دڵکرانی وسەرسوڕمانی بۆ چییە؟ قوتابی سەرکەوتوو موفەزەڵی

هێمن شێخ رەوف

قوتابخانەی پارتیی و کوردایەتیی هەمیشە ئەمانە بوون، مێژووی هەشتا ساڵەی ئەم مەدرەسەیە پڕە لە ئینسانی نەفام، ساختەچیی، چاپلوس، پیاوکوژ، دز، درۆزن، جاش و خائین… کوردایەتیی لە هیچدا لێهاتوو نەبوبێ لە دۆزینەوە و ئیختیاریی ئەمانەدا پڕۆفیشناڵ و سەرکەوتوو بووە، وەک دەرزی ناو کایەنە پوش دەیاندۆزێتەوە و خەڵات و پلە و مەقامیان دەداتێ…هۆکار و سڕێکی مانەوەشیان تا ئێستا هەر ئەمە بووە…
ئەم سوکایەتییە رۆژانە بەردەوامە
تازەترینیان دوێنێ و لەژێر وێنەی رابەری قوتابخانەی کوردایەتیی، خانمێک خەڵات دەکا بە کامل ویست و ئێرادەی خۆی و لەسەر تیڤیی و بە بەرچاوی ئەو عالەمەوە دەڵێ زۆربەی ساڵەکانی خوێندنم بە قۆپییە بڕیوە، .” الاعتراف سید الادلة” کێش دەیەوێ بابێ فێری شێوازەکانی قۆپیەکردن بکەم، لەبری سزاو لێپێچینەوە خەڵاتی دەکەن، نازناوی کەسایەتیی ساڵی پێدەبەخشن

ئاشانای قۆپیچی وەك کەسایەتی کاریگەر و موهیمی ساڵ خەڵات کرا!

هەروەها چێکی بکە

حەماس  و لیكود: لێكچوونی تاوان و  بیروباوەڕ 

عەلی مەحمود  محەمەد هەرچی پارت و كەسایەتی فاشیستی جوو هەیە، لە كابینێتەكەی ئێستای لیكۆد بەسەركردایەتی …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *