تەڤگەری ئازادیی بەمەبەستی هاوغەمیی رووداوەکەی حەمدانییە سەردانی مەسیحییەکانی کەرکوکی کرد

شاندێکی تەڤگەری ئازادیی هەرێمی کەرکوک، بە مەبەستی سەرەخۆشیی لە رووداوەکەی حەمدانییە و دربڕینی هاوغەمیی سەردانی مەسیحییەکانی شاری کەرکوکیان کرد.

شاندێکی  هەرێمی کەرکوکی تەڤگەری ئازادیی کۆمەڵگەی کوردستان، بە سەرۆکایەتی کۆمەڵ سەرمەد هاوسەرۆکی هەرێمی کەرکوکی تەڤگەری ئازادیی بۆ دربڕینی هاوغەمیی و سەرەخۆشیی لە رووداوەکەی قەزای حەمدانییەی سەربەپاریزگای نەینەوا، سەردانی مەسیحییەکانی کەرکوکیان کرد.

شاندەکەی تەڤگەری ئازادیی لە سەردانەکەدا، سەرخۆشییان لە بنەماڵەی ئەوانەکرد کە لەرووداوی ئاگرکەوتنەوەکەی قەزای حەمدانییەدا گیانیان لەدەستداوە و هیوای زوو چاکبوونەوەیەیان بۆ بریندارەکان خواست.

هەروەها چێکی بکە

ماکرۆن و ئەوروپای مردوو

عادل عوسمان دوای چەند دەیە لە شەڕو و سەدەیەک لە هەژمونیەتی ئەوروپا بەسەر جیهاندا، واتە …