تەڤگەری ئازادیی بە بۆنەی جەژنەوە، سەردانی بنەماڵەی شەهید مامۆستا شەماڵ-یان کرد و تاجەگوڵینەیان لەسەر مەزاری شەهید دانا و بەڵێنی سەرخستنی رێبازەکەیاندا.
ئەمڕۆ یەکشەممە ٢٣/٤/٢٠٢٣، لە شارۆچکەی کفریی شاندێکی تەڤگەری ئازادیی کۆمەڵگەی کوردستان بە سەرۆکایەتیی هاوسەرۆکان (تارا حسێن و سەلام عەبدوڵا)، ئەنجومەنەکانی هەرێمی كەركوك و گەرمیان و سلێمانی تەڤگەر بە بۆنەی جەژنەوە وەک رێزگرتن لە تێکۆشانی شەهیدان و وەفایەک بۆیان سەردانی بنەماڵەی شەهید سوهەیل خورشید، ناسراو بە مامۆستا شەماڵ-یان کرد، هەروەها سەردانی بەماڵەی شەهید ئاكۆ سەلمان، فەیمە كۆچەریی كەسوكاری ئەنفالیان كرد و وێنەیەكی شێوەكاریی خۆیان پێشكەشكرد.
شاندەکەی تەڤگەری ئازادیی، لە شارۆچکەی کفریی سەردانی بنەماڵەی شەهید مامۆستا شەماڵ-یان کرد، پاشان سەردانی مەزاری شەهیدیان کرد و تاجەگوڵینەی رێز و وەفایان لەسەر گڵکۆکەی دان و شاندکەی تەڤگەری ئازادیی بەڵێنی بەردەوامییدان بەخەبات و سەرخستنی رێبازەکەیان دا.
سوهەیل خورشید، ناسراو بە مامۆستا شەماڵ، نوسەر و لێکۆڵەر، چالاکوانی سیاسیی و ئەندامی دەستەی بەڕێوەبەریی تەڤگەری ئازادیی کۆمەڵگەی کوردستان، ڕۆژی ۲٨ی ئاب ٢٠٢٢، لەکاتی گەڕانەوەی لەدەوامی فەرمانگەکەی بۆ ماڵەوە، لەبەردەم ماڵەکەیدا درایە بەر دەستڕێژی گولـلە و تیرۆکرا.