دوژمنەكانیشمان هەمان سلۆگان ئەڵێنەوە!

لاست ئەمین

هەر كەسێك ژینگە پیس بكات  یان ژینگە بسوتێنێت و وێرانی بكات

پێی دڵخۆش بێت!
كوڕی ڕەسەنی فڕانكۆو مۆسۆلۆنی و صەدام و ئەردۆغانە
هەر ئەو هەستی فاشیست بوون و ڕایسیست بوون و ناسیۆنالیستە نەفرەتییەیە،
كاتێك داگیركەرێك نیشتیمانەكەت داگیرەكات، بۆی ئەبیتە جاسوس و ئەمن و طەواری و جاش و جاش خەفیفەو هتد.. براوكەس و كارو دۆستەكەتی بۆ بەگرت ئەدەیت و بەر شەق ئەدەیت و ئەكوژیت و پێش لەشكری ئەكەیت خاك و ونیشتیمانت داگیربكات و تاڵانیی بكات..
ئیماندارە فاشیست و ڕایسیستەكان، كاتێك هێرش ئەكەنە سەر هەر ناوچەیەك و ئەیانەوێت داگیرو وێرانی بكەن، نوێژ و دوعا ئەكەن، خوداكەیان سەركەوتوویان بكات!
قوربانییەكانی سەر بە هەمان ئایینو مەزهەب،هەمان دوعا ئەكەن هەمان خودا ئەوانی داگیركەریان بۆ لەناو بەرێت و وڵاتەكەیان بۆ وێرانبكات!
دیسان پرسیاری سەربازەكە ئەورووژێنمەوە كە كاتێك جەنەڕاڵەكەی پێی ئەلێت;
هێرش بەرن وهیچ مەترسن، خودا لەگەڵمانە و لە پشتمانە ئێمە سەرەكەوین!
سەربازێكیش ڕووی تێدەكات و ئەڵێت;
ئایا، جەنەڕاڵی گەورە، خودا خۆی بەوە ئەزانێت كە لەگەڵ ئێمەیەو پشتی ئێمەیە لەم جەنگە؟! چونكە
مرۆڤە دڕندەكان و دەسەڵاتدارەكان سنورەكانیان كێشا و زەویان پارچە پارچە كرد و لە نێوان خۆیان بەشیان كرد! بەڵام، دارستانەكان بە یەك زمان قسە ناكەن و ئاواز و گۆرانی تەنها بۆ گەلێك و وڵاتێك، ناڵێن.
بەڵكو، جوانییەكەی، پاكژكردنەوەی هەواو ئەو هەناسەیەی ئێمە هەڵیەمژین، بۆ هەمووانە.
مرۆڤایەتیی ئەمڕۆ پێویستە، دارستانە گڕگرتووەكان بێت و پێكەوە دژی ئەو دەست و دڵە ڕەش و پیسانەبێن، كە ئەمڕۆ دارستانەكان ئەسوتێنێت یان پێی دڵخۆشە! چونكە سبەی ئەگەر لە دەسەڵاتییدا بێت، هەمووان ئەسوتێنێت.

هەروەها چێکی بکە

حەماس  و لیكود: لێكچوونی تاوان و  بیروباوەڕ 

عەلی مەحمود  محەمەد هەرچی پارت و كەسایەتی فاشیستی جوو هەیە، لە كابینێتەكەی ئێستای لیكۆد بەسەركردایەتی …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *