هاوسەرۆکی هەرێمی کەرکوکی تەڤگەری ئازادیی: هاتنەکەی ئەردۆغان پەیوەست بووە بە بەشێک لە کێشەکانی کەرکوکەوە

هاوسەرکی هەرێمی کەرکوکی تەڤگەری ئازادیی بە ماڵپەری تەڤگەری راگەیاند، راکان جبوریی و لایەنی عەرەبیی ئەیانەوێت دۆخی کەرکوک وەک خۆی بمێنێتەوە، باسی لەوەشکرد، هاتنەکەی ئەردۆغان پەیوەست بووە بە بەشێک لە کێشەکانی کەرکوکەوە.

کۆمەڵ سەرمەد، هاوسەرۆکی هەرێمی کەرکوکی تەڤگەری ئازادیی کۆمەڵگەی کوردستان لەبارەی پرسی دانانی پارێزگاری کەرکوکەوە بە ماڵپەڕی تەڤگەری راگەیاند: پێکنەهێنانی ئەنجومەنی پارێزگای کەرکوک و حکومەتە خۆجێییەکەی و دانانی پارێزگار، ئەو کێشە و ململانێیانەی لە پێشدا هەبوون و دوای ١٦ی ئۆکتۆبەری ساڵی ٢٠١٧ هەر هەبوون؛ ملمانێکیان هەم نێودەوڵەتین، هەم هەرێمیی و ناخۆیین، هەر بۆیە ئەمە وایکردوە ئەنجومەنی پارێزگای کەرکوک نەتوانێت دابنیشێت و نەتوانێت پارێزگار دابنێت، چەند دانیشتنێکی نێوان حیزبە کوردیی-تورکمانیی و کوردیی-عەرەبیی و عەرەبیی-لایەنەکانی تر کراون.

ئاماژەی بەوەشکرد، محەمەد شیاع سودانیی سەرۆک وەزیرانی عێراق جارێک لەگەڵ ئەندامانی هەڵبژێردراوی ئەنجومەنی پارێزگای کەرکوکدا کۆبووتەوە، رایسپاردوون کە پێویستە بەزووتریین کات دابنیشن و بگەنە رێککەوتن و پارێزگارێک دابنێن، بەڵام هەتا ئێستا هیچ نییە. لە چەند شوێنێک ئاماژەیەک هەیە کە محەمەد شیاع سودانیی خۆی بە وەکالەت، یان وەزیرێک راسپێرێت، دەنگۆیەک هەیە ئەو وەزیرەی رادەسپێردرێت خالید شوانیی بێت، بەڵام راکان جبوریی ئەیەوێت وەک پارێزگاری کەرکوک بمێنێتەوە، راکان جبوریی و لایەنی عەرەبیی ئەیانەێت بارودۆخەکە ئەوها بمێنێتەوە.

ئەوەشی خستەڕوو، لە دوای شەش مانگ ئەنجومەنی پارێزگای کەرکوک سڕدەکرێت و هەڵدەوشێندرێتەوە، جارێکی تر راکان جبوریی بەردەوام دەبێت لە کارەکەی وەک پارێزگاری کەرکوک. چەند لایەن سەردانی پارێزگای کەرکوکی کردوە، هاتنەکەی رەجەب تەیب ئەردۆغان سەرک کۆماری تورکیا پەیوەست بووە بە بەشێک لە کێشەکانی کەرکوکەوە، لە سەردانەکەی محەمەد شیاع سودانیی بۆ ئەمریکا جارێکی تر باسی پرسی کەرکوک کراوە، راکان جبوریی بۆ خۆی سەردانی دادگای باڵای فیدراڵیی کردوە و ئەیەوێت بەشێوەی قانوونیی وەک پارێزگاری کەرکوک بمێنێتەوە، لەبەر ئەوەی لایەنەکان رێکناکەون.

هەروەها چێکی بکە

گه‌نجۆ ژیندا سه‌د ساڵی رابردوو بزووتنه‌وه‌ی چه‌كداری و سیاسی له‌ باشووری كوردستان به‌رده‌وام هه‌بووه‌، هه‌ر …