ئەمڕۆ لە شارۆچکەی بالیسان، بە ئامادەبوونی بنەماڵەی شەهیدان و هەڤاڵانی مەراسیمی شەهید دیار خۆشناو بەڕێوەچوو.
ئەمڕۆ ھەینی ٢٠٢٣/٥ /٢٦ لەشارۆچەی بالیسان مەراسیمی شەھید دیار محمد خۆشناو (چاوان محەمەد خۆشناو) لە گۆڕستانی شەھیدانی بالیسان سەر بە قەزای شەقڵاوە، لەسەر مەزای فەرماندەی شەھید مەلانەجم مامی شەهید دیار خۆشناو، بەئامادەبوونی بنەماڵەی شەھیدان و ژمارەیەک لە ھاووڵاتییانی وڵاتپارێز، مەراسیمێکی بەشکۆ بەڕێوەچوو.
لەدوای چەند ساتێک وەستان بەبێدەنگیی بۆ رۆحی پاکی شەھیدان، غازی رەفعت بە ناوی بنەماڵەی شەھید دیار خۆشناو (چاوان محەمەد) بەگەرمیی بەخێرھاتنی ئامادەبووانی مەراسیمەکەی کرد و رایگەیاند: بنەماڵەکەمان خاوەنی چەندین شەھیدە لەپێناوی ئازادیی و دۆزی رەوای گەلی کورددا، شەھید دیاریش درێژە پێدەری ئەو شەھیدانەیە.
وەستا ئیبراھیم، نوێنەری کۆمیتەی شەھیدان، پەیامێکی پێشکەش کردو سەرەخۆشیی لەتەواوی بنەماڵەی شەھیدان کرد، وتی: ئەو ھەڵوێست و ئیرادەیەی ئێوە سوورترمان ئەکات بۆ تێکۆشان و بەردەوامیی دان بەڕێبازی شەھیدان.
محمد خالید باوکی شەھید دیار پەیامێکی بەھەڵوێست و جوامێرانەی پێشکەشکرد و سوپاسی ئامادەبووانی کرد و وتی: ئێمە خاوەنی چەندین شەھیدی وەک مەلا نەجم و ئەو پۆلە شەھیدانەین کە ئێستا لەسەر مەزارەکەیان وەستاوین، شەھید چاوان (دیار محەمەد) یەکەم و دواشەھیدی ئێمە نابێت، شەھید دیار بۆ ئێمە و گەلەکەی سەر بەرزییە، دواتر سەرساخی بۆ ھەڤاڵانی خواست.
هەروەها ئامادەبووان بەشداریی پرسەی شەھیدیان کرد و بەدورشمی شەھید نامرن بژی بەرخۆدانی گەریلا، کۆتایی بەمەراسیمە کەھات.
شەھید چاوان محمد، ناسراو بە ھەڤاڵ دیار خۆشناو، لە ساڵی ٢٠٢٠ بەشداریی تێکۆشانی ئازادیی ئەبێت و لە ١٠ی ئایاری ٢٠٢٣ لە چیای گارا شەھید ئەبێت.