دی سانکتێز: لە دژی گۆشەگیرییی تێکۆشانێکی نێونەتەوەیی پێویستە

سکرتێری گشتیی ئەی ئێن پی ئای فابریزیۆ دی سانکتێز رایگەیاند، کە گۆشەگیریی لە ئیمراڵی رەفتارێکی فاشیستی و تیرۆریستییە و وتی، “لە دژی هەلومەرجی عەبدوڵا ئۆجالان لە زیندان دەبێت تێکۆشانێکی نێونەتەوەیی بەڕێوەببرێت“. جەختیکردەوە: ئۆجالان بیرمەندێکی زۆر گرنگە بۆ ئەوەی مرۆڤایەتیی بیرمەندێکی گەورە لە دەست نەدات دەبێت ئازاد بکرێت.

رێبەر عەبدوڵا ئۆجالانزیاتر لە ٢٥ ساڵە لە زیندانی دوورگەی ئیمراڵی لە ناو هەلومەرجی دژواری گۆشەگیرییدا راگیراوە و ٣٩ مانگیشە بەهیچ جۆرێک هەواڵ و زانیاریی لەبارەیەوە نییە. دەوڵەتی تورکیا کە لە ئیمراڵی رژێمێکی گۆشەگیریی تایبەتیی دامەزراندووە، هەم یاسای ناوخۆیی وڵاتەکەی و هەمیش رژێمی یاسای نێونەتەوەیی پێشێل دەکات و یاسای دوژمنکارانە بەسەر ئۆ-جا-لاندا دەسەپێنێت. هەلومەرجێک کە عەبدوڵا ئۆجالانتیایدا زیندانی کراوە، لە ناو گەلی کورد و لەسەر ئاستی نێونەتەوەییش ناڕەزایەتی زۆری بەدوای خۆیدا هێناوە.

سکرتێری گشتیی یەکێتیی نەتەوەیی پارتیزانانی ئیتاڵیی (ئای ئێن پی ئای) فاریزیۆ و دی سانکتێز لەبارەی پرسی گۆشەگیریی لە ئیمراڵی قسەی بۆ ئاژانسی هەواڵی فورات کرد.

گۆشەگیریی شێوەیەکە لە گوشاری فاشیستی

دی سانکتێز ئەوەی خستەڕوو کە هەلومەرجی زیندانیکردنی عەبدوڵا ئۆجالانهەرگیز مایەی قەبوڵکردن نییە و وتی، “ئەم گۆشەگیرییە شێوەیەکە لە گوشاری فاشیستی و تیرۆریستی. عەبدوڵا ئۆجالانسەرکردەیەکە کە ملیۆنان مرۆڤ خۆشیان دەوێت. ساڵی رابردوو لە ئامەد بووم دەرفەتم بۆ رەخسا کە لە گەڵ زۆر کەس و رێکخراو و کۆمەڵە دیدار ئەنجام بدەم. هەر کەس دەیوت، زیندانی کردنی ئۆجالانبە واتای زیندانییکردنی تەواوی گەلی کوردە. درک بەوە دەکرێت، لەبەر ئەوەی ئەگەر ئێوە ئەمە بەرامبەر بە سەرکردەی گەلی کورد بکەن، ئایا چی بە سەر گەلی کورددا ناهێنن؟ هاوکات لەگەڵ گۆشەگیریی گوشارێکی توندیش خراوەتە سەر گەلی کورد، دەکوژرێن. دەبێت هەموو ئەمانە بە زمانێکی روون شەرمەزار بکرێن. نابێت ئێمە کردەوەکانی ئیمراڵی و ئەوانەی بەرامبەر بە گەلی کورد دەکرێن قەبوڵ بکەین یاخود چاویان بە روودا بنوقێنین. بەهۆی هەموو ئەمانەوە دەبێت لێپێچینەوە لە تورکیا بکرێت“.

نابێت سی پی تی لە بەرامبەر دۆخی مەترسییداری ئیمراڵی بێدەنگ بێت

ئەوەشی خستەڕوو، وەک ئەی ئێن پی ئای ئەوانیش نامەیان بۆ کۆمیتەی رێگریی لە ئەشکەنجەی ئەنجومەنی ئەوروپا (سی پی تی) ناردووە، داوایان لێکردوون لە بەرامبەر هەلومەرجی عەبدوڵا ئۆ-جا-لاندا هەوڵەکانیان بخەنەگەڕ. و باسی لەوەشکرد، “وەک زۆر دامەزراوە ئێمەش نامەمان بۆ سەرۆکی سی پی تی نارد. سی پی تی وەڵامی دایەوە کە لە نزیکەوە چاودێریی دۆخی عەبدوڵا ئۆجالاندەکەن. لە وەڵامەکەدا راگەیەندرا کە کۆمیتەکە ساڵی ٢٠٢٢ سەردانی زیندانی ئیمراڵی کردووە و بۆ ئەوەی هەلومەرجی عەبدوڵا ئۆجالانبگۆڕدرێت درێژە بە گوشارەکانیان دەدەن.

ئاماژەی بەوەشکرد، ئێمەش بەردەوام دەبین تا زانیاریی لە سی پی تی وەربگرین، لەبەر ئەوەی سی پی تی لە زۆر بواردا کاردەکات، بەڵام هەڵوێستەکەی بەرامبەر عەبدوڵا ئۆجالان و سێ زیندانیەکەی دیکەی ئیمراڵی مایەی قەبوڵکردن نییە، لەبەر ئەوەی مرۆڤ لەوێ ناتوانێت باس لە بوونی مافەکانی مرۆڤ، یەکسانیی و ئازادی بکات. لە دورگەی ئیمراڵی دۆخێکی مەترسییدار هەیە و ئەمەش هەرگیز مایەی قەبوڵکردن نییە“.

گۆشەگیریی پرسێکی نێونەتەوەییە کە پێویستی بە تێکۆشانە

باسی لەوەکرد، دەبێت یەکێتیی ئەوروپا و دامەزراوەکانی لە بەرامبەر گۆشەگیریی لە ئیمراڵی بێدەنگ نەبن و سیاسەتەکانیان بەرامبەر بە تورکیا بگۆرن و وتی، “لە پرسی دۆخی عەبدوڵا ئۆجالاندا کە بووەتە هێمایەک، دەبێت ئێمە گوشارێکی راستەقینە لە تورکیا بکەین. ئێمە نازانین بەڕێز ئۆجالان زیندووە یان نا. چەندین ساڵە ناتوانێت بنەماڵە یاخود پارێزەرانی خۆی ببینێت، ئەمە ئابڕوچوونێکی نێونەتەوەییە کە ناکرێت بەرامبەر بەوە بێدەنگ بین. ئەوروپا دەبێت پشتیوانیی لە بزوتنەوەی ئازادی مافی ژێردەستان بکات و بەم جۆرە سیاسەتی نێونەتەوەیی خۆی بگۆڕێت“.

سات و سەودای چەپەڵ وادەکات کە ئەوروپا بەرامبەر بە تورکیا بێدەنگ بێت

دی سانکتێز رایگەیاند کە بەهۆی بەرژەوەندییە ئابووریی و جیۆپۆلیتیەکانەوە، ئەوروپا لە بەرامبەر پێشێلکارییە نایاساییەکان لە ئیمراڵی هەڵوێستێکی بێدەنگی گرتووەتەبەر و وتی، “لەبارەی کۆچبەرانەوە رێککەوتنی لەگەڵ تورکیا کردووە، ئەمەش وادەکات ئەوروپا لەبەرامبەر دۆخی ناوخۆی تورکیا بێدەنگ بێت. واتە ئەوەی تورکیا بۆ ئەوروپای دەکات بە راستییش کارێکی چەپەڵە. جگەلەوەش رێککەوتنی سەربازیی لەگەڵ تورکیا هەیە. کاربەدەستانی ئێستای یەکێتیی ئەوروپا زیاتر لە رێزگرتن لە مافەکانی مرۆڤ، گرنگیی بە بەرژەوەندییەکان دەدەن“.

‘دەبێت عەبدوڵا ئۆجالان ئازاد بکرێت’

 فابریزیۆ دی سانکتێز ئاماژەی بە گرنگیی پاڕادایمی رێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالانکرد و وتی، “بەڕێز ئۆجالان بیرمەندێکی زۆر گرنگە. وتەکانی لەبارەی یەکسانیی ژن و پیاو، هەوڵ و تێکۆشان لە دژی دەوڵەت، ئەندێشە سیاسییەکانی زۆر گرنگن، بەڵام تا زیندانیی بێت ئەو ناتوانێت بە تەواوەتی گوزارشت لە ئەندێشەکانی بکات. بۆ ئەوەی مرۆڤایەتیی بیرمەندێکی گەورە لە دەست نەدات دەبێت ئازاد بکرێت. دەبێت ئازاد بکرێت؛ لەبەر ئەوەی کردەوەکانی بەرامبەر ئەو تاوان لە دژی مرۆڤایەتیین، تاوانی سیاسیین. لەگەڵ ئەودا دەیانەوێت ئەندێشەکانیشی بە دیلی بهێڵرێنەوە. هەربۆیە دەبێت ئۆجالان ئازاد بکرێت. ئەندێشەکانی ئازاد بکرێن، دەبێت بە شێوەیەکی ئازاد بتوانێت بەشداریی لە گفتووگۆ جەماوەرییەکاندا بکات”.

هەروەها چێکی بکە

گه‌نجۆ ژیندا سه‌د ساڵی رابردوو بزووتنه‌وه‌ی چه‌كداری و سیاسی له‌ باشووری كوردستان به‌رده‌وام هه‌بووه‌، هه‌ر …