سلێمانی: ژینگە لە مەترسیداییە

لە چیای گۆیژە ٧٠٠ درەخت لە ڕەگەوە هەڵکەندران

شارەوانی سلێمانی لە ٦/٦/٢٠٢٢ لە بناری گۆیژە زیاد لە ٧٠٠ درەختی لە ڕەگەوە هەڵکەند، ئەمەش بۆ دروست کردنی پڕۆژەی نیشتەجێبوون، دوای هەڵکەندنی درەختەکان نارەزای خەلکی بە گشتی لێ کەوتەوە.

لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک، ژینۆ ڕەشید ئەندامی ڕێکخراوی ژنانی ئازادیی کوردستان-ڕەژاک سەبارەت بە برینەوەی درەختەکان رایگەیاندووە: تاوانی جەنگ، کۆمەڵکوژی مرۆڤەکان، سوتانی دارستان و بڕینەوەیان و ئەم تاوانەی کە لە بناری گۆیژە، کرا جیاوازی نیە. بۆ بەرزکردنەوەی باڵەخانە و تەلارەکانیان و ناشیرین کردنی سیمای شار و بناری گۆیژە، درەختەکان دەبڕنەوە، شار بێ ئۆکسجین دەکەن، ژینگەوێران دەکەن، سەوزایی ناهێڵن، تا باڵەخانەکان بەرز بکەنەوە ئەقڵ بچوکتر دەبێتەوە، هەناسەی شار نامێنێ، وشکە ساڵی زیاد دەبێت، گەرماو پەتا زۆرەبێت.

هەروەها لە قسەکانیدا ئاماژەی بەوەشکردووە: ئێستا ئەبوو ژینگە دۆستان و خەڵکی شارو ئەوانەی کە خۆیان بەدڵسۆزی شار دەزانن و بەشانوباڵی گۆیژەدا هەڵدەدەن ڕێک ناڕەزایەتی و دەربڕن و نەهێڵن ئەوتاوانە گەورەیە ئەنجام بدرێت.

هەتا درەختێک دەچێنیت و کەورەی دەکەی ودێتە بەرهەم ڕەنجێکی زۆری دەوێت ئاوا بەئاسانی وێرانی دەکەن چ واتای هەیە؟

چ جیاوازی هەیە لەگەڵ زەیتونەکانی ئەفرین؟

هەروەها چێکی بکە

چرۆ شوانیی: پارتی ئەو حیزبە دەسەڵاتدارەیە هیچ کاتێک لە خزمەت و بەرژەوەندیی گەلەکەیدا نەبووە

هاوسەرۆکی هەرێمی سلێمانی تەڤگەری ئازادیی رایدەگەیەنێت، پەرلەمان چی بۆ هەرێمی کوردستان کردوە؟ دەسەڵاتێک زاڵە بەرسەر …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *