ڕێزانه‌ى به‌ناوى سوپاوه هاتوون ئه‌وه له‌به‌رچاو بگرن‌و ئه‌م به‌ڵگانه ببینن، بزانن ناوى گه‌ڕه‌كى نه‌ورۆز هاتوه؟ ده‌ره‌نجامى ئه‌و لیژنه‌یه‌ش كه پێكهێنرا، ناوى گه‌ڕه‌كى نه‌ورۆزیان نه‌بردوه له‌شارى كه‌ركوك كه زه‌وییه‌كانى موڵكى سوپا بن.
ڕێبوار ته‌ها ئەوەشی باسکرد: ئەو زه‌وییانەی گه‌ڕه‌كى نه‌ورۆز ئیفراز نه‌كراوه، كاتى خۆى چۆن خانوى له‌سه‌ر دروستكراوه، ئه‌وه ڕ‌ژێمى له‌ناوچوى به‌عس ده‌زانێت، به‌ڵام زه‌ویه‌كان له‌بنه‌ڕه‌تدا موڵكى وه‌زاره‌تى دارایی‌و شاره‌وانى‌و چه‌ند كه‌سایه‌تیه‌كى دیكه‌یه، واته هیچ په‌یوه‌ندییه‌كى به‌وه‌زاره‌تى به‌رگرى عێراقه‌وه نییه، به‌داخه‌وه ئه‌وه‌ى لێره ده‌گوزه‌رێت میزاجه، سوپا چاوى له‌سه‌ر زه‌ویه‌كانى ئه‌م گه‌ڕه‌كه‌یه.
سه‌رۆكى هاوپه‌یمانیی كه‌ركوك هێزو ئیراده‌مانه ئەوەشی رایگه‌یاند: پێمان باشه ته‌داخول نه‌كه‌ن له‌كێشه‌ى زه‌وی‌و زارداو سوپا بكشێننه‌وه، ده‌توانین رێوشوێنى دیكه‌ش بگرینه‌به‌ر، به‌ڵام لامان گرنگه ئه‌منیه‌تى كه‌ركوك بپارێزین، هەروها لامان گرنگه سه‌قامگیریى كه‌ركوك بپارێزین، ئه‌وه‌شى روویداوه چاوه‌ڕێده‌كه‌ین بە‌خۆیان و بڕیاره‌كه‌یاندا بچنه‌وه“.