عادل عوسمان: کۆچ چارەسەریی نییە، بەڵکو وەستانەوە لە دژی ئەو ناعەدالەتیانەی دەسەڵات چارەسەرە

عادل عوسمان، نووسەر و ئەندامی بەرەی تێکۆشانی دیموکراسی، سەبارەت بەکۆچی گەنجان، بۆ تەڤگەر پرێس دەڵێت” ئەو کۆچە زۆرەی کە بە لێشاوێکی زۆر بەرەو ئەوروپا ڕۆیشت وە ئەو قوربانیانەی کە لە ئەنجامی ئەو کۆچەیا کەوتۆتەوە، هەر لە شوێنی ژیانی خۆی هەر لە وڵاتی خۆی ئەو قوربانیانە بدرایە رێگە لەو کۆچانە ئەگیرا و ڕێگە لەو دەستانە ئەگیرا کە ئامادە کاری بۆ چونە دەرەوە و ناردنە دەرەوەی گەنجان و خەڵکی کۆمەڵگەی ئێمە ئەکەن.

هۆکاری کۆچی گەنجان و بەجێهێشتنی نیشتمان بۆچی دەگەڕێنیتەوە؟

عادل عوسمان: دایارە ئەگەر باس لە کۆچی گەنجان و هۆکارەکانی بکەین لە ڕووی سیاسییەوە من بۆچوونی خۆمم هەیە، بەڵام هەر ئەوەی کە خەڵک قسە ئەکات نەبوونی ئارامی، نەبوونی ئاسایش، نەبوونی هەلی کار، نەبوونی کار و بەردەوامی بەرهەمهێنان و بەژداری کردن لە کایەی ئابووردا ئەو هۆکارانەن کە کۆچی گەنجان و کۆچی کۆمەڵگەشی بە دواوەیە. زۆرێک لەوانە نەک هەر گەنج، ماڵ و خێزان و مناڵیشیان پێیە ئەیان خاتە ناو مەرگە ساتێکەوە کە شەڕێکی نا راگەیەنراوی داگیر کەرانە لەبەرانبەری گەلی کوردا بەڕێوە ئەبرێ بۆیە ئەو شەڕەش شەڕیکی شاراوەی زۆر بکوژە کە هۆکارەکانی هۆکار گەلێکی زۆر خراپن وە تەسلیم بوونی خەڵکیشە بە ڕۆژگارێک و بە شێوەیەک ژیان کردن کە بەرەو مەرگە ساتو و کارەساتی گەورە یان ئەبات.

ئایا ئەگەر کۆچکردنی گەنجان نا عەدالەتییە لە کوردستان جگە لە کۆچ ڕێگە چارەی تر چییە؟

عادل عوسمان: بەڕاستی هەر کۆچ چارەسەری نییە، بەڵکو وەستانەوە لە دژی ئەو ناعەدالەتیانە وە ڕێگریکردن لە دەسەڵات داران کە نەتوانن کایەکانی سیاسەت و ژیان بۆ خۆیان بەکار بهێنن. ئابووریە قۆرەخ بکەن، گەندەڵی دروست بکەن، دزی بکەن، خەڵک بێ کاریگەر بکەن و هەژاری بکەن، ئەوانە هەمووی ڕێگە و ڕێبازن، بۆیە گرنگە مرۆڤ بتوانێ لە ڕێگە و ڕێبازەکانی تێکۆشانی وەستانەوە لە دژی ئەو نا عەدالەتیانە تێکۆشانی خۆی بەرەو پێش ببا، هەروەها ئەو کۆچە زۆرەی کە بە لێشاوێکی زۆر بەرەو ئەوروپا ڕۆیشت وە ئەو قوربانیانەی کە لە ئەنجامی ئەو کۆچەیا کەوتۆتەوە، هەر لە شوێنی ژیانی خۆی هەر لە وڵاتی خۆی ئەو قوربانیانە بدرایە رێگە لەو کۆچانە ئەگیرا و ڕێگە لەو دەستانە ئەگیرا کە ئامادە کاری بۆ چونە دەرەوە و ناردنە دەرەوەی گەنجان و خەڵکی کۆمەڵگەی ئێمە ئەکەن وە ئەیانەوێ کوردستان چۆڵ بکەن لە پێناوی ئەوەی کە خۆیان بتوانن  هەرچی دەسکەوت و داهاتو و بەرو بوومەکانی خۆیانی تیایە بەرهەم بهێنن. بۆیە رێگەی تێکۆشان و رێگری کردن لەو دەسەڵات دارانە وە بە یاسای کردن و دیموکراتیزە کردنی کایەکانی بواری بەڕێوەبردن و حکومەت، ئەتواندرێ ڕێگری لەو کۆچانە بکرێ.

هەروەها چێکی بکە

کرێسپۆ: تا ئۆجالان لە زینداندا بێت تورکیا دیموکراسیی بە خۆیەوە نابینێت

ماتیۆس کرێسپۆ، رێکخەری سکرتاریەتی نەتەوەیی سێنتراڵ سندیکاڵ ئی پۆپۆلار کۆنلۆتاسی بەڕازیل، ڕایگەیاند، ئەوان پێداگرن لەسەر …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *