ئارام رەفعەت
کۆمەڵێک خوێندکاری ئەفریقی لە زانکۆی قەرەبوکی تورکەکان دەخوێنن. ئەمانە پەیوەندی سێکسییان لەگەڵ ژمارەیەکی زۆری خوێندکارە تورکەکانی ئەو زانکۆکەیەدا هەبووە. ئەوە سکانداڵە گچکەکە یان ئاساییەکەیە، هەڵبەت بە پێوانەی کۆمەڵگای تورکی. سکانداڵە گەورەکە ئەوەیە، بەشێکی بەرچاوی ئەو خوێندکارانە، بەهۆی ئەم پەیوەندییە سێکسییانەیان توشی نەخۆشی ئایدز و نەخۆشییە هاوشێوەکان بوون.
گرفتەکە هەر ئەوە نییە، زۆرینەی ئەو خوێندکارانەی لەو سکانداڵە تێوەگلاون کچن و لەترسی لێکەوتە کۆمەڵایەتییەکان، خۆیان لە چوونی نەخۆشخانەکان و وەرگرتینی چارەسەری پزیشکی دەدزنەوە. بۆیە ژمارەی ئەو خوێندکارە تورکانەی گومانی تووش بوون بەنەخۆشی ئایدز و نەخۆشییە هاوشێوەکانی تر زۆر لەوە بەرزترە کە لای نەخۆشخانەی تورکەکان تۆمار کراون.
ئەم سکانداڵە تەنها هی یەک زانکۆی تورکەکانە و ژمارەی خوێندکارە ئەفریقییەکانی ئەم زانکۆیە بە شەش هەزار مەزەندە دەکرێت. بەڵام جارێ، نازانرێت لە ٢٠٦ زانکۆکەی تری تورکەکان چی دەگوزەرێت. ساڵانە ٢٥٠ هەزار خوێندکاری بیانی لە زانکۆی تورکەکان وەردەگیرێن و ژمارەیەکی بەرچاویشییان ئەفریقین.
ئەم سکانداڵە چەندان رەهەندی پەیوەست بە کۆمەڵگای باشورەوە هەیە.
لەخوارەوە ئاماژە بە دوو لەو رەهەندانە دەدەم.
یەکەم؛
مەترسی دووبارەبوونەوەی ئەم ئەزموونە لە باشور
کۆمەڵگای باشور بە جۆرێک لە جۆرەکان بۆتە موستەعمەرەی تورکەکان. ئەم موستەعمەرەیە هەر لە بوونی دەیان بنکەی سەربازی و موخابەراتی، وە هەژموونی تەواو بەسەر بڕیاری سیاسی و تا دەگاتە داگیردنی نەرم، یان موستەعمەرەی نەرم، کە خۆی لە هەژموون بەسەر جوڵەی ئابووری و بازرگانی و کەلتوری باشوردا دەبینێتەوە.
یەکێک لە ئامرازە هەرە کاریگەرەکانی بە موستەعمەرەکردنی باشور لەرێی هێزی نەرمەوە، تورکەکان لەرێگای سەدان و بگرە هەزاران فیلم و زنجیرەدرامای تورکەکان خۆبەخشانە یان بەیارمەتی دەوڵەتی تورکەکان دۆبلاجکراون و لە هەموو ماڵیکی کوردەواریدا دەبینرێن و بیر و هزری مناڵ و هەرزە و ژن و پیاوی کوردی لەباشوری بێ ژەهراوی و ئاڵودە دەکرێت.
گرفتە هەرە سەرەکییەکەی ئەم موستەعمەرەیە، هەر لەوەدا نییە ئامانجی تواندنەوەی نەتەوەی کورد و هەرەسپێهێنانی کۆمەڵگای باشورە، بەڵکو لەوەشدایە هێزی نەرمی تورکەکان لەبنەرەتدا هێزێکی ئاڵودە و ناتەندروستە کە رەنگدانەوەی ئاڵوودەیی و ناتەندرووستی کۆمەڵگای تورکییە. لەڕووی پەیوەندی و ئیلتیزامە خێزانی و ئەخلاقییەکانەوە، کۆمەڵگای تورکی کۆمەڵگایەکی نەخۆش و نا تەندروست و ئاڵودەیە و لێوانلێوە لە کێشە و دیاردە و سکانداڵە ئەخلاقی و کۆمەڵایەتییەکان. ئەم نەخۆشییە پەیوەندی بە سرووشتی میلیتاریزەبوون و داگیرکاری کۆمەڵگای تورکەکانەوە هەیە. تورکەکان لەپرۆسەیەکی داگیرکاری پێنجسەد ساڵیدا، بەشێکی بەرچاوی پیاوانی تورک ناچاربوون بچنە وڵاتگەلی سەدان کیلۆمەتر دوور و بۆ ماوەیەکی زۆر بمێننەوە. ئەم دۆخە دەیان نەخۆشی وەک هاورگەزخوازی، خیانەتی هاوسەری و هتدی بۆ ماوەی سەدان ساڵ لەو کۆمەڵگایەدا ئاسایی کردۆتەوە.
ئەم دۆخە ناتەندروستە، بەراشکاوی لە کەلتور و جیهابینی و بە زەقیش لە هونەر و دراما تورکییەکان رەنگی داوەتەوە. دڵنیام هێندە نابات، ئەم سکانداڵەی زانکۆی قەرەبووکی تورکەکانیش دەکرێتە درامایەک و میدیا نانیشتیمانیەکانی باشوریش دەبنە یەکەمی بێڕکابەری دۆبلاجکردنی ئەم درامایانە.بە موستەعمەرەکردنی باشور و بەکاربردنی هێزی نەرم وەک کاریگەرترین چەکی ئەو بە موستەعەمەرەیە کردنە، لە درێژماوەدا مەترسی گەورەی بۆ سەر کۆمەڵگای باشور دەبێت، یەکێک لەو مەترسیانەش رەواجدان بەو سکانداڵە نائەخلایانەیە لە زانکۆکانی کوردستان.
دووەم
وابەستەیی فیرقەی ئیخوانی باشور بە ئەردۆغان و ئاکەپەوە.
ئەو سکانداڵەی لە زانکۆکەی تورکەکان رووداوە، راستەوخۆ بەرهەمی ٢١ ساڵەی حوکمڕانی ئاکەپەیە. ئەم حیزبە ٢١ ساڵە حوکمڕانی تورکەکانە و لەماوەی ئەم ٢١ ساڵەدا سەرجەم میدیا و کەناڵە سەرەکییەکانی راگەیاندن و پەروەردەکردنی تورکەکان و زۆرینەی جومگەکانی ژیان و ژیاری تورکەکانی قۆرخ کردووە.
تەمەنی زانکۆ لە تورکیا بە گشتی لە ١٨ ساڵی تەمەن دەستپێدەکات و لە ٢٢ ساڵیشدا کۆتایی دێت. واتا، زۆرینەی خوێندکارە تورکەکان، چاویان لەگەڵ حوکمڕانی ئاکەپە هەڵێناوە و لەگەڵ پەروەردە و پروپاگەندە و ئایدیۆلۆژیا و سیستەمی حوکمڕانی ئەو حیزبە گەورەبوون و گۆشکراون. بەواتایەکی تر، هەر شتێک بەسەر نەوەی دوو دەیەی رابردوودا بێت، بە چاکە و بە خراپە، ئاک پارتی پشکی سەرەکی بەردەکەوێت.
مەترسی ئەم سکانداڵە و هاوشێوەکانی بۆ سەر کۆمەڵگای کوردی لەوەدا بەرجەستە دەبێت، کە فیرقەیەکی ئیخوانی و زۆرێکی تر لە حیزب و کەسایەتییە سیاسییە فیرقەییەکان، گەنج و لاوی بێ ئاگا و بەدبەختی باشور لەسەر تەقدیسکردنی ئەردۆغان و ئایدیۆلۆژیا و حوکمڕانییەکەی پەروەردە دەکەن.
ئەم دۆخە لەکاتی هێرش و داگیرکاری تورکەکان بۆ سەر عەفرین و سەرێکانی رۆژاڤای کوردستان و لە هەڵبژاردنی پەرلەمان و سەرۆکایەتی تورکەکاندا بەزەقی بەرجەستە بوو و هەستی پێدەکرا. کەس و حیزبە فیرقەییە ئیخوانی و جیهادییەکانی باشور، هەم لەکاتی داگیرکاری رۆژاڤا و هەم لەکاتی هەڵبژاردنی تورکەکاندا، بە راشکاوی تەقدیسی حوکمرانی ئەردۆغانییان دەکرد و بەرگرییان لێدەکرد. لەولاوە لەکاتی داگیرکاری کوردستان، لە عەفرین و سەرێکانێ، پاساوی کافر و مولحیدبوونی پە_کە_کەیان بۆ تەقدیس کردنی ئەردۆگان و شەرعیەت دان بە داگیرکارییە نامرۆڤانەکەی دەهێنایەوە. لەکاتی هەڵبژاردنەکانیشدا، ئەزموونی خوێناوی و ستەمکارانەی ئەردؤگانییان لەرێگای تەشهیرکردن بە هەموو ئەو باشوریانە تەقدیس دەکرد کە هاوسۆز و پشتیوانی نەتەوەی مەزڵومی کورد بوون لە باکور.
مەترسی ئەو وابەستەیی و پرۆکسییە کوێرانەیەی فیرقەی ئیخوانی و جیهادییەکانی باشور لەوەدایە، لاوانێک بە سۆز و خۆشەویستی و تەقدیسکردنی ئەردۆغان و داگیرکەری تورکی پەروەردە دەکەن. پەروەردەیەک کە کە لەلایەکەوە لاوانی ژێر هەژموونی ئەو گروپە فیرقەییانە وا رابێنن کە کۆمەڵگای تورکی، بەهەموو بۆخڵاوات و سکانداڵەکانییەوە، بە کۆمەڵگایەکی باڵا و موقەدەس و بێ خەوش ببینن و لەلایەکی تریشەوە، داگیرکەر ببێتە فریادرەس و سوڵتانی خەون و ئاواتەکانییان.
دواجار، قەرەبووک بە بووک ناچێت. بووکبوون پیرۆزترین پرۆسەیە. قەرەبووک سۆزانییە و میراتی پێنج سەدە خەوش و لێکەوتە خراپەکانی داگیرکارییە.