دژی هێرشەکانی دەوڵەتی تورک بۆسەر رۆژئاوای کوردستان گردبوونەوەیەک بەڕێوەچوو

دژی هێرش و داگیرکارییەکانی دەوڵەتی تورک بۆسەر باشوور و رۆژئاوای کوردستان، لە شاری سلێمانیی گردبوونەوەیەک بەڕێوەچوو و تیادا هێرش و داگیرکارییەکان فاشیزمی تورکیی شەرمەزار کرا و داوای ناوچەی دژەفرێن بۆ باشوور و رۆژئاوای کوردستانیش کرا.

ئەمڕۆ یەک شەممە، دژی هێرش و داگیرکارییەکانی دەوڵەتی تورک بۆسەر باشوور و رۆژئاوای کوردستان، لە شاری سلێمانیی-پارکی ئازادیی بەدەستپێشخەری تەڤگەری ئازادیی کۆمەڵگەی کوردستان و بە بەشداری حیزبی زەحمەتکێشانی کوردستان و نوێنەرایەتیی رۆژئاوای کوردستان لە هەرێم و کۆنگرەی نەتەوەیی کوردستان و  رۆژنامەنووسان و کەسایەتی ئازادییخواز گردبوونەوەیەکی ناڕەزایی بەرێوەچوو.

هاوسەرۆکی تەڤگەری ئازادیی کۆمەڵگەی کوردستان، لە گردبوونەوەکەدا مێدیاکانی راگەیاند، دەوڵەتی تورک هاووڵاتییانی مەدەنیی و شوێنە مەدەنییەکان لە باشوور و رۆژئاوای کوردستان دەکاتە ئامانج و کۆمەڵگەی نێودەوڵەتیی بێدەنگە. پێوسیتە حکومەتی عێراق و نەتەوەیەکگرتووەکان لەبەرامبەر پێشکاریی و داگیرکارییەکانی دەوڵەتی تورک بۆسەر هەرێمی کوردستان هەڵوێستیان هەبێت.

 تارا حسێن، هاوسەرۆکی تەڤگەری ئازادیی کۆمەڵگەی کوردستان وتارێکی پێشکەش کرد و رایگەیاند، ئەو هێرش و داگیرکارییانەی ئێستا لەسەر کورد بەڕێوە دەچێت هێرشێکی نەتەوەییە، نەک تەنها خاکمان بەڵکو زمان و کولتوورمان لەژێر مەترسیی دەوڵەتی عوسمانی نوێ دایە، هێڵێکی خیانەتیش لە ناو کورددا هاوکاریی داگیرکاریی دەوڵەتی تورکیا دەکات، هیچ دەنگێکیش لە دەوڵەتانی زلهێزەوە نەبیندرا دژی ئەم هێرشانە، ئەوەی داعش تەواوی نەکرد دەوڵەتی تورکیا دەیەوێت تەواوی بکات، داوا دەکەین لایەنە سیاسییەکانی کوردستان و حکومەتی عێراق بێنە دەنگ و بڕیاری دانانی ناوچەیەکی دژە فڕین بدرێت.

د. شێرکۆ محەمەد ئەمین بەناوی کۆنگرەی نەتەوەیی کوردستان(ک.ن.ک) رایگەیاند، دەوڵەتی تورکیا هەمیشە لە پلانگێڕییدا بووە دژی قەوارە کوردییەکان و بە ئاشکرا ئازادییخوازان تیرۆر دەکات، ئەو هێرشانەی ئێستا تورکیا دەیکاتە سەر ڕۆژئاوای کوردستان بە هەموو پێوانە نێودەوڵەتییەکان تاوانی جەنگی ئەنجامداوە.

بەختیار مستەفا، بەیاننامەی حیزبی زەحمەتکێشانی کوردستانی خوێندەوە و ئاماژەی بەوەکرد، دەوڵەتی تورکیا دەستی کردوە بە دەستدرێژیی بۆسەر ڕۆژئاوای کوردستان و ژێرخانی ناوچەکەی بە ئامانج گرتووە کە چەندین کەسی بێتاوان شەهید و بریندار بوون. داواش دەکەین سنورێک بۆ ئەو دەستدرێژیانەی دەوڵەتی تورکیا دابنێین.

 

هەروەها چێکی بکە

“دەبێت سی پی تی ئاشکرای بکات کە لە ئیمراڵی چی روودەدات”

پارێزەر ژان پرۆسپێر رایگەیاند، کە گۆشەگیرکردنی عەبدوڵا ئۆجالان لە دژی پەیماننامەی مافەکانی مرۆڤی ئەوروپایە و …