خەلیب عەلوش: دەبێت ئازادیی ڕێبەر ئاپۆ مسۆگەر بکەین

ھاوڵاتییەکی خەڵکی کۆبانێ بە ناوی خەلیب عەلوش، کە چاوی بە ڕێبەر عەبدوڵڵا ئۆجالان کەوتووە، هەڵوێستی خۆی بەرامبەر گۆشەگیریی توند نیشا دا و وتی: “دەبێت لە هەموو شوێنێک خاوەنداریی لە ڕێبەرەکەمان بکەین و ئازادتی ڕێبەر ئاپۆ مسۆگەر بکەین”.

گۆشەگیریی توند لەسەر ڕێبەری گەلی کورد، عەبدوڵڵا ئۆجالان بەردەوامە، نزیکەی سێ ساڵە هیچ زانیارییەک لەبارەیەوە بەردەست نییە و بە پاساوی “سزای دیسپلین”، داواکاری بنەماڵە و پارێزەران بۆ ئەنجامدانی دیدار ڕەتدەکرێتەوە، دوایین جار محەمەد ئۆجالان، ڕۆژی ٢٥ی ئاداری ٢٠٢١ لەگەڵ براکەی ڕێبەری گەلی کورد، عەبدوڵڵا ئۆجالان، قسەی کرد. لەو کاتەوە تا ئێستا هیچ زانیارییەک لە ئیمراڵیەوە وەرنەگیراوە، ھەربۆیە نیگەرانی گشتیی لەوبارەیەوە زیادی کردووە.

ھاوڵاتییەکی خەڵکی کۆبانێ بە ناوی خەلیب عەلوش، کە چاوی بە ڕێبەری گەلی کورد، عەبدوڵڵا ئۆجالان کەوتووە، کاردانەوەی بەرامبەر گۆشەگیریی توندکراو نیشان دا و وتی: “دەبێت لە هەموو شوێنێک ڕوو لە گۆڕەپانەکان بکەین، خاوەنداریی لە ڕێبەرەکەمان بکەین و ئازادیی ڕێبەر ئاپۆ مسۆگەر بکەین”.

عەلوش بەمجۆرو باسی لە دیدارەکەی لەگەڵ ڕێبەری گەلی کورد کرد و وتی: “لە ساڵانی ١٩٧٨-١٩٨٠ ئامۆزای باوکم بەناوی ‘ئەدھەم’ پەڕییەوە بۆ ڕۆژئاوا. هەفتەیەک دوای گەڕانەوەی هاتەوە و باسی پارتێکی بۆ کردین. وتی: ‘پارتێکمان ھەیە، ئێمە کوردین. دەبێت پشتیوانیی لە پارتەکەمان بکەین و خەبات بکەین’. ئەدھەم جارێکی دیکە پەڕییەوە بۆ ڕۆژئاوا و پێی وتین: ‘ھەڤاڵێکمان هەیە کە دەبێت بیگوازینەوە بۆ ڕۆژئاوا، بەڵام نابێت کەس بەمە بزانێت’.

کەسێک بە ناوی جەنی ڕێبەرایەتی دەگوازێتەوە بۆ ڕۆژئاوا. ڕۆژی دووەم ڕێبەر ئاپۆ بە تراکتۆر دەچێتە کۆبانێ و لەبەردەم خوێندنگەی ڕەش دادەبەزێت. ڕێبەر ئاپۆ دەچێتە ماڵی ئەنوەر عەلوش. دوای ماوەیەک ڕێبەر ئاپۆ لەوێوە ڕوودەکاتە حەلەب. ڕێبەر ئاپۆ ئەو کاتە بەناوی “عەلی فورات” دەناسرا. ئامۆزاکەم ئەو کات بۆ ماوەی سێ مانگ لەگەڵ ڕێبەر ئاپۆ مایەوە. پاشان ڕێبەر ئاپۆ روودەکاتە دیمەشق و دواتر دەپەڕێتەوە بۆ لوبنان”.

عەلوش ئاماژەی بەوەشکرد، کاتێک بۆ یەکەمجار ڕێبەری گەلی کورد، عەبدوڵڵا ئۆجالانی بینیووە پێی وتووە ڕێبەرەکەم، چاوەڕێی ئەم ڕۆژە بووین، ئێمە کورد و خاوەنداری لە کوردایەتیمان دەکەین. ڕێبەر ئاپۆ وتی: شۆڕش بۆ گەلەکەمانە، دەبێت گەلەکەمان خاوەنداری لە شۆڕش بکەن.

‘لە ئەندێشە و ڕامانی ڕێبەر ئاپۆ دەترسن’

عەلوش وتیشی: لەگەڵ دامەزراندنی پەکەکە، ئیتر کوردان خۆیان ناسی. لە ڕێگەی پەکەکە و ڕێبەر ئاپۆ، کۆمەڵگای کورد ئازاد بوو. دەوڵەتانی دەسەڵاتدار لە ئازاد بوونی کوردان دەترسان. نکۆڵی و جینۆساید بەسەر شوناس و کولتووری کورداندا دەسەپێندرا. لە ڕێگەی ڕێبەر ئاپۆ کورد ڕۆژ بە ڕۆژ بەرەو پێش دەچوو و لە ئازادی نزیکتر دەبووەوە. هەر بۆیە لە ئەندێشە و ڕامانی ئازادیی ڕێبەر ئاپۆ دەترسان.

لە کۆتایشدا عەلوش سەرنجی بۆ گۆشەگیریی سەر ڕێبەری گەلی کورد، عەبدوڵڵا ئۆجالان ڕاکێشا و وتی: ئێمە مافی خۆمانمان دەوێت. دەبێت لە هەموو شوێنێک ڕوو لە گۆڕەپانەکان بکەین، خاوەنداریی لە ڕێبەرەکەمان بکەین و ئازادیی ڕێبەر ئاپۆ مسۆگەر بکەین. ئازادیی ڕێبەر ئاپۆ ئازادیی ئێمەیە. لە زانکۆکانی جیهان فەلسەفە و ئەندێشەکانی ڕێبەر ئاپۆ دەخوێندرێن و گفتوگۆیان لەبارەوە دەکرێت.

 

هەروەها چێکی بکە

“دەبێت سی پی تی ئاشکرای بکات کە لە ئیمراڵی چی روودەدات”

پارێزەر ژان پرۆسپێر رایگەیاند، کە گۆشەگیرکردنی عەبدوڵا ئۆجالان لە دژی پەیماننامەی مافەکانی مرۆڤی ئەوروپایە و …