غالب محمد عەلی
دەسەڵاتی هەرێم بوە بە ئامراز و وەسیلەیەک بۆ كۆكردنەوەی پارە بۆ كوڕ و كچی بەرپرسان و بنەماڵەكانیان ، هەتا داهاتی ئەم هەڕێمە زۆر بێت ئەوان زیاتر دەست دەخەنە بینەقاقەی میلەت، دەسەڵاتێک زۆرترین داهات لە باوک و دایکی خوێندکاروهاوڵاتیان وەربگرێت و دەیان کۆمپانیای بەسەر هاوڵاتیەوە ساخ کردبێتەوە كەچی خۆی بێ دەنگ كردوە لە پێدانی دەرماڵەی خویندكاران.
ڕاستە ئەو دەرماڵەیە پارەیەکی ئەو تۆ نیە بۆ پڕکردنەوەی پێداویستی خوێندکار بەڵام هیچ نەبێت چارەسەری کۆمەڵێک کێشەی سەرەتای خوێدکار دەکات، هەموومان كاتی خۆی ئەو دەرماڵە نەبوایە نەماندەتوانی خوێندن بەڕێک و پێکی تەواو بكەین بەبێ گرفت.
کاتێک خوێندکار داوای مافەکەی دەکات گوێی بۆ ناگیرێت، هاوردەکات گوێی بۆناگیرێت، دەنوسێت گوێی بۆناگیرێت، ناچارە ڕێگە چارەیەک بەکار بهێنێت تاکو هیچ نەبێت داواکاریەکەی ببیسرێت بەڵام دەیان وسەدان میكزەمینی پڕ چەکدار دەخەنە كار بۆ گرتن و بێزاركردنیان وەك بڵێیت ئەوە خوێندکارە پارەی میلەتی خواردوە ، ئەوە خوێندکارە نەوتە فرۆشێت و باج و ڕسوماتی زیاد کردوە، ئەوە خوێندکارە ئەم وڵاتەی کردوەتە ژێر قەرزەوە و توشی شکستی کردوە!
دەبێت بە هەموومانەوە پارێزگاری لە خوێندکاران بکەین داواكاریەكانی خویندكاران حەق و ڕەوان ئەوەی ناڕەوایە بەهێز و گرتن و گواستنەوە بەدەمیانەوە دەچن، هەموو تاکێک بەخوێندکارانیشەوە مافی خۆیانە لەم وەڵاتەی كە خاوەنی سامانێكی سروشتی زۆرە بە كەرامەت و سەربەرزییەوە بژین نەك بەس کوڕ و كچی بەرپرسەكان و باوک و بنەماڵەکانیان سەروەتی میلەت لوش بدەن و میلەتیش برسی و بێکەس بێت.
تەماشاکەن، لەم مانگی پێشو داهاتی دەسەڵاتی هەرێم بەم شێوەیە بوە رۆژانە زیاتر لە (٤٤٠) هەزار بەرمیل نەوتی هەناردەی دەروە کردوە و(٧٠) هەزار لە ناوخۆش دەفڕۆشێت بە نرخی بازاری جهانی بە پاڵاوگە نایاسایەكان، وەك خۆیان دەڵین بە (١٠ )دوڵار كەمتر لە نرخی برێنت دەی فرۆشن كەواتە داهاتی یەك مانگ دەكاتە زیاتر لە (1,071,000,000) ملیار دولار، كە دەكاتە(1,552,950,000,000)تریلیون دینار، ئەوە جگە لە باج وگومرك وبابەتەكانیتر كە هەتا دێت زیاد دەكات و لەگەڵ ئەوەشدا دووسەد ملیار دینار لە عیراقەوەدێت بۆهەرێم!!
ببینن، سەرۆكی حکومەتی هەرێم كە (مەسرور بەرزانی)ە، زانكۆی ئەمریكی دهۆكی كردوە بە ناوی كورەكەیەوە ، سەرۆکی هەرێم كە (نێچیرڤان بەرزانی)ە، كورەكەی خۆی كردوە بە خاوەنی زانكۆی كوردستان، ئەم دوو زاتە بەرپرسن لە بڕینی دەرماڵەی خوێندكاران و پێیان رەوا نابینین كە ئەو پارەکەمە بدەن بە خوێندكاران بۆ ئەوەی یەک تۆز ئەرک لەسەر خانەوادەکانیان کەم کەنەوە، کەدێتە سەر داواکردنی ماف ئاغاکانیان بەهێز ڕوو بەڕووی ئەو کوڕ و کچانە دەبنەوە کە ئۆخەییان نەکردوە لەو وڵاتەی کە قوربانیان بۆداوه.